دكتۆر سروش دەبباغ: عیشق له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا پڕ ڕه‌نگتره، بەڵام مۆدێرنە ئەو شتەیە كەئێمەی رۆژهەڵاتی نیمانە لڤین، دیداری، ئیدریس عومەر ئه‌م گفتوگۆیه له‌ڕێگه‌ی دەنگەوە له‌گەڵ بیریاری ئێرانی (د.سروش ده‌بباغ) كوڕی بیریار‌و فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی ئێرانی عەبدولكەریم سروشدا ئەنجامدراوە, له‌م گفتوگۆیه‌دا عیشق‌و ده‌ركه‌وته‌كانی ده‌خرێته به‌ر باس‌و كۆڵینه‌وه‌و پاشان خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ عیشق له‌سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریدا. لڤین: ده‌زانین كه عیشق ئولگوی گیانه‌و گیانیش فه‌رمانی خوداوهندەو مه‌وجودێكی به‌رزو باڵایه, هه‌روه‌ها لازهمانیو لامهكانییه، خودا لهقورئاندا ده‌فه‌رمێ: (یسألونك عن الروح, قل الروح من أمر ربی..), وه جه‌لاله‌دینی ڕۆمی ده‌فه‌رمێ: عیشق جان است، عشق تو جانتر (عیشق گیانه)، یان ده‌فه‌رمێ: گیان كهماڵهو هه‌واڵی ئه‌ویش هه‌ر كه‌ماڵ..!، پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن بتوانین ئه‌و په‌یدا بكه‌ین‌و به‌ده‌ستی بێنین، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می مۆدێرن‌و تهكنهلۆژیهدا، وه چۆن بیناسینه‌وه؟ سروش ده‌بباغ: به‌ناوی خوداوه‌ند، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه چۆن ده‌كرێ عیشق بناسین‌و له‌دونیا به‌دوایدا بچین، پێوویسته چه‌ند جۆر واتای عاشقی له‌یه‌كدی جودا بكرێنه‌وه، من هه‌رچۆن له‌یه‌كێك لهمهقالهكانی خۆمدا ئاماژه‌م پێداوه، وه له‌یه‌كێك له گفتوگۆكانمدا به‌ناوی عیشق‌و فه‌لسه‌فه كه له سایتی خۆمدا په‌خشكراوه، هه‌وڵم داوه كه چه‌ند جۆر تێگه‌شتن له‌عاشقی لێك جودا بكه‌مه‌وه. یه‌كێك له‌جۆره‌كانی عاشقی ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێ عیشقی (ڕۆمانتیك) كه جۆره عیشقێكه به ئه‌وی دیكه‌وه دهلكێو جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی‌و لكان دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ مه‌عشوق، كه به‌گشتی شێوازێك له‌په‌یوه‌ندی جیسمانی له‌خۆی ده‌گرێ، كه ئه‌مه ده‌توانین بڵێین جۆرێكه له‌په‌یوه‌ندی عاشقانه. ئه‌مه یه‌كێك له‌واتاكانی عاشقیه كه تایبه‌ته به‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه، هاوتا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆمانتیكی كه مرۆڤ له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌وی دیكه‌وه‌و شه‌یدای ده‌بێ. واتایه‌كی تری عاشقی تایبه‌ته به سروشتی ئازاری وجودییه‌وه، وه له‌و جۆره په‌یوه‌ندیه‌وه دروست ده‌بێ كه ڕێبوار (سالك)وعاریف له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ شاراوه‌كانی خۆیه‌وه‌و هه‌ستێكی وجودی‌و دهغدهغهیهكی (اگزیستانسیالیستی) (axistentialism) بۆ درووست ده‌بێ، یان به گوزارشتێكی دیكه با بێم (عه‌لی شه‌ریعه‌تی) بكه‌مه ئامانج‌و له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م ڕه‌نگه جوانتر ئه‌م جۆره‌ی عیشق ڕۆشنبیتهوه، شه‌ریعه‌تی به دوو واتا ڕوبه‌ڕووی عیشق ده‌بێته‌وه‌و به‌دو جۆر به‌كاری دێنێ، جارێكیان له كتێبی (كویر) دایه لهمهقالهی (دۆستایه‌تی باشتره له‌عیشق) وه‌ك ده‌ستكه‌وتنی یه‌ك خودیه‌تی ڕاست دێت‌و ته‌واوی ئه‌و خهسڵهتو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه عاریفانی ئێمه ده‌یده‌نه عیشق ئه‌و ده‌یداته پاڵ دۆستایه‌تی، له‌م جۆره نوسینه‌ی عه‌لی شه‌ریعه‌تیدا عیشق بارێكی باش‌و ئه‌رێیی نییه‌و ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ته‌واوی نوسینه‌كانی تری شه‌ریعه‌تیدا عیشق تایبه‌ته بهئهحواڵی سالیكو عاریف كه ده‌چنه ناو شیوی سلوكو پیایدا ڕێده‌كه‌ن، وه له ناو دهغدهغهیهكی قوڵی اگزیستانسیالیستی دان، لێره‌دا له‌واتای دووه‌مدا عیشق تایبه‌ت نییه به‌عیشقی ڕۆمانتیكییهوهو له‌و جودا ده‌بێته‌وه. لڤین: ئایا ئێوه هه‌ست ناكه‌ن عیشق لای شه‌ریعه‌تی واتای خۆی ون كردووه، یان توشی جۆرێك له (ته‌لبیس) بۆته‌وه؟ سروش ده‌بباغ: من خه‌ریكم له‌وباره‌وه ڕونكردنهوه ده‌ده‌م، به‌ڵێ یه‌ك جیاوازی هه‌یه لێره‌دا، هه‌ر وه‌ك ڕوونم كردوه دو واتا له‌عیشق بوونیان هه‌یه, یه‌كێكیان دیوێكی ڕۆمانتیكیو ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌و عیشقه‌یه كه ئاویزانه بهتهنهاییو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا درووست بووه، ئه‌مه‌ی دووه‌م كه لای شه‌ریعه‌تی حزووری هه‌یه، زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوهرابی سوپێهری نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ی شه‌ونمی مه‌وزوون له‌لای سوهراب. من له‌و عیشقه‌ی كه عه‌لی شه‌ریعه‌تی له‌باره‌یه‌وه دهدوێو باسی لێوه ده‌كات زیاتر بۆنی حیرمانو دوور كه‌وتنه‌وه‌و هیجرانو ته‌نهایی لێده‌كه‌م بۆ عاریف. لێگه‌ڕێ با زیاتر بۆ ناسینی ده‌سته‌واژه‌ی عیشق شتێك ده‌رباره‌ی سپێهری بڵێین كه زۆریش له‌دیدگای عه‌لی شه‌ریعه‌تییه‌وه نزیكه، له‌یه‌كێك لهمهقالهكانی خۆمدا ده‌رباره‌ی سوهراب (سه‌فه‌ر به‌ره‌و ڕۆشنی ته‌نهایی شته‌كان) له‌وێدا كۆشیومه كه بینا له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌شت كیتابی سوهراب، ده‌ری بخه‌م عیشق چی ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه‌و چی له‌خۆی ده‌گرێ، من له‌وێدا هه‌ستم كرد سوهراب كه باس له‌عیشق ده‌كات زیاتر له‌و جۆره عیشقه ده‌چێ كه شه‌ریعه‌تی له كهویریاتی خۆیدا باسی لێده‌كات، واته مه‌به‌ست پێی لایه‌نی ڕۆمانتیكی نییه، به‌ڵكو هه‌مان ده‌غده‌غه‌ی تهنهاییهكهیه. كاتێ كه ده‌ڵێ: (عیشق ده‌نگی مه‌وداكانه/ ده‌نگی ئه‌و مه‌ودایانه‌ی كه لێوان لێ‌ون له نا ڕوونی). لڤین: به‌ڕێز ده‌بباغ پرسیارێكی دیكه ده‌رباره‌ی جیاوازی فه‌رهه‌نگی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به عیشق، من خۆم وا ده‌بینم كه لهتێڕوانینیاندا جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له، ئه‌و شۆرو هه‌رایه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه ده‌رباره‌ی عیشق به‌وشێوه له ڕۆئاوادا حزووری نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆشنبیری ڕۆژئاوا زیاتر ڕۆشنبیری عه‌قڵه، من ئه‌مه‌م له‌گه‌وره بیریارانی وه‌ك سەید نەسرو عه‌لی عیززەت بیگۆڤیجو پیاوانی وه‌ك گاندی‌و ته‌نانه‌ت باوكی به‌ڕێزیشتانه‌وه وه‌رگرتووه ؟ سروش ده‌بباغ: ڕاستت بوێ من له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڕایه‌دا زۆر هاودڵ نیم كه ئێوه ئاماژه‌تان پێدا، ئه‌وه‌ی كه چاوگی عیشق ڕۆژههڵاتبێو چاوگی عه‌قڵ ڕۆژئاوا، بڕوانه ئێمه له‌مێژوی ئیسلامی‌و له‌جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌م فهیلهسوفانو موتهكهلیمین ده‌بینین كه ئه‌هلی عهقڵنو به‌هه‌رحاڵ عه‌قڵانیه‌تیان كردبووه ڕه‌وش، وه هه‌م لهڕۆئاواش كه‌سانێك كه ئه‌هلی عیشق بوون‌و ده‌رباره‌ی عیشق‌و عاشقی دواون. هه‌ر بۆیه من ئه‌وه‌م بۆ ساغ نابێته‌وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌م دوانهییهو ئه‌م دوگانهكیه من زۆر له‌گه‌ڵی هاو دڵ نیم، ڕاست بوێ.
بۆچوونه‌کان