بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و ھاوڕێیانی، ڕۆژی 29ی ڕێبەندان، لەگەڵ ئەمیری جەماعەت تهبلیغ، لە بنکەی ناوەندی ئەم جەماعەتە لە شاری زاھیدان، کۆبوونهوە و چاوپێکەوتنیان کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، سەرەتا جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح، وێڕای پێشکەشکردنی سڵاوی ئهمینداری گشتی جەماعەت، ئاماژەی بە چۆنییەتی بەدیھاتن و سەرھەڵدانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح کرد و لە درێژەی باسەکەیدا بە ھەندێ لە دەسکەوت و خزمەتەکانی جەماعەت وەک سازکردنی مزگەوت لە ھەموو شوێنێ کە ئەھلی سوننەتی تێدایە، کرد و وتی: «جەماعت بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ کە مزگەوتەکان ئاوا بکاتەوە و لەم ڕێگایەشدا وێڕای سازکردنی مزگەوتانێکی زۆر لە ناوچەکانی ئەھلی سوننەت، بە بەڕێوەبردنی کۆڕی قورئانی لە مزگەوتەکان و بڵاوکردنەوە و گەشەپێدانی فەرھەنگی ئایینی، ئەم ئەرکەی بردووەتە پێشێ».
لە درێژەی باسەکەیدا وتی: «ھیممەت، خۆبەشین و تێکۆشانی ئەندامانی جەماعەت تەبلیغ و ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی «ڕێکخراوە» و ئامادەبوون لە مزگەوتەکان و بایەخدان بە بانگەوازی ئایینی لە ھەموو شوێنێکی وڵات، جێگای سپاس و ماڵئاواییە و بەم بۆنەوە دەسخۆشی و سپاسی خۆمان دەردەبڕین».
حاجی عەبدوڕڕەئوف شەھبەخش، ئەمیری جەماعەت تەبلیغی زاھیدان، وێڕای دەسخۆشی کردن و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەم دیدارە، وتی: «ئەوەی کە ئێمە لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاحی دەزانین، ئەوەیە کە ئەم جەماعەتە سەرچاوەی خێر و بەرەکەتێکی زۆر بووه، و چالاکی و ھەوڵەکانیان جێگای سەرنج و دەسخۆشییە، بە تایبەت لە بواری یەکخستنی ئایینزا و نەتەوەکاندا».
وێڕای دۆعای خێر بۆ جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح و ئەندامەکانی، ڕایگەیاند: «پێویستە کە ھەموومان بۆ یەکتر دوعای خێر بکەین و بە سەرکەوتنەکانی یەک خۆشحاڵ بین».
لەم دیدارەدا، مەولەوی یووسف ئەرباب لە زانایانی ناوچەی بەلووچستان، و کاک ڕەئوف ئازەری ئەندامی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندی جەماعەت، بەشداریان کرد.
بۆچوونهکان