بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و ھاوڕێکانی، دوانیمەڕۆی 29ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەگەڵ مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل زێھی، ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی زاھیدان، دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.
بەپێی ھەواڵی ئیسڵاح وێب، لەم دیدارەدا کە لە «دارالعلوم مکی» زاھیدان بەڕێوە چوو، جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، وێڕای گەیاندنی سڵاو و سەرسڵامەتی ئەمینداری گشتیی جەماعەت لە ھەوڵ و تێکۆشانەکانی مەولانا عەبدولحەمید و زانایانی تێکۆشەر لە «دارالعلوم مکی» زاھیدان لە ڕێگای پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زانستی ئایینی و دینداری، دەسخۆش و ماڵئاوایی کرد.
جەماڵی ئیسماعیلی وتی: «چالاکییەکانی «دارالعلوم مکی» زاھیدان کە میراتی بەنرخی مەولانا عەبدولعەزیز (ر) و زانایانی دڵسۆزی ئەو ناوچەیە، لە پەروەردەکردن و پەرەپێدانی زانستی ئایینی و پەروەردەکردنی زانایان لە کۆمەڵگای ئەھلی سوننەتی ئێران، بە تایبەت پارێزگای سیستان و بەلووچستان، جێگای ڕێز و قەدرە.»
ھەروەھا وتی: «بەربەرەکانێ لەگەڵ گرووپە توندڕهو و تەکفیرییەکان و ئەو بزاڤانەی کە بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری جیاوازی شێعە و سوننه تێدەکۆشەن، لە ڕێگای پەرەدان بە فەرھەنگی ڕەوابوون، لێبوردەیی و چاوپۆشی لە کۆمهڵگادا، جێبەجێ دەبێ و ھەموو دەبێ تێکۆشن تا «قەبووڵکردنی یەکتر» و «ڕەوابوون» بکەنە قسەی ڕۆژ و زاڵی جیھانی ئیسلام.
ھەروا وتی: «پێکەوەژیانی ئاشتییانە بێ شهڕ و ئاژاوەی زانایانی ئایینی بە ڕوانگەی جیاوازەوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، نموونەیەکی ئاشکرا لە قەبووڵکردنی لایەنی بەرانبەرە و دەسخۆشی و سپاسی ھەموو ئەو زانایانە کە لەم ڕێگادا ھەڵسوکەوت دەکەن، دەزانین».
مەولانا عەبدولحەمید، بەرپرسی «دارالعلوم مکی» زاھیدان وێڕای دەسخۆشی و ماڵئاوایی و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە دیدار لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و ھاوڕێیانی، ڕایگەیاند: «ھەموومان پێویستمان بە ھاوکاری و ھاوڕێیی و دڵگەرمی یەکتر ھەیە و ماڵئاوایی و سپاسی ھاتنتان دەکەین».
ئیمام جومعەی ئەھلی سوننەتی زاھیدان وتی: «ئێمەی ئەھلی سوننەتی ئێران، لە ماوەی دوای شۆڕشدا ھەمووکات پیشانمان دا کە پارێزەری دەسکەوتەکانی شۆڕش بووین و ھەمووکاتێ ھاوڕێ شۆڕشگێڕان بووین و لە ھەڵبژاردنەکانیشدا، بەشداریمان کردووە. ھەرچەن بە پێی ئەو بەشدارییە ھیچکات لە پیت و خێری شۆڕش بەشمان نەدراوەتێ، بەڵام ھیچکات ڕێگای توند و تیژیمان نەگرتە بەر و نەتۆراین، بەڵکوو زیاتر لە ڕابردوو، ھاوڕێی و ھاوقەدەم بووین».
ڕێگای ھاتنە دی ئاواتەکانیشی، کەڵک وەرگرتن لە یاسا و دووری لە توندوتیژی دانا و وتی: «ئێمە لە توندوتیژی دوورین و بە دووی نیازەکانی خۆمان لە ڕێگای یاساوە دەڕۆین و توندوتیژیمان قەبووڵ نییە»
لە کۆتایی ئەم دیدارە، ھەردوو لا لەسەر درێژەی پێوەندیگرتن پێکەوە جەحتیان کرد و ھیوای سەرکەوتنی دنیا و دواڕۆژیان بۆ یەک خواست.
بۆچوونهکان