بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێ له فلیمێک که تێیدا گاڵته و سوخره به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام کرابوو، له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌کان شه‌پۆلێک زیج و کاردانه‌وه‌ی به‌دواوه بوو. باسكردنی چه‌ن خاڵێك له‌م باره‌وه به پێویست ده‌زانین:
1ـ گاڵته به پیرۆزه‌كانی هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان، ئیشێكی دور لە عەقڵ و بێ‌ئه‌خلاقیانه‌یه و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س یا گرووپێكه‌وه ڕوو بدات، ناپه‌سه‌نده و ده‌بێ ئیدانه بكرێ.
2ـ خۆشه‌ویستی رحمة للعالمین و ڕێزلێگرتنی یه‌كێكه له بنه‌ماكانی ئه‌م په‌یامه ئاسمانیه. زۆر ڕوونه كه هه‌مووی باوه‌ڕداران، به‌هۆی په‌یامه‌كه‌یه‌وه، پێغه‌مبه‌ریان خۆش ده‌وێ و گاڵته و شۆخی پێكردن به حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (د.خ) قه‌بووڵ ناكه‌ن و زۆر ئاساییه كه كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ئیشه ناپه‌سه‌نده له ناو موسوڵماناندا غه‌م په‌ژاره‌و ڕق و قینی به‌دواوه بێ.
3ـ شكی تێدا نییه غه‌م و تووڕه‌یی، دوو هه‌ستی مرۆڤیین كه ئه‌گه‌ر بێتوو به‌جوانی ئیداره نه‌كرێن و دوور بن له عه‌قڵانییه‌ت، هێز و توانا و دێرایشی وێرانگه‌ریان هه‌یه. به‌داخه‌وه له چه‌ن ساڵی ڕابردووه‌دا بینیومانه له زۆر جێ‌دا به دوكه‌ڵ و ئاگرتێبه‌ردان، به‌رد فڕێدان و كاولكردنی شوێنه گشتیه‌كان، خه‌ڵك ئه‌م دوو هه‌سته‌ی به‌كار هێناوه.
4ـ لێره‌دا پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی دێته ئاراوه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه ئایاوه‌كوو ئاوه‌ها كاردانه‌وه‌و ده‌نگ ده‌ربڕینانێك، خزمه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئیسلام (د.خ) و په‌یامه ئاسمانیه‌كه‌ی كردووه، یا بووه‌ته هۆی ناساندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا به كێشانی چه‌ن وێنه‌ی كاریكاتۆر یا سازكردنی چه‌ن خوله‌ك فلیمی سوكایه‌تی كردن ئیهانه‌ی پێغه‌مبه‌ریان كردووه؟ و هه‌روه‌ها ناساندنی قه‌شه‌یێكی نه‌ناسراوی ئه‌مریكایی؟ هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژینی ئاسایی خه‌ڵك له بواره جۆراوجۆره‌كانی ئیداری، ئابووری، كلتووری، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ... و هه‌روه‌ها ڕووخانی ماڵه‌كان و له چه‌ن شوێنیش دا كوژران و برینداربوونی هه‌ندێ له موسوڵمانان. ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر نوێنه‌ران و باڵوێزانی وڵاتانی دیكه و هه‌روه‌ها كوشتن و لێدانی ئه‌وان ـ هه‌ر چه‌ند ڕه‌خنه له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان هه‌بێت ـ له‌گه‌ڵ ئامۆژه‌كانی ئایین‌دا دژایه‌تی هه‌یه.
5ـ به بڕوای ئێمه، پارێزگاری له ناوی پاكی پێغه‌مبه‌ری ئازیز - دروودی خوای لەسەر بێت - خوازیاری به‌رنامه و ئیستراتژیێكی به‌جێ و هه‌مه لایه‌نەیە كه زیاتر لە خەڵکی دیکە مووسڵمانان ئاشنا کا له‌گه‌ڵ ژیان و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و پێشه‌وا ئازیزه.
كاردانه‌وه‌ی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ توند و تیژی‌دا ئه‌و هه‌له ده‌ڕه‌خسێنێ تاكوو له هه‌ستی موسوڵمانان دژ به‌وان كه‌ڵك وه‌ر بگیرێ و ده‌ستی گاڵته‌چیان بۆ وه‌رگرتن و تۆماركردنی وێنه‌ی كاولكردن و شه‌ڕ و پێكدادان، ئاوه‌ڵا بكا. ده‌بێ هه‌ندێ له زانیاری له‌ناو خه‌ڵكدا جێگر ببێ تاكوو موسوڵمانان، نه به هه‌ڵسووكه‌وتی خراپی شه‌ڕخوازان و گاڵته‌چیان، به‌ڵكوو هه‌ركات كه خۆیان بیان هه‌وێ و بەو شێوه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیان بژاردووه، هه‌نگاو هه‌ڵێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پیامی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ).
6ـ خاڵێكی گرینگی تر كه نابێ له‌بیرمان بچێ، ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئیعلامی و هه‌واڵنێریه‌كان ده‌توانن ئه‌م ئاکارانەی موسڵمانان زیاتر له خۆی گه‌وره‌تر بكه‌نه‌وه. به‌جۆرێك ـ هه‌ر چه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت ـ بیر و هۆشی خه‌ڵكی له ڕووداوانی گه‌وره‌ی دیكه لا بده‌ن و ئه‌و هه‌له ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌نایه‌تكاران باشتر بتوانن پڕۆژه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن.
مه‌كته‌بی ئیداری جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
28 خه‌رمانانی 1391 هه‌تاوی
بۆچوونه‌کان