چەن ڕۆژ پێش ئێستا، چه‌ند سیاسه‌تمه‌داری ناوداری سەر بە لایەنی ڕێفۆرمخواز له نامه‌یه‌كدا داوایان له «شۆڕای هه‌ماهه‌نگی ڕێفۆرمخوازان» كرد كه له هه‌ڵبژاردنی لیستی بەربژێرانی شۆڕا، گیرۆداری ڕووده‌ربایسی و پێوه‌ندییه‌كان نه‌بن و پێودان و پێوه‌ره‌كانی پێویست ڕه‌چاو بكه‌ن.
ئه‌وان له نامه‌كه‌یاندا به‌ڕاشكاوی ئاماژه‌یان به پێوه‌ره‌ی ده‌ست‌پاكی، پسپۆڕی و خاوه‌ن شوناسی سیاسیی دیاریكراو، به‌و ڕیزبه‌ندییه‌وه كردبوو.
جه‌ختی تایبه‌تی ئه‌و نووسراوه له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ست‌پاكی و ئه‌مانه‌تداری و له یه‌كه‌مین دانانی ئه‌و له ئاست بواری پێوه‌ندی سیاسی، نیشانه‌ی دابەزینی ئاستی متمانه‌ی گشتی به شۆڕاكانه.
ناكارامه‌یی شۆڕاكان و بوونی گومانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئه‌وان، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌و بابه‌ته و ئاشكرایه كه ئه‌وه گرفتێكی نه‌ته‌وه‌یییه و له ته‌واوی وڵات‌دا دێته به‌رچاو.
له ڕووی ناوه‌رۆكی نامه‌كه دیاره كه گوشار و ده‌نگ و باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ده‌ست‌پاكی و ئه‌مانه‌تداری له سه‌رووی هه‌موو شتێك بێت و نووسه‌رانی ئه‌و نامه‌یه، ئه‌وانیان له ده‌رچوون له‌و هێڵه سووره ئاگادار كردۆته‌وه.
به باوه‌ڕی ئه‌و نووسه‌رانه له ته‌واوی شاره‌كاندا پێویسته ده‌ست‌پاكی و دووری له گه‌نده‌ڵی له پله‌ی یەکەمدا بێت.
دیاره ناكرێ كه سه‌باره‌ت به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بەربژێران له‌گه‌ڵ بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و ڕانت‌خۆری، به چه‌شنی پێغه‌مبه‌ران «پێشگویی» بكه‌ین؛ به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ناسینی پێشتر، ده‌كرێ تا ڕاده‌یه‌ك پێش‌بینی بكرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایه بڕیاردان و داوه‌ری كردن سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی ئێستا و یا خوله‌كانی شۆڕا كه كارنامه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایان هه‌یه ساناتره.
كه‌سێك كه له سه‌رده‌می شۆڕاییدا ئه‌مانتداری سامانی گشتی نه‌بووه، كه‌سێك كه گومانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره و كه‌سێك كه له ئاست خیانه‌ت له ئه‌مانه‌تدا بێ‌ده‌نگه. دیاره شایانی پشتیوانی‌كردن و گه‌یشتنی دوباره‌ی به شۆڕای شاری نییه.
هه‌ڵبه‌ت كه‌سانێكیش كه به مه‌به‌ستی كار و پێشه دێنه نێو بازنه‌ی ڕكابه‌ری، ئه‌وانیش له‌و حوكمه به‌ده‌ر نیین.
پێوه‌رێكی گرینگی دیكه، شاره‌زایی و پسپۆڕییه. لێهاتوویی به مانای بوونی بڕوانامەی جۆراوجۆر نییه. به‌ڵكوو به واتای كارامه‌یی له بواره‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شار و زانیاری له شار دایه.
گشتی‌بێژه‌كان، ئه‌هلی دمه‌وه‌ری و زمان‌بازی، خۆنوێنان و كه‌سانێك كه له گێڕانه‌وه‌ی تئۆرییه‌كاندا شاره‌زان، به‌ڵام ناتوانن له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندیان بده‌نه‌وه و ده‌كاریان بێنن، ئه‌وه شاره‌زا و كارامه هه‌ژمار ناكرێن.
له دوو خولی دواییدا هێندێك له شۆڕاكان، سه‌رێكیان له بواری كولتووریش هه‌ڵێناوه.
نه‌بوونی كارامه‌یی و نیگه‌رانی كولتوور و ڕوانینێكی تێك‌ڕووخانه و میكانیكی به‌و، زۆرتر له هه‌ر بوارێك له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به‌رچاوه.
تێڕوانینێكی په‌یمانكارانه له‌و بواره، دابه‌زینێكی زۆری به‌سه‌ردا ھاتووە؛ له كاتێكدا بواری كولتووری و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزی لێهاتوویی و نواندنی سه‌لیقه‌كانی گرانبه‌ها و به‌نرخن. ڕوانینی كاسبكارانه و نافه‌رهه‌نگی و ته‌نیا به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خوله‌كانی داهاتوو، ئه‌وه ده‌یكاته ڕمبازگه‌ی پێنووس و هه‌نگاوه نزمه‌كان.
له‌و شارانه‌ی كه داهاتی زۆرتریان هه‌یه و به‌شێك له بودجه بۆ كاری كولتووری ته‌رخان ده‌كرێت، هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ داوای سه‌ره‌كی، دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاره‌وانی بێت.
لانیكه‌م بوونی ئه‌و ڕێكخراوه و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ڕوانگه‌ی ڕێكخراوه‌یی ئه‌و ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی سه‌لیقه و ئیڕاده‌ی خۆیی و دڵخوازی هه‌ر كام له ئه‌ندامان بێت و تا ڕاده‌یه‌ك پێش له خواردنی سامانی گشتی بگیرێت.
شوڕا ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسییه و ئاشكرابوونی شوناس و پێوه‌ندی سیاسی بابه‌تێكی گرینگه.
كه‌سانێك كه خۆیان به سیاسی نازانن، كه‌سانێك كه خۆیان دوور له ته‌واوی لا‌یه‌نه‌كانی فكری و سیاسی ده‌زانن و كه‌سانێك كه ده‌ڵێن ته‌نیا بۆ ئاوه‌دانی و بنیات‌نان هاتووین، ئه‌وانه یا بێ‌ئاگان و یا بۆ ئامانجی دیكه هاتوون.
بۆچوونه‌کان