بسم الله الرحمن الرحيم لە دۆخێکدا کە هەڵچوون و گرژی، بەدوای زنجیرەیەک لە شەڕی داسەپاو، ناوچە و جیهانی ئیسلامی لەخۆ گرتووە، هەواڵی لەسێدارەدانی شێخ نەمر جێی داخ و حەپەسان و سەرسووڕمان بوو. ئەوەی کە ناوەڕۆکی دۆسیەی دادوەری ئەو چی لە خۆ گرتبوو کە بە وەها بڕیارێکی توند و تیژانە و سەختگیرانە گەیشت، ئەوە پێگەیەکی پسپۆڕانەی دادوەرییە، بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە ئەوەیه کە ئەو بڕیارە سەبارەت بە کەساییەتییەک کە تایبەتمەندی کومەڵایەتی و شوناسی تایبەت و جێ بڕوایە و خاوەن پێگەی ئایینی بە تایبەت لە نێو پێڕەوانی ئایینزایی خۆیەتی، کارێکی توند و تیژ و گرژانەیە، بەتایبەت لە دۆخی ئێستای ناوچەدا، بەڕادەیەکی زۆر دەبێتە هۆی ئاڵۆزی. لە ڕۆژهەڵات و بەتایبەت لە هێندێک وڵاتانی ئیسلامی، مافی ئازادی دەربڕین و دادوەرییەکی دادپەروەرانە و ڕوون، بەتایبەت سەبارەت بە چالاکوانانی ماف و ئازادی شوناسی و شارۆمەندی و چالاکانی کۆمەڵایەتی، لە زۆربەی بوارەکاندا ڕەچاو نەگیراوە. هێندێک جار کەسەکان لە ڕەوتێکی نادیار و ناپاکدا دەکەونە بەر بوختانی کلیشەیی و هەروەها ئەو جۆرە بڕیارە قورس و ناپسندانە. یەکێک لە هۆکارەکانی سەرەکی پێکهاتن و زاڵبوونی ڕوانگەی زێدەڕۆیی و ماڵوێرانکەر لە ناوچەدا، بە داخوازییەکانی شوناس و وەلانانی چالاکوانانی مافی شارۆمەندییە. بێگومان پیرۆزنواندنی دەسەڵاتداران و شێوازەکانی دەسەڵاتداری ووه‌ر نه‌گرتنی ڕه‌خنه‌ و داواکاریی، پێکهێنان و پەرەسەندنی بە ڕادەیەکی زۆری بازنەی سوور، ڕێگای لە دڵسۆزان و چالاکوانانی ئاشتیخواز دژوار کردووه و لە هەمان کاتدا بەستێنی بۆ زێدەڕۆیان و شەڕخوازان سازگار کردووە. بە بڕوای ئێمە جیهانی ئیسلامی ئێستا زۆرتر لە هەر سەردەمی تر پێویستی بە ڕاگەیاندنی حەوانە و نەرم و نیانی و ئاوەزمەندی و دووری کردن لە غیرەت و دوژمنی و دووبەرەکییە و تەواوی حکومەت و کەسایەتی و لایەن و بیر و بۆچوونەکان لەو بوارەدا بەرپرسن. لەو ڕووەوە، جەماعەت دەعوەت و ئیسڵاح گشت هاونیشتمانیانی تێگەیشتوو بانگهێشت دەکات بۆ خۆڕاگری و تێکۆشان لە چوارچێوەی یاسا و بەهاکانی ئاکاری و مرۆڤایەتی.