ده‌هه‌م دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی ئێران، پێنج شه‌ممه 18 خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌مساڵ له مه‌ڵبه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران به‌ڕێوه چوو.
مامۆستا «عبدالرحمن پیرانی»، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، سه‌ره‌تای قسه‌كانی خۆی تایبه‌ت كرد به پله‌و پایه‌ی ماف و ئازادی تاك و كۆمه‌ڵ له بیری ئیسلامی‌دا.
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به ته‌واوی هه‌وڵ و تێكۆشانی فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌كان له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا تا شۆڕشی ئینگلترا و هه‌روه‌ها هه‌وڵی بێوچانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كرد، و پاشان ڕێزی بۆ ته‌واوی ماف و ئازادییه‌كان دانا و گوتی : «ئه‌و شته‌ی كه جێی باسه، كه‌شف و په‌یدا كردنی ئه‌و ئازادیانه‌یه نه‌ك به‌دیهێنان و خوڵقاندنی ئه‌و ئازادیانه، چینه‌كانی دوای ئه‌وان هاتن و ئه‌م بیرۆكانه‌یان به‌ربڵاوتر كرد. ئێستا له سه‌رده‌می ئێمه‌دا یه‌كێ له گرینگ‌ترین كێشه‌ی هاووڵاتییه‌كان، له ته‌واوی جیهان دا، دیاری كردن سنووره‌كانی ئازادی و به‌شداریان له‌ودایه.
هه‌ر وه‌ها فه‌رمووی : «له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێك نییه كه ته‌نیا له‌به‌ر خۆی به‌دی هاتبێ، و ته‌نیا بۆ خۆی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و ئیشی به خه‌ڵكی دیكه نه‌بێ. مرۆڤ له خۆڕا نهخوڵقێندراوه تاكوو هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی نه‌بێ و سزا و پاداشی نه‌درێته‌وه و ئایه‌تی «الَّذي خَلَقَ الْمَوْتَ وَ الْحَياةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَ هُوَ الْعَزيزُ الْغَفُورُ (ملک/۲)» جه‌ختێكی ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌و ئه‌ڵبه‌ت مرۆڤ هه‌رواش وێڵ نه‌كراوه : « أَیَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَن یُتْرَکَ سُدًی؟ (القیامة/۳۶)»
له درێژی باسه‌كه‌یدا، ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤی به‌پێی سێ ئایه‌تی خواره‌وه كه ڕاغب ئیسفه‌هانی باسی كردوه، ھه‌ڵبژارد که ئه‌مانه‌ن :
1-ئاوه‌دانی عه‌رز : ... هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ. (هود/۶۱)
2-به‌ندایه‌تی كردن بۆ خودا : وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ. (الذاريات/56)
3-جێ نشینی خودا له‌سه‌ر عه‌رز: ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلاَئِفَ فِي الأَرْضِ مِن بَعْدِهِم لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ. (يونس/۱۴)
به‌ڕاستی ئه‌م جێهانه شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه و خوا ده‌یهه‌وێ ئێمه تاقیكاتهوه و بڕوانێته ئه‌وه كه ئێمه چۆن ژینی خۆمان ده‌به‌ینه سه‌ر، به شوكرانه بژێری یا به ناسوپاسی كردنی نیعمه‌ته‌كانی خودا؟ به داد و عه‌داله‌ت یا به سته‌م كردن؟
هه‌ر وه‌ها له به‌شێكی دیكه له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به پێوه‌ندی نێوان به‌رپرسیاریه‌تی و ئازادی كرد و گوتی : «له‌ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه، مرۆڤ به لێپرسیاریهتی دێته دنیاوه، لێپرسراوه‌تی و ئه‌مانه‌تی به‌كۆڵه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش داوای ئه‌وه ده‌كا كه مرۆڤ ئازادی گه‌لی پێویستی ببێ.
هه‌ر وه‌ها به ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی كه یاساكانی ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای واقیع بینی دامه‌زراوه، گوتی : «له دانانی یاساكاندا، ئازادی تاك، كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها ئازادی خه‌ڵكی دیكه‌ش، له‌به‌رچاو گیراوه و له‌دیدی ئیسلامه‌وه ئه‌گه‌ر مافی تاك له‌گه‌ڵ مافی گشتی دا كێشه‌یان بۆ هاته پێش، مافی گشتی سهرترهو له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت. هه‌ندێ له زانایان {ی ئایینی} له‌ژێر سه‌ردێری باسێكدا به‌ناوی «جلب منفعت و دفع مضرت» له‌مباره‌وه دواون.
هه‌ر وه‌ها فه‌رمووی : «به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان له ئاستی ئازدای كۆمه‌ڵایه‌تی، باردۆخێكی باشیان نییه، له‌وه ئه‌چێ به‌شێكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی یا نه‌بوونی ئیراده‌ی گرێ‌دراو به ئیشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو شارۆمه‌نداندا. به‌ڵام له‌مپه‌ری گرینگی دیكه ئه‌وه كه هه‌ندێ له خه‌ڵك و هه‌روه‌ها چینه‌كانیش به‌هۆی ته‌عه‌سووبی حیزبیه‌وه تووشی جۆرێك له دوگم و چه‌قبه‌ستوویی بوون و جیاوازیه‌كان له‌به‌ر چاو ناگرن، یا دوچاری هه‌ندێ خۆ به‌زل زانین و ئه‌سته‌م بوون و نه‌یان توانیوه رێگای دروست هه‌ڵبژێرن، به‌داخه‌وه له جیهانی ئیسلامدا وێنه‌ی ئه‌مانه كه‌م نیین. ئه‌گه‌ر جیاوازی بیر و فیكر، ڕه‌گه‌ز، ئایینی و ... ڕچاو كرێ «رحمةللعالمین» بێ‌واتا ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببین به سه‌رچاوه‌ی «رحمت» ده‌بێ ئه‌م سنوورانه تێپه‌ڕێنین.
له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كاندا، مافی تاك زیاتر ڕچاو كراوه و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی هه‌ندێ ته‌نگانه‌و هه‌ندێ له بیرمه‌نده ڕۆژئاواییه‌كانیش له‌وباره‌وه دواون، یهكێله هۆكاره مێژوویه‌كانی ئه‌م بارودۆخه، توندوتیژی نوێنه‌ره‌كانی كڵێسه‌كان و دیكتاتۆریه‌تی سیاسی هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتداران بوو كه بوه‌ته هۆی مه‌زنایه‌تی مافی تاك و بێسنووربونهكهی.
له بیر ئیسلامی دا سه‌رچاوه‌ی ڕێز گرتن له ماف و ئازادی تاك، به‌رپرچدانه‌وه‌ی زوڵم و زۆری ده‌وڵه‌ته‌كان نه‌بووه، چون خاڵی سه‌ره‌كی له پێكهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كان، «عدل و قسط» و دووری له زوڵم، دیكتاتۆریه‌ت و فه‌ساد بووه. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نابێ بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر سته‌م و زوڵم و زۆر دابمه‌زرێ یا به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵكوو له‌به‌رچاوگرتنی مافی كه‌مینه‌كان له سه‌ره‌كیترین و گرینگ‌ترین دروشمه‌كانی عادڵ بوونی حكومه‌تێكه.
ئه‌گه‌ر چاوێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌ین، له‌سه‌ره‌تاوه‌ی پێكهاتنی حكومه‌ته‌وه، به‌پێی گرێبه‌ستی حكومه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، مافی خاوه‌ن كتێبه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌وا هاوپه‌یمانی ئه‌وانیش بوون، له‌به‌رچاو گیراوه.
هیوادارم ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی كه له به‌هاری عه‌ره‌بیدا سه‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌ت «اخوان المسلمین» و ته‌واوی ئه‌و گروپانه‌ی كه‌وا هێزیان به‌ده‌سته، مافی هاوڵاتییهكان ـ سه‌وای لایه‌نی فیكری و سیاسییه‌كانیان ـ له عه‌لمانیه‌وه تا سه‌له‌فی، له‌به‌رچاو بگرن، و هیچ كات له ڕێگه‌ی به‌رانبه‌ری و عه‌داله‌ت لانه‌ده‌ن و هیچ گروپێكی بچووك له‌بیر نه‌كه‌ن.
داوا له برایان و خوشكانی جه‌ماعه‌تیش ده‌كه‌م تا ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌ت و گروپێك له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا شه‌رعیه‌تی په‌یدا كردووه، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌وه بووه كه به خه‌ڵكی خۆی كردوویه. ناتوانین به‌ته‌نیا و بێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بژین و له بازنه‌ی گرووپ و ده‌سته‌دا خۆمان ئه‌سیر بكه‌ین و به دروستبوونی ڕێگا، دڵی خۆمان خۆش بكه‌ین. ده‌بێ بچینه ناو ناخی كۆمه‌ڵگا و به قه‌د هێز و توانی خۆمان تێ‌بكۆشین. جه‌ماعه‌ت كه‌ره‌سته‌یه بۆ خزمه‌ت كردن به مرۆڤه‌كان.
له‌كۆتاییدا فه‌رمووی : «ئه‌گه‌ر گله‌ییمان له فڵانه گرووپ هه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی باشیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نییه، نابێ ئێمه‌ش وه‌ها بین كه كاردانه‌وه‌ی خراپمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌بێت و ئه‌وان به «غیر» ناو ببه‌ین. به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌موو كات و ساتێك ئاماده‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵیان دا بین. ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێك زیاد له نه‌قدی به‌جێ، له ڕێگای قسه و توانجدان له جه‌ماعه‌ته‌وه هاته پێشێ، ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ر خۆبین و وه‌ها ئیشێك له ئاستی ئه‌ودا ئه‌نجام نه‌ده‌ین. به‌گوێره‌ی باردۆخی ناوچه و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژاوانه‌ی كه‌وا هه‌یه، ده‌بێ هۆشیارانه بۆ كێشه‌كان بڕوانین و له‌بیرمان نه‌چێت كه هه‌مووی ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژین و له ڕوانگه‌ی دڵسۆزی و برایه‌تیه‌وه بۆ یه‌ك بڕوانین و هه‌ڵسوكه‌وتمان ببێت.
دوای قسه‌كانی ئه‌مینداری گشتی، به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگاكان و هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقه‌كانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، سه‌باره‌ت به كێشه‌و گرفته‌كانی سه‌باره‌ت به به‌شی خۆیانه‌وه پێكه‌وه دوان و له ئه‌زموونه‌كانی یه‌ك كه‌ڵكیان وه‌رگرت.
بۆچوونه‌کان