هه‌رشتێكی كه زیاتر له‌ پێویستیی ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ ژه‌هره‌. ده‌سه‌ڵات، سه‌روه‌ت، ته‌ماع، ته‌مبه‌ڵی، ئه‌وین، ده‌سه‌ڵاتخوازی و ڕق یا هه‌ر شتێكی تر. چاوچنۆكی ئه‌وه‌یه‌ كه شتی باش بۆ‌ خه‌ڵك نه‌خوازی. ئه‌گه‌ر باشبوونی كه‌سه‌كه‌ قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌وه‌ چاوچنۆكی ده‌بێته‌ ئیلهام گرتن. تووڕه‌یی قه‌بووڵنه‌كردنی شتانێكه كه له‌ ده‌ستی ئێمه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بكه‌ین، ئه‌وه‌ تووڕه‌ی ده‌بێته‌ به‌رگه‌گرتن. ڕق قه‌بووڵنه‌كردنی مرۆڤه‌ به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌بێ مه‌رج هه‌ر كه‌سه‌مان هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌یه‌ قه‌بووڵ كه‌ین، ڕق ده‌بێته ئه‌وین و به‌ سڵامه‌تی ڕوحی ده‌گه‌ین. دكتۆر مه‌حموود وه‌یسی