20 ڕۆژ بەسەر گەورەترین مانگرتن مێژووی مرۆڤایەتی، لە گرتووخانەکانی ئیسڕائیل دا تێدەپەڕێ. 2 ھەزار کەس لە ئەسیرانی فەلەستینی لە ڕێگای مرۆڤایەتی‌ترین کێشەی ئینسانی ئه‌م سەردەمە، ناعادڵانە، ئازادی زێد و مرۆڤایەتییان داگیر کراوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕەفتار و سیاسەتی ڕێکخراوەی گرتووخانەکانی ئیسڕائیل و بە مەبەستی ھێنانەجێی کەمترین نیازەکانی خۆیان، ڕێگایەکی دیکەیان نەدی بێجگە لە بەربەرەکانێی شەرافەتمەندانە و بە سکی برسیەوە و لە پشت ته‌له‌کانی گرتووەخانە بەربەرەکانێی خۆیان لەژێر ناوی «شەڕی کەڕامەت» دەس پێکرد. لەگەڵ زوڵمێکی مێژوویی کە بەسەر خەڵکی فەلەستیندا سەپا، بەندییەکانی ئەم نەتەوە ڕووبەڕووی زوڵمێکی دووپات بونەتەوە و مافی سەرەتایی ئەوان لە زیندانەکاندا لەناو دەچێت و ھێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە پەلاماردانێکی گەڵاڵەداڕێژراو پەلاماری گرتووخانەکان ئەدەن و بە تەقاندنی گازی فرمێسکھێن و تەنانەت تەقاندی گوللە، وڵامی داواکارییەکانی ئەسیرەکانیان داوەتەوە. داواكاريي ئەسیرە ئازادیخوازەکانی فەلەستین، پشتگیری مافی و مرۆڤی ھەیە و لە کۆنوانسیۆنەکانی ژێنێڤ و کۆنواسیۆنی 1907ی لاھە و یاساکانی دیکەی نێونەتەوەی جەختی لەسەر کراوە. بەڵام ئەم کارەساتە گەورە و مێژووییە، لە لایەنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان وڵامێکی شیاوی نەدراوەتەوە. جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وێڕای بەرپرسیارەتی مرۆڤ‌دۆستانەی خۆی، ڕەفتاری دژەمرۆڤی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ خەباتکارانی فەلەستینی لە گرتووخانەکان شەرمەزار دەکا و وێڕای پشتگیری لە داواکاری و خەباتەکانی ئەوان، لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، ڕێکخراوەکانی جیھانی و ئەوانەی پشتگیری لە مافی مرۆڤ دەکەن، دەخوازێت ھاوخەمی خۆیان بۆ مانگرتووانی فەلەستینی دەرببڕن و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ھێنانەجێی داواکاری مرۆڤانەی ئەم بە دیلگیراوانە لە ڕێگای یاسا و ئەو کۆنوانسیۆنانەی کە پێوەندییان بە مافی بەندییەکانەوە ھەیە، بخەنە ژێر گوشارەوە.