بۆچی له نێو هه‌موو گروپه ئیسلامییه‌کاندا، ئیخوانولموسلمین زۆرتر نیشانه ده‌گیرێت و له ده‌ره‌وه و ناوخۆیه‌وه زۆرترین هێرشی ده‌کرێته سه‌ر؟ ئایا به هۆی ئه‌وه‌یه که ئیخوانواموسلمین هه‌ر له ساڵی 1928.ز که بناغه‌ی داڕێژرا، له به‌رامبه‌ر داگیرکردندا له‌مپه‌ر بووه و دژایه‌تی کردووه؟ یا به هۆی ئه‌وه‌یه که له ساڵی 1948.ز نزیک بوو که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل به قازانجی عه‌ڕه‌ب کۆتایی پێبێنێت، ئه‌گه‌ر پیلان و فێڵی ئینگلیز و ئه‌مریکا و حکومه‌تی نه‌قراشی دژ به وان نه‌ده‌بوو؟ یا به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر گوردانه‌کانی ئیخوانولموسلمین به ته‌نیایی له فه‌له‌ستین شه‌ڕیان کردبا و ته‌نیا چه‌کی ته‌واویان پێ گه‌یشتبا، یه‌ک جووله‌که‌ش له قودس نه‌ده‌ما؟ یا به هۆی ئه‌وه‌ی که ئیخوانولموسلمین پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ کردنی ساڵی 1953.ز هه‌ڵوه‌شانده‌وه؟ ئه‌و پڕۆژه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وکاتی میسر و بنکه‌ی یارمه‌تی به ئاواره‌کانی فه‌له‌ستین پێک هات و له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پڕۆژه‌یه نزیک به 50 تا 60 هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی غه‌ززه له باکووری ڕۆژئاوای بیابانی سینادا نیشته‌جێ ده‌بوون و ئه‌و بنکه‌یه له‌سه‌ری بوو که به سه‌رمایه‌ی ئه‌مریکا خانوویان بۆ ساز بکات. ئه‌و پڕۆژه‌یه یه‌که‌مین هه‌نگاو له پاکتاو کردنی دۆزی فه‌له‌ستین بوو. خۆپێشاندنانێکی گه‌وره و به‌ربلآو به ڕێبه‌رایه‌تی ئیخوانولموسلمین بۆ کۆتایی پێ هێنان به‌و پڕۆژه‌یه به‌ڕێوه چوو. مێژوو، قاره‌مانییه‌کانی که‌م وێنه‌ی له ئه‌ندامانی ئیخوانولموسلمین له دژ به داگیرکه‌رانی ئینگلیزی له میسردا تۆمار کردووه. جۆرده‌ن واترفیڵد له کتێبی «مصر»دا ده‌لێت: «کاتێک که ئیخوان له شه‌ڕی فه‌له‌ستین گه‌ڕایه‌وه، جیهادییان دژ به دزه‌کردنی بریتانیا له میسر ڕاگه‌یاند و له ناوچه‌ی کاناڵی سۆئیز و به تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی تێلی که‌بیر خه‌باتی گیانبه‌خشانه‌ی خۆیان به ئاکام گه‌یاند.» دوای ئه‌وه‌ی که موسته‌فا نه‌حاس؛ سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی میسر، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی 1936.ز له‌گه‌ڵ بریتانیای ڕاگه‌یاند، ڕۆڵی کاریگه‌ری ئیخوان له شه‌ڕی دژ به داگیرکردن زۆرتر بۆ خه‌ڵکی میسر ئاشکرا بوو. تا ئه‌و جێیه که ئیحسان عهبدولقودس؛ نووسه‌ری به‌ناوبانگ، له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له گۆثاری «ڕۆژ الیوسف» بابه‌تێکی نووسی که گۆیا بانگه‌شه بۆ چوونه ده‌ری ئیخوان بۆ شه‌ڕ بوو. ئه‌و نووسی که: «ڕۆژێک که ئیخوانولموسلمین شۆڕش بکات و بزانێت که چۆن شۆڕش بکات و بۆ کوێ بچێت، ئه‌وه هێزه‌کانی سه‌ربه‌خۆی میسر گه‌یشتۆته ئاستی پێویست و به‌رده‌وامی له شه‌ڕ ده‌سته‌به‌ر بووه». له کرده‌وه‌دا ئیخوان خۆپێشاندانی زۆری بۆ قه‌ده‌غه کردنی کار له ئۆردوگا و بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئینگلیزی به ڕێکی پێک هێنا. (ڕاگه‌یاندنی بایکوت). بۆ ئه‌و بایکوتانه داوایان له بازرگان و جوتیارانیش کرد و له ده‌ره‌نجامدا ناوه‌نده‌کانی بریتانیایی تێک ڕووخان. دوای ئه‌وه‌ی که ئیخوان هێندێک ناوه‌ندی بۆ ڕاهێنانی سه‌ربازی پێک هێنا بوو، هێرش بۆ سه‌ر ئۆردوگا و بنکه‌کانی سه‌ربازی، ئه‌نباره‌کانی چه‌که‌مه‌نی، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و کاروان و بنکه‌کانی پشکنینی ئینگلیزی ده‌ست پێ کرد. کامیل شه‌ریف له کتێبی «المقاومه السریه»دا ده‌لێت: «له نیوه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 1953.ز دا زۆرتر له سه‌د ڕووداوی تیرۆر، بومب ڕێژی و ڕفاندنی چه‌که‌مه‌نیمان تۆمار کرد که له لایه‌ن ئیخوانولموسلمین له ناوچه‌ی کاناڵی سوئێز ڕووی داوه و له نیوه‌ی دوهه‌می ئه‌و ساڵه‌دا گه‌یشته ڕێژه‌یه‌کی زۆرتریش». تام لیتل له کتێبی «مصر الحدیثه»دا ده‌ڵێت: « هه‌موو بزاثه چالاکه‌کانی نێو میسر، بۆ نموونه بزاثی وه‌فد، له هێرشه‌کانی چه‌کداری دژ به هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی بریتانیا و هه‌روه‌ها شه‌ڕ له کاناڵی سوئیز به‌شداریان هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕی چریکی و پارتیزانی له گه‌ڵ ئینگلیز و وڕووژاندنی هێرشی دژ به وان، جه‌ماعه‌تی ئیخوانولموسلمین بوو که له توندڕه‌وی نه‌ته‌وه په‌رستیدا ڕۆ چوو بوو». مێژوو هیچ کات شه‌ڕی فه‌له‌ستینییه‌کانی ئیخوانی دژ به دوژمنی زایۆنیزم له بیر ناکات. سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕانه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی «پشتێنی سه‌وز» له ساڵی 1969.ز بوو که شه‌هید عه‌بدوڵلآ عیزام له ناوچه‌ی غووری باکووری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شه‌ڕی ده‌کرد. له ڕووی ئه‌و شته‌ی که له کتێبی «جهاد الإخوان المسلمین فی حرب فلسطین»دا هاتووه، یه‌کێک له به‌ڕێوبه‌رانی خه‌بات ده‌ڵێت: شێخ عه‌بدوڵلآ عیزام پێش ڕۆیشتن بۆ فه‌له‌ستین داوای لێ کردین که ده‌ست نوێژ هه‌ڵگرین، دوو ڕه‌کات نوێژ بخوێنین، زیکری خوا بکه‌ین و مه‌به‌ستمان بۆ خوا یه‌کلا بکه‌ینه‌وه. دوایی له نێو ئێمه‌دا هه‌ستایه سه‌رپێ و سه‌باره‌ت به هۆکاری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جووله‌که قسه‌ی کرد و هانی داین که تامه‌زرۆی شه‌هیدی بین». بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و به‌شی سه‌ربازییه‌که‌ی (گوردانه‌کانی قه‌سام) جگه له هه‌ڵدانێکی پیرۆز نییه که له جه‌ماعه‌تی ئیخوانولموسلمین سه‌ری هه‌ڵداوه. له پاڵ گروپه‌کانی دیکه‌ی به‌رگری له فه‌له‌ستین، ته‌نیا هێزێکه که ئێستاش له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زایۆنیزم ده‌کات. جه‌ماعه‌تی ئیخوانولموسلمین مه‌ترسیدارترین گروپه، چونکه حه‌ول ده‌دات که ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای ئیڕاده و ویستی خوا، دین و ده‌وڵه‌ت بێت. هه‌ر بۆیه تێڕوانینی بۆ سه‌ر هه‌موو قوژبنه‌کانی کاروباری ولآت هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی که ته‌نیا به بوارێکی تایبه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بێت. ئه‌و جه‌ماعه‌ته به‌رده‌وام تێده‌کۆشێت که خه‌ڵک بۆ لای شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ڕاهێنان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیسلامی بانگه‌شه بکات، له هه‌مان کاتدا له کاره‌کانی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تیدا وه‌پێش ئه‌وانی تر که‌وتووه و له ڕاگه‌یاندن، ئابووری، بواره‌کانی سه‌ربازی و چاودێریدا پێشه‌نگ بووه. ته‌نانه‌ت له بواری هونه‌ریشدا ئه‌و جه‌ماعه‌ته ئه‌زموونێکی ئامانجداری هه‌یه و حه‌ول ده‌دات له ڕێی شانۆ و فلیم و کاره هونه‌رییه‌کانی دیکه‌وه، خه‌ڵک ڕێنمایی بکات. ئه‌وان ده‌زانن که سینه‌ما و هونه‌ر ته‌نیا به‌رهه‌م هێنانی چه‌ند فلیم و درامای خه‌مناک و یا ئه‌ویندارانه نییه، چونکه به گشتی مانای هونه‌ر زۆر بهربلآوتر و په‌ره‌دارتره. ئیخوانولموسلمین له‌گه‌ڵ شانۆیارانی به‌ڵێندار و ئامانجدار پێوه‌ندی هه‌بووه و هه‌یه وه هه‌ر ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی ڕوانگه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌مه‌لایه‌نه و تێده‌کۆشێت شه‌ریعه‌ت و ئامۆژه‌کانی دینی هه‌موو بواره‌کانی ژیان له خۆی بگرێت. بۆیه ئه‌و جه‌ماعه‌ته به‌رده‌وام له ژێر نیشانه‌ی سیکۆلاره‌کاندا بووه، که خوازیاری جیایی نێوان دین و ژیان بوون. هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته لاساره‌کانی سه‌رکوتگه‌ر که حه‌ول ده‌ده‌ن به پشتیوانی و ڕێبه‌رایتی ڕۆژئاوا، تاج و ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بپارێزن، نیشانه گیراوه. ئیخوانولموسلمین مه‌ترسیدارتره، چونکه جه‌ماعه‌تێکی جیهانییه و ئیسلامیش وه‌ک په‌یامێکی جیهانی ده‌زانێت. شێوازی ژیرانه و مامناوه‌ندی ئه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له نێو هه‌موو چین و ئاستی کۆمه‌ڵگا وه‌رگیرێت، به پێچه‌وانه‌ی هێندێک گروپ و ته‌یاره‌کانی دیکه‌ی که هه‌رچه‌ند خاوه‌ن به‌رنامه و شێوازی ڕێفورمخوازیشن، به‌لآم له‌وانه‌یه شیاوی هه‌موو شوێنێک نه‌بن. ئیخوان مه‌ترسیداره، چونکه ڕێکخراوێکی ڕێک و پێک و وردی هه‌یه و ئه‌ندامه‌کانی ته‌نیا به هۆی فکری ئیخوانی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌ک نییه، به‌ڵکو به هۆی چوارچێوه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌یه که پێوه‌ندییان پارێزراوه. ئه‌وان به ئاسانی بۆچوون، بیر و شێوازه‌کانیان بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی خۆیان ڕاده‌گوێزن. له هه‌مان کاتدا به سانایی ده‌توانن له کاته هه‌ستیار و گرینگه‌کاندا هه‌مووان کۆ بکه‌نه‌وه و ئاماده و ته‌یاریان بکه‌ن، وه‌ک هه‌ڵبژاردنه‌کان، خۆپێشاندانه‌کان، ڕیپێوان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان و... ئیخوانولموسلمین مه‌ترسیدارترینه، چونکه ڕووبه‌ڕووی هێرشی فکری و کولتووری وه‌ستاوه‌ته‌وه و پیلانی دوژمنانی به‌تاڵ کردۆته‌وه. زۆرترین ئاسه‌وارێکی له‌و بواره‌وه که له‌به‌ر ده‌سته، نووسراوه‌ی بیرمه‌ندان و نووسه‌رانی جه‌ماعه‌تی ئیخوانه. جیا له سه‌رمایه‌ی یه‌کجار زۆری که له مه‌یدانی بانگه‌وازی و په‌روه‌رده و ڕوانگه‌ی بانگخوازی و بزوتنه‌وه‌دا به‌رهه‌می هێناوه. ئه‌و جه‌ماعه‌ته هه‌رچه‌ند هه‌ڵه و خاڵی نه‌رێنیشی هه‌بێ، به‌ڵام به‌رده‌وام له ڕوانگه‌ی ڕۆژئاوا و ڕژێمی زایۆنیزم- ئه‌مریکایی و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی سیکولار و دیکتاتۆر، مه‌ترسیدارترین گروپه. ئه‌و جه‌ماعه‌ته ئه‌گه‌ر چی له دژواری و کێشه و به‌ره‌ی زۆریش بکه‌وێت و ته‌نانه‌ت لاوازیش بێت، به‌ڵام نامرێت و له ناو ناچێت، چونکه به زمانێکی زۆر ساده بڵێین، جه‌ماعه‌تی ئیخوان به‌شێکی لێک دانه‌بڕاوی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه.
بۆچوونه‌کان