چه‌ند وه‌فد له هه‌رێمی کوردستانه‌وه گه‌یشتنه تاران تاران- به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفڕانسی جیهانیی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی چه‌ندین وه‌فد له لایه‌نه ئیسلامییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته پایته‌ختی ئێران.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ وه‌فدی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مێهرئاباد.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که وه‌فدی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان پێکهاتوو له مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی، پێشه‌وای کۆمه‌ڵ، مه‌لا مه‌حموود ئازادی، به‌رپرسی یه‌کێتی زانایانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، مه‌لا محه‌مه‌د ڕازی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێستا له هۆڵی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسهکهدان.
وه‌فدی زانایانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیش به سه‌رکردایه‌تی مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه جیهانییه ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووه که وه‌فدێک له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنفرانسی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی له ئێران کراون که تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته تاران و ئاشکرا نییه به‌شدار ده‌بن یان نا.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ کۆنفڕانسی جیهانیی زانایان و ڕابوونی ئیسلامی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له هۆڵی سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی ئیسلامی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
که‌مێک پێش ئێستا ئه‌و کۆنفڕانسه که 700 که‌سایه‌تی ناسراو له 75 وڵاتی جیهان تێیدا به‌شدارن به وته‌دانی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ده‌ستیپێکرد.
بۆچوونه‌کان