تاران- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری ڕیشته‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تاران ڕوویدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: کاتژمێر 7 و 7 خوله‌کی سه‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئهیپڕێڵ/ 26ی خاکه‌لێوه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری ڕیشته‌ر، شاری فیرووزکوه له مه‌ودای 16 کیلۆمه‌تریی شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژانده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه؛ بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی دیکه‌ش له پارێزگای سێمنان ڕوویداوه و هێشتاکه هیچ هه‌واڵێک له‌مه‌ڕ خه‌ساره‌کانی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی ئه‌یپریڵ/ 20ی خاکه لێوه، له ئه‌نجامی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به هێز، به گوڕی 1-6 پله به پێوه‌ری ڕیشته‌ر له شاره‌کانی کاکی و شه‌ممه و ده‌شتی سه‌ر به پارێزگای بووشێهر، هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری ئێران، 39 که‌س کوژران و 950ی دیکه بریندار بوون.
بۆچوونه‌کان
عوسمان هه ورامی
31 فروردین 1392 - 06:14مةولةوی له شیعریکا ئةلی: جه بیکةسی ویم توم کةردةن وه کةس... ئةمیش وایه. ئةگینا له هیچ شوینیک بومةلةرزةی 3ریشتةری ناخةنه ریزی هةوالةکان. بةلام ئةگةر حةر هیچ بومةلةرزةییک روو نةدا 1 ریشتةرش باس ئةکةن جه بی کةسی ویم توم کةردةن وه کةس بژین و سةرکةوتوو بن برا عةزیزةکانم