بیرئانینی شه‌هیدانی بۆردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت له گوندی شه‌ڵماشی ئه‌و شاره به به‌شداریی شاخه‌وانانی 4 پارێزگای ئێران و تاقمێک له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگریی له مافی بریندارانی کیمیایی، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، حسێن یووسفی، جێگری فه‌رمانداری سه‌رده‌شت له‌و مه‌راسیمه‌دا وتی: به به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ها مه‌راسیم و بیرئانینگهلێک، ده‌بێ فه‌رهه‌نگی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی چه‌کی کۆکوژ، له زه‌ین و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ری دونیادا په‌ره‌ی پێ بدرێت، بۆئه‌وه‌ی ئیدی کاره‌ساتی وا دژ به مرۆڤایه‌تی ڕوونه‌دات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا زیاتر له 600 که‌س له شاخه‌وانانی چوار پارێزگای ئێران به‌شدار بوون.
شایانی باسه ڕۆژی 7ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1366ی هه‌تاوی شاری سه‌رده‌شت که‌وته به‌ر بۆردومانی کیمیایی و میکرۆبی فڕۆکه‌کانی سه‌ددام و له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا 113 که‌س له خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت کوژران و 2000 که‌سیش بریندار بوون.
بۆچوونه‌کان