سەعدی کوڕی عوبادە نەخۆش کەوت کەس نەدەھاتە سەردانی..! پرسی: ئەرێ ئەوە بۆ کەس سەرم لێ نادات؟! پێیان وت: قوربان جەنابت قەرزی زۆرت بە خەڵک داوە، ئەوانیش لەبەر قەرزەکانیان ڕوویان نایەت سەردانت بکەن... فەرمووی: دەک خوا ئەو سەروەت و سامانە ڕیسوا بکات کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم سەردانی موسوڵمانان بۆلام... دواتر فەرمانی دا کە جاڕ بدرێ بەگوێیی خەڵکیدا: «خەڵکینە ھەرچی قەرزی قەیسی کوڕی سەعدی لایە، ئەوا گەردنی ئازاد بێت و نایەوێتەوە». دوای ئەوە نەگەیشتە ئێوارە چوارچێوەی دەرگای ماڵەکەی شکا؛ لەبەر زۆری میوانەکانی. سەرچاوە/ البداية والنهاية، إبن كثیر