ده‌مێکه پێداگری نه‌زانانه و فیرقه‌گه‌رایی، وه‌باڵی تاقمێك له ئوممه‌تی ئیسلامی بووه. هه‌رجاره‌و ڕه‌وتێك له توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به یه‌كێ له ئایین‌زا ئیسلامییه‌كان، به شوین که‌وتنی هه‌ندێ فه‌توای جه‌هه‌نده‌می و له ڕوانگه‌یه‌كی به‌رته‌سكه‌وه ده‌ست ئه‌ده‌نه كوشتنی شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌به‌كانی دیكه و ئه‌م ئایه‌ته له‌به‌ر چاو ناگرن كه «وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِیهَا وَ غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِیمًا»(نسا‌ء/93)، هه‌ر بۆیه سه‌خت‌ترین كاره‌ساته‌كان له ژێر ناوی دین و ئایین دا پێشكه‌ش به جیهانیان ده‌كه‌ن.
«جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران»، وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر زه‌رووره‌تی پێداگری له سه‌ر چه‌مکی «قه‌بووڵكردنی لایه‌نی دیكه« له لایه‌ن هه‌موو هاوڵاتیان و به‌تایبه‌تیش ڕێبه‌رانی فیكری و بزاڤه جیاوازه ئایینیه‌كان، که چه‌مکێکی هه‌ره سه‌ره‌کییه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌یه‌كه‌وه ژیانی هێمنانه، كوژرانی شیعه‌كانی پاكستان و هه‌موو بێ‌تاوانه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا به توندی ئیدانه ده‌كا و بۆ ئه‌و كوژراوانه له خوای گه‌وره داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كات. هه‌روه‌ها هیوادارین به هه‌ول و تێكۆشانی نوخبه فیكریه‌كان، ڕێزگرتن له بیره جیاوازه‌كان، كه گرینگ‌ترین بنه‌ما‌ی بایه‌خداره بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌م ئیشه گرینگه له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا بێته جێ.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران
17/12/1391
بۆچوونه‌کان