پێش له سێداره دانی قازی محه‌مه‌د کۆمه‌لێک ئامۆژگاری وه‌ک وه‌سیه‌ت نامه‌ییه‌ک ده‌نوسێت ئه‌مه‌ی خواره‌وه چه‌ند خالێکی کورتن له‌م ئامۆژگارییانه که له نێو وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی نوسراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی کورد سود له‌م ئامۆژگارییانه‌ی پێشه‌وا وه‌ربگرێت:
یه‌کێتی و ته‌بایی له نیوان خۆتان بپارێزن. کاری نه‌شیاو مه‌که‌ن له به‌رامبه‌ر یه‌کتری. چاوچنۆک مه‌بن به‌تایبه‌تی له به‌رپرسیاره‌تی و خزمه‌تکردندا .
خوێندن و زانست و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی که‌متر فریوی دوژمنان بخۆن. بۆچه‌ند رۆژێکی ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه خۆتان به دوژمن مه‌فرۆشن چونکه دوژمن جێگه‌ی هیچ باوه‌ر پێکردنێک نیه.
خیانه‌ت به‌یه‌کتری مه‌که‌ن نه خیانه‌تی سیاسی و نه گیانی و نه مالی و نه ناموسی چونکهخیانهتکار لای خودا‌و خه‌لک تاوانباره خیانه‌ت به رووی خیانه‌ت کاران ده‌گه‌رێته‌وه ئێوه له هه‌ول و خه‌بات و تێکۆشان مه‌وه‌ستن تا وه‌کو هه‌موو گه‌لانی تر له ژێر چه‌پۆکی دوژمنان زرگارتان ده‌بێت مالی دنیا هیچ نیه ئه‌گه‌ر ولاتێک هه‌بێت سه‌ربه‌ستیه‌ک هه‌بێت هه‌م مال هه‌م سه‌روه‌ت هه‌م ده‌وله‌مه‌ند ئابرۆی نیشتمان ده‌بات.
بۆچوونه‌کان