شێخ «عمر بن سلیمان بن عبدالله الاشقر» بانگخواز و مامۆستای كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی ئه‌ردۆن له عه‌مان، دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
رۆژی هه‌ینی 20 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، شێخ عمر بن سلیمان بن عبدالله الاشقر له مامۆستایانی ناوداری كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی ئهردۆنی عه‌مان، له ئه‌ردۆن و له ته‌مه‌نی 72 ساڵی دا، كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر «الأشقر» له‌دایك بووی 1940 زایینی له گوندێك له گونده‌كانی پارێزگای نابلۆسی فه‌له‌ستین، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانا له دایك بوو. براكه‌ی، واته دكتۆر «محمد سلیمان الاشقر» له زانایانی به‌ناوبانگی عیلمی «أصول الفقه»ه.
دكتۆر «الاشقر» له 16 ساڵیدا له فه‌له‌ستینه‌وه كۆچی كردوه بۆ شاری «مدینه» و له‌و شاره خوێندنی تا قۆناغی بلۆكاریۆس له زانكۆی ئیسلامی به ئه‌نجام گه‌یاند. دواتر كۆچی كردوه بۆ كوه‌یت و له زانكۆی «الازهر» خوێندنی تا «ماسته‌ر» درێژه پێداو و دوای بهینێ به‌ڵگه‌نامه‌ی دكتۆراكه‌ی به‌ناوی «النیات و مقاصد المكلّفین» له به‌شی فێقهی موقاڕن له زانكۆی شه‌ریعه‌ی الازهر له ساڵی 1980 وه‌رگرت و هه‌ر له‌و ساڵه له كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی كوه‌یت ده‌ستی به وانه‌وتنه كرد.
شێخ ئه‌شقه‌ر تا ساڵی 1990زایینی له كوهیتدا مایه‌وه. دواتر چوو بۆ ئه‌ردۆن و له‌وێ به‌ناوی مامۆستای وانه‌بێژ له كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆی ئه‌ردۆن و دواتر به به‌رپرسی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی زانكۆ «زرقا» هه‌ڵبژێردرا. له ئه‌نجام دا، ده‌ستی دایه نووسین و لێكۆڵینه‌وه و كتێبانێكی گرینگی لـێ بڵاو بووه‌وه.
ئه‌م به‌ڕێزه قوتابیانێكی زۆری په‌روه‌رده كردوه كه ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به : ابراهیم العلی، احسان العتیبی، اسامه فتحی ابوبكر، عمر ابراهیم عادی، و هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌ی خۆی دكتۆر اسامه و دكتۆر جاسم المطوع.
ئاسه‌واره‌كانی شێخ أشقر بریتین له :
- مقاصد المکلفین فیما یتعبد به رب العالمین.
-أصل الاعتقاد.
-أسماء الله وصفاته فی ضوء اعتقاد أهل السنة والجماعة.
-القیاس بین مؤیِدیه ومعارضیه.
-الشریعة الإلهیة لا القوانین الجاهلیة.
-الصیام فی ضوء الکتاب والسنة.
-حکم المشارکة فی الوزارة والمجالس النیابیة.
-المرأة بین دعاة الإسلام وأدعیاء التقدم.
-معالم الشخصیة الإسلامیة.
-نحو ثقافةٍ إسلامیةٍ أصیلة.
-جولةٌ فی ریاض العلما‌ء وأحداث الحیاة.
-مواقف ذات عِبَر.
-ولیتبروا ما علوا تتبیرًا.
سیلسیله‌ی «العقیدة فی ضوء الکتاب والسنة» كه به وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زبانی فارسی و بڵاوكراونه‌ته‌وه، بریتین له:
-العقیدة فی الله
-عالم الملائکة الأبرار
-عالم الجن والشیاطین
-القیامة الکبرى
-القیامة الصغرى
-الرسل والرسالات
-القضاء والقدر
بۆچوونه‌کان
نرگس
21 مرداد 1391 - 01:18یاڕه‌بی خوا عافوی کا.