مه‌راسیمی بیست و شه‌شه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، به‌رپرسانی حکوومی و سه‌ربازی و خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له مه‌راسیمه‌که‌دا په‌یامی عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و سه‌ردار محه‌مه‌دعه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران خوێندرایه‌وه که تێیدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته، به‌رخۆدانی گه‌لی سه‌رده‌شت له ساڵانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز و کاره‌ساتی کیمیابارانی ئه‌و شاره به‌رز نرخێندرا.
فه‌رمانده‌یه‌کی پێشووی سوپای پاسداران که له ساڵانی شه‌ڕ له سه‌رده‌شت ئه‌رکی بینیبوو له مه‌راسیمه‌که‌دا وێڕای ئاماژه به چه‌ندین جار بۆردومانی ئه‌و شاره له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی ڕووخاو له ساڵه‌کانی 1359 و 1364ی هه‌تاوی ڕایگه‌یاند له 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366 ڕژیمی جینایه‌تکاری به‌عس به په‌نا بردن بۆ کیمیاباران بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی 117 هاووڵاتی برینداربوونی 6000 هاووڵاتی بێتاوانی دیکه.
سه‌ردار سوبحانی ڕاشیگه‌یاند که له ماوه‌ی 8 ساڵه‌ی شه‌ڕی سه‌پێندراو به سه‌ر ئێران‌دا 445 کۆمپانیای ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، ژاپۆنی، هۆڵه‌ندی، سویدی و به‌لژیکی 19 هه‌زار بۆمبی کیمیاییان ڕاده‌ستی ڕژیمی به‌عسی عێراق کرد که 10 هه‌زار بۆمب له دژی خه‌ڵکی بێ تاوان به‌کار هێنران.
له‌و مه‌راسیمه‌دا نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی قسه‌ی کرد و جه‌ختی کرد که شه‌ڕی سه‌پێندراو به سه‌ر ئێران‌دا به به‌رخۆدانی گه‌ل، سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی به دواوه بوو.
دوکتۆر ڕه‌سووڵ خزری به ئاماژه به‌وه‌یکه ڕژیمی به‌عسی ڕووخا له شه‌ڕی سه‌پێندراو له دژی گه‌لی ئێران کاتێک له به‌ره‌ی شه‌ڕ له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی ئێران شکستی ده‌هێنا، په‌نای بۆ بۆردومانی ناوچه مه‌ده‌نییه‌کان له‌وان سه‌رده‌شت ده‌برد، جه‌ختی کرد که به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی نابێت له خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه درێغ بکه‌ن.
به ئاماژه به سه‌رده‌شت که 850 شه‌هیدی پێشکه‌ش به شۆڕشی ئیسلامی کردووه وتی: 119 شه‌هید له شه‌هیدانی کیمیایین و شه‌ش هه‌زار برینداری کیمیاییش له‌و ناوچه‌دا هه‌یه.
نوێنه‌ری سه‌رده‌شت له مه‌جلیس داوای کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندیکی زانستگایی - توێژینه‌وه‌یی له‌و شاره کرد بۆ چاره‌سه‌ریی بریندارانی کیمیایی و ڕایگه‌یاند ئیدی نابێت بریندارانی کیمیایی بۆ دابین کردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشکی بڕۆنه ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجان یان شاره‌کانی دیکه‌ن.
دوکتۆر ڕه‌سووڵ خزری داواشی کرد که کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له ته‌له‌فزیۆنیی نیشتیمانیی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بایه‌خی پێ بدرێت بۆ پێش‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی و هێنانی ئه‌و کاره‌ساته له وانه‌کانی خوێندنیشی به پێویست زانی.
بۆچوونه‌کان