له‌سه‌روبه‌ندی ڕوداوه‌كانی میسر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا هێرشه‌كانی سه‌رخۆپیشانده‌ران و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی، له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م دونیایه مسوڵمانێكی په‌یوه‌ست به‌دین هه‌بوبێت بۆجارێكیش بێت به‌بیر و زمانی‌دا هاتووه كه ئه‌م ئیسلامه به‌بێ چه‌ك ناكرێت و دوانه‌یه‌كی هه‌میشه‌ین. بۆیه (پێویسته ئیخوان چه‌ك هه‌ڵبگرێت).
ته‌نانه‌ت له‌م كوردستانه‌ی خۆمان له‌دڵگه‌رمیمان هه‌ریه‌كه‌مان بیری هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی چه‌كداری دژ به‌سوپای میسر به بیر و زمانماندا هاتووه.
تۆبلێیت ئه‌وانه‌ی كه خۆیان له‌مه‌یدانه‌كانن و شه‌هید و بریندار ئه‌بن و ئه‌گیرێن له‌كاتێكدا به‌پێی چوار هه‌ڵبژاردنی ئازاد( سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، په‌رله‌مان ، ڕاپرسی ده‌ستور ، مه‌جلیسی شورا) براوه‌بوون، خۆیان وه‌ها بیرێكی چه‌كداریان به‌مێشكدا نه‌هاتبێت؟!.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی هێڵی سوره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوپا خۆشی به‌ده‌می خۆی هاواربكات كوده‌تامان كردووه ئه‌وه‌یه ئیخوان نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له هه‌ڵگرتنی چه‌ك و شۆڕشی چه‌كداری بكاته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێی ناكرێت, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه.
1 )كه‌گرنگترین خاڵه: له‌ئێستادا سوپای وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و زۆر بێهێزن به‌تایبه‌ت عێراق به‌هۆی داگیركاری ئه‌مریكا و سوپای سوریا به‌هۆی شۆڕشی چه‌كداری و جه‌نگی ناوخۆ و لیبیاش به‌هۆی شۆڕشه‌چه‌كداریه‌كه‌ی دژی قه‌زافی و سوپای یه‌مه‌نیش به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وامی قاعیده و پێشتریش حوسیه‌كان و شۆڕشه‌كه‌ی یه‌مه‌ن توانای لاوازبووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌ئێستادا دۆخی باڵه‌سه‌ربازیه‌كانی حیزبوڵڵا‌و حه‌ماس به‌هۆی شۆڕشی سوریا‌و دۆخی میصره‌وه له خراپیدایه، ئه‌و سوپا‌و هێزانه‌ش یه‌كێكن له ڕكابه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌م لاوازبونانه‌ی سوپا عه‌ره‌بیه‌كانیش هه‌مویان له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائل ده‌شكێته‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به میصره‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه ئیخوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بیری هه‌ڵگرتنی چه‌ك بكاته‌وه، چونكه چ خۆی شه‌ربكات یان سوپا جیابونه‌وه‌ی تێبكه‌وێت ئه‌نجامی هه‌ردووحاڵه‌ته‌كه هه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی توانای سه‌ربازی سوپای میصر و لاوازبونیه‌تی ,كه‌به‌پێی پێوه‌ره سه‌ربازیه‌كان ده‌یه‌م سوپای به‌هێزی جیهانه. ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌یه‌و هێزیك نامێنێته‌وه له ناوسوپای عه‌ره‌بیدا ئیسرائیل سڵی لێ بكاته‌وه.
2) له‌ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌نگدا ئیسرائیل له‌به‌ر پێگه جوگرافی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رئه‌بێ ببێ به‌لایه‌نگری به‌ره‌یه‌ك، جا چ ڕاسته‌وخۆبێت یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وبه‌ره‌یه‌ش به دڵنیاییه‌وه به‌ره‌ی دژه ئیخوانه، ئه‌وه‌ش واده‌كات ڕۆڵی ئیسرائیل له‌داهاتوی میصردا زیاتر بكات.
3) به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵی دووه‌میشه‌وه ئه‌گه‌ری لایه‌نگری حه‌ماس بۆ ئیخوان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌م حه‌ماس توانای سه‌ربازی لاوازببێت و هه‌م میصر و ئیسرائیلیش گه‌مارۆكه‌ی له‌سه توندتربكه‌ن و داهاتوی كه‌رتی غه‌ززه‌ش بكه‌وێته مه‌ترسی داگیركارییه‌وه.
4) له‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیخوان هێزێكی چه‌كداری نیه، پێویستی به‌بڕێكی زۆر چه‌ك هه‌یه‌و ئه‌بێت چه‌كداریش بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ ئاماده‌بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ئیخوان پێویسته بڕێكی زۆری چه‌ك بكڕێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئیخوان دوزیانی گه‌وره ده‌كات، یه‌كێكیان له‌ده‌ستدانی سامانێكی زۆره بۆ كڕینی چه‌ك و ئه‌وه‌ی تریشیان ئه‌ڵقه له‌گوێبونیه‌تی بۆ وڵاتانی فرۆشیاری چه‌ك چونكه پێویستی به‌چه‌كه‌كانیانه و ئه‌وه‌ش واده‌كات وڵاتانی تر شوێنی خۆیان له‌بڕیاری ئیخواندا بكه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر چه‌كیان پێبفرۆشن.
5) ئیخوان باشده‌زانێت كه‌له‌شه‌ڕدا هیچ لایه‌نێك براوه نیه، ئه‌وه‌ی تیا ئه‌چێت ڕۆڵه‌كان و گه‌نجانی میصرن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپده‌كات سه‌ر دیمۆگرافیای میصر.
6) ئه‌و دۆخه ئابوریه‌ی كه ئیستا میصری تێكه‌وتوه زۆر ناله‌باره و له‌دوای ڕوخانی موباره‌كه‌وه به‌رده‌وام دۆخی ئابووری میصر خرابترده‌بێت، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت له‌ماوه‌ی مانگێكی حوكمی كوده‌تاچیه‌كان، میصر زیانی 120ملیار جونه‌هی كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام نرخه‌كان له‌میصردا له‌به‌رزبونه‌وه‌دان، هه‌ڵایسانی جه‌نگیش یه‌كه‌م سوتوه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌ژارده‌بن، و ئیخوانیش نایه‌وێت سیناریۆی سوریا له‌و وڵاته دوباره ببێته‌وه.
7) هۆكاریێكی تریش په‌یوه‌ندی به ئه‌زمونی خودی ئیخوانه‌وه هه‌یه، ئه‌بێ ره‌تی هه‌موو ئه‌و بۆ چونه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیانه بكاته‌وه باس له توندڕه‌وبونی ئیخوان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌هێزێكی ته‌كفیری تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نیه‌ی ئێستای ئیخوان به هه‌ڵوێستێكی زۆر مه‌ده‌نی و گونجاو داده‌نرێت و ته‌نانه‌ت هاوسۆزی بۆ ئیخوان له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی زیاد كردوه.
له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندهۆكارێكی تریش كه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیاتی سیاسی و دینی ئیخوان یه‌كناگرنه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئیخوان بیر له‌هه‌ڵگرتنی چه‌ك و شۆڕشی چه‌كداری بكاته‌وه ئه‌گه‌رچی دڵنیاشبێت له‌سه‌ركه‌وتن.
بۆچوونه‌کان