دانیشتنی هاوبیریی زانایان و مامۆستایانی ناوچه‌ی سیلوانا شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ له زێوه‌ی به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا؛ مامۆستا نه‌بی خۆشمه‌رام جه‌ختی له‌سه‌ر هاواهه‌نگی و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی زانایان كرد و ئاماژه‌ی به ئایه‌تی ٨٣ی سووڕه‌تی نیسا كرد و ته‌كووزی له بنه‌ما و پایه‌كانی ئایینی ئیسلام هه‌ژمار كرد و مامۆستایانی ئایینی وه‌ك چینێكی دانه‌بڕاو له كۆمه‌ڵگای نێو بردن؛ ئه‌و كاریگه‌ری باشتر و زیاتر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای له گرێوی هاودڵی و هاوده‌نگی مامۆستایانی ئایینی زانی.
مه‌لا موحه‌ممه‌دتاهیر ئیرانخواهیش له به‌شێك له وته‌كانیدا سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی مزگه‌وته‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر هۆگری زیاتر و پته‌وتر به قوڕئانی پیرۆز كرد و په‌روه‌رده‌ی قوڕئانی له گرینگ‌ترین به‌شه‌كانی بانگه‌وازی هه‌ژمار كرد و وتی: هه‌ر كه‌سێك و یا هه‌ر شتێك كه له‌ژێر سێبه‌ری قوڕئان بێ، به‌های مه‌عنه‌وی به‌خۆی ده‌گرێ. ئه‌و دڵپاكی، ته‌كووزی، به‌رده‌وامی، خۆشویستنی قوتابیان و خۆڕاگری و پشوودرێژی له فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌ی وانه په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌ژمار كرد.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هاندانی دایك و باوكان و بنه‌ماڵه‌كانی قوتابیان به بواری بانگه‌شه و په‌روه‌رده كرد و وتی شێوازی فێركاریش له گیرایی قوتابیان گرینگه.
مامۆستا موحهممهدسهلیم حاجی پووریش به ئاماژه به ئایه‌تی ١٨٥ی سووڕه‌تی به‌قه‌ڕه، باسی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان كرد. ئه‌و وتی: به‌هۆی نیعمه‌تی گه‌وره‌ی ڕه‌مه‌زان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خێر و به‌ره‌كه‌ته مه‌زنه، پێویسته سوجده‌ی شوكرانه‌بژێری ببه‌ین. ئه‌و به ئاماژه به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر سه‌باره‌ت به ڕه‌مه‌زان وتی: بۆ ڕۆژووه‌وان دوو جۆر شادومانی هه‌یه: یه‌كیان له كاتی به‌ربانگ كه ئه‌ركی به‌ندایه‌تی خۆی به‌جێ هێناوه و دووهه‌میش له ڕۆژی دوایی كه توانیویه‌تی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگاری به‌ده‌ست بێنیت. ئه‌و هه‌روه‌ها به ئاماژه به فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی وتی كه پاداش و به‌های ڕۆژوو و ڕۆژووه‌وان به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر و بێههژماره كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ڕۆژوو تایبه‌ت به منه و پاداشه‌كه‌ی هه‌ر خۆم ده‌ده‌مه‌وه. ئه‌و له كۆتایی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به سووڕه‌تی (عه‌سر) كرد و زه‌ره‌ر و خه‌ساره‌تی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤی له به‌فێڕۆدانی كاته‌كانیدا زانی، بێ ئه‌وه‌یكه مرۆڤ توێشوویه‌ك بۆ دواڕۆژی بنێریت.
ئه‌و دانیشتنه به وتووێژی ئازادی به‌شداربووانی تر كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان