بسمالله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله واصحابه و من والاه.
ربنا تقبل منا صلاتنا وصیامنا وقیامنا ودعائنا واجعلها خالصة لوجهك الكريم، واجعلنا من عتقاء شهر رمضان، برحمتك يارحيم ويارحمان
له جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و سۆزه‌ی خه‌مینی ماڵاوایی و تێپه‌ڕینی مانگی نوێکردنه‌وه‌ی قه‌ول و به‌ڵێنی له‌گه‌ڵ خوای دڵۆڤان و کۆکردنه‌وه‌ی توێشوو له سفره و خوانی پڕبه‌ره‌که‌تی مانگی دابه‌زینی قوڕئان داین.
به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه داوا لە باره‌گای خوای به‌خشه‌نده و لێبوورده ده‌که‌م به ڕه‌حم و سۆزی خوایی خۆی تاعات و عیباداتی به‌شداربووانی ئه‌و کۆڕه و ته‌واوی بڕواداران وه‌ربگرێ و ده‌ستکه‌وتی ئێمه و ته‌واوی بڕواداران له‌و مانگه پیرۆزه، ڕه‌حمه‌ت، لێبوورده‌یی، سه‌رکه‌وتن و ڕزگاری لە سزای خوای گەورە بێ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بیرێکی دروست، وته‌ی ڕاست، ئاکاری باش، سه‌بر و خۆڕاگری و شیرینی هیوا و سه‌قامگیری و خۆپارێزی بێ.
پێشه‌کی له قووڵایی دڵه‌وه، ئه‌و جێژن و بۆنه پیرۆزه به ته‌واوی موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت هاووه‌ڵاتیانی ئازیز، شارۆمه‌ندانی به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ت، ئه‌ندامان و هه‌وادارانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح پیرۆزبایی دەڵێم، له خوای به‌دیهێنه‌ری هه‌ستی، که «له مقالید السموات والارض» و «بيده ملكوت السموات و الارض» داوا دەکەم یارمه‌تیمان بدات، ناوه‌ڕۆک و ده‌ره‌وه‌مان چاک بکه‌ین و گه‌لی ئێران له ته‌نگانه جۆراوجۆره‌کان ڕزگاری بکات و ته‌وفیقمان بدات له‌سه‌ر هێڵی ته‌بایی و یه‌کگرتوویی، دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافه‌کان و که‌ڕامه‌تی مرۆیی تاک به‌تاکی شارۆمه‌ندان، بێ ڕه‌چاوگرتنی ئایین، ئایینزا و زمان هه‌نگاو بنێین.
هاوکاتبوونی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی سیاسی بۆ فه‌رحانی ڕۆچنهكانی نوێی هه‌ڵسوکه‌وتی جیهانی و لابردنی بایکۆته‌کان به‌رز ده‌نرخێنین و هیوادارین ئه‌و هه‌وڵانه به ئاکامێکی باش بگات و ببێته هۆی تێپه‌ڕینی سه‌ربه‌رزانه‌ی گه‌لی بهشهڕافهتی ئێران له‌و تهنگانانه، به‌تایبه‌ت دژوارییه تاقه‌تپڕووکێنه‌کانی ئابووری و بژێوی ژیان.
خوشکان و برایانی به‌ڕێزم
هه‌روه‌ک که باش ده‌زانن، له دۆخی ئێستادا، جیهانی ئیسلام بەگشتی و مزگەوتی ئه‌قسا و موسرای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بەتایبەتی ڕووبه‌ڕووی گرفت، ململانه، ده‌رد و ئازاری جۆراوجۆر بۆته‌وه. بۆیه به‌هیوای وه‌رگرتنی نزاکانمان له ده‌رگانه‌ی خوای کارزانی کاربه‌جێ، ده‌ستی پاڕانه‌وه و په‌شیمانی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه که سه‌ره‌تا کۆتایی به‌و ده‌رد و ئازار و سته‌مانه‌ی که له لایه‌ن زایۆنیزمی داگیرکه‌ره‌وه به‌سه‌ر گه‌لی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین، ژنان و پیاوان و گه‌نجانی دلێریدا داسه‌پاوه بێنیت و دەروازەکانی ڕه‌حمه‌ت و یارمەتی خۆی به‌سه‌ریاندا بکاته‌وه. و دواییش یارمه‌تی نه‌ته‌وه موسوڵمانەکان، بزاڤ و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کان و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌رپرسان و کارگێڕانی خه‌ڵک بدات تاکوو به تێگه‌یشتنێکی دروست له گرفتەکان، ململانێ و مه‌ترسی و پێداویستییه‌کانی ڕۆژگار و به مه‌به‌ستی پاراستنی سروشتی نه‌ته‌وه و نیشتمانی خۆمان، به ڕۆیشتن له‌سه‌ر هێڵی برایه‌تی، هاودڵی و گه‌شه و سه‌رکه‌وتن، به‌رپرسانه و دڵسۆزانه له دڵهێشاوییهکان، ناکۆکی و دوژمنایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ماعی تاقمێکی تایبه‌ت بپه‌ڕینه‌وه و ئه‌سبابه‌کانی ده‌مارگرژی، تاقمگه‌رایی و دوژمنایەتی وه‌لانێن تاکوو له وه‌زه‌نگی پیلان و داوی دوژمنان له ئه‌ماندا بمێنن و به‌ستێنی ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تی، شادی و گه‌شه و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌کانی موسوڵمان و وڵاته‌کانیان دابین بكه‌ن.
خوشکان و برایانی بڕواداری ڕێزدار
له‌و شه‌وه پیرۆزه له ده شه‌وی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له‌و کاته بێ وێنه و بێ هاوتایه، به دڵێکی پڕ له خه‌می ماڵاوایی مانگی ڕۆژووه‌وه، پێم خۆشه بیرهێنانهوهیهکم هه‌بێ له خزمه‌تاندا که خوای ده‌هه‌نده و دڵۆڤان، قوڕئان و ڕه‌مه‌زانی وه‌ک نیعمه‌تێکی گرینگ و به‌نرخ به موسوڵمانان به‌خشیوه.
له‌ڕاستیدا ئیسلام و قوڕئان و ڕه‌مه‌زان، دیاری به‌هاداری خوای گه‌وره‌ن بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، تاکوو هۆکار و به‌ستێنی پێویست بۆ ئه‌رکی گرینگی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌ی زەوی و به‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ری و گەیشتن بە ژیانێکی پاک به‌دی بێت و نێوان مرۆڤ و تاوان و نافه‌رمانی و زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵی، به‌ربه‌ست و هۆکارێكی ده‌روونی و هێزێکی به‌رگێڕه‌وه پێک بێ و له گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌دا له‌سه‌ر بازنه‌ی فه‌رمان و ڕێساکانی خوایی هه‌نگاو بنێین و به‌پێی فه‌رمووده‌ی قوڕئانی پیرۆز: «لِيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنْ بَيِّنَةٍ وَيَحْيَى مَنْ حَيَّ عَنْ بَيِّنَةٍ» و به به‌خشینی میداڵی «خیر امت» ڕێزی له شوێنکه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گرتووه و له پێگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و نموونه‌ی باش بوونی داناوه. «كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ».
«خیر امت» باشترین نه‌ته‌وه: باشترین، به‌سوودترین و چاکترینی نه‌ته‌وه‌کان؛ هێندێ له ڕاڤه‌کاران ده‌ڵێن: «کنتم»: واته «أصبَحتُم بهذه البعثة» به‌هۆی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و قوڕئانێک که هه‌ر له‌و مانگه پیرۆزه‌دا دابه‌زیوه، وه‌ک باشترینی نه‌ته‌وه‌کان به‌سوودی مرۆڤایه‌تی به‌دی هاتوون.
جێی ئاماژەیە که ئه‌و ئایه‌ته گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له‌خۆی ده‌گرێ: كه فه‌رمان به چاکه، گێڕانه‌وه له خراپه و ئیمان به خوایه. فه‌رمان به چاکه و قه‌ده‌غه له خراپه له ڕاستیدا پێوەندی به بنه‌چه‌یی ڕۆڵی خێرخوازی و نیازپاکی هه‌یه و ئاماژه به خزمه‌ت به هاوچه‌شنان ده‌کا، نه‌ک ته‌نیا ئاگادارکردنه‌وه‌ی کەسه‌كان؛ بۆ تێگه‌یشتنێکی دروست له جیهانی هه‌ستی و مرۆڤ و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی و ئیمان بە خوا: واته به‌هره‌مه‌ندبوون له جیهانبینییه‌کی دروست به تێگه‌یشتنێكی دروست له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا و به‌دیهێنراوه‌کانی خوا. ئیمان پێوه‌ری دروستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بایه‌خه‌کانه.
له‌و بواره‌دا فه‌رموویانه:
المعروف: ما یعرف بالشرع والعقل والنفس والفطرة حسنُه.
والمنكر: ما يعرف بالشرع والعقل والنفس والفطرة كرهُه.
زانایان و ڕاڤه‌کاران هاوڕان که: مه‌رجی له‌سه‌رتری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، هاتنه‌دی ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌یه. ئاشکرایه ئه‌و ئایه‌ته، جیا له جه‌خت له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی «خیر امة» بۆ شوێنکه‌وتووانی ئیسلام، کۆمه‌ڵه پیامێکی گرینگی تریشی هه‌یه؛ بۆ نموونه: ڕێزگرتن و بایه‌خدان به هاوچه‌شنان و خۆشه‌ویستی ئه‌هلی ئیمان.
أ) پێویستی بایەخدانی ئه‌هلی ئیمان سەبارت بە هاوچه‌شنان و هاووه‌ڵاتیان که ئیڕاده‌یه‌کی به‌هێز که به‌پێی پێویست ڕۆڵێکی هه‌بێ بۆ باشترکردنی دۆخه‌که‌یان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رد و ڕه‌نجه‌کانیان و نه‌هێشتنی پێداویستییە جۆراوجۆره‌کانیان. هه‌روه‌کوو ئه‌ویش شایانی ڕێز و پێ‌زانین و خۆشەویستی که‌سانی دیکه‌یه. هه‌روه‌ک سه‌عدی فه‌رموویه‌تی: مرۆڤایه‌تی ئەندامانی یه‌ک جه‌سته‌ن که له بهدیهاتندا له یه‌ک جه‌وهه‌رن.
ب) هۆشیاری له پاراستن و ئاگاداری سۆز، خۆشه‌ویستی و دڵۆڤانی سه‌باره‌ت به بڕواداران وه‌ک واجبێکی شه‌رعی و پێویستیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌روه‌ک که له فه‌رمووده‌یه‌کی ڕاستدا هاتووه: «مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الأعضاء بالحمى والسهر» متفقعلیه
ئاشکرایه مرۆڤێک که له‌و بواره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا و شارۆمه‌ندانی بڕوانیت، سه‌ره‌تا به نیعمه‌ت و سامانی به‌نرخی بیری ئه‌رێنی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن و پاشان هه‌ڵگری ده‌رد و ڕه‌نجی خه‌ڵكی ده‌بێ و گرینگی ده‌دا به گشت بابهتهكان و به‌پێی توانا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رد و ئازاری كه‌سێك یا كه‌سانێك و خۆشی نابێته هۆی ده‌رد و ئازار و بێوه‌ری كه‌سێك و به وته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاوڕێی نانكه‌ر نه‌بێ؛ باری (ناله‌باری) خهیاڵیشێ نابێ.
به‌كورتی په‌یامی یه‌كه‌می ئه‌و ئایه‌ته، ڕێزگرتن له بڕواداران و مرۆڤایه‌تی و پاراستنی كۆمه‌ڵگا و به‌ها مرۆییه‌كان و ئیسلامی و پێویستیی پابه‌ندبوون به كردار و ڕه‌فتاری جوان و پارێز له گوناح و تاوان و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و هه‌ر شتێكی كه ناكۆكی له‌گه‌ڵ پێگه و پله‌ی باشترین نه‌ته‌وه (نه‌ته‌وه‌ی موسوڵمان) هه‌بێ. په‌یامی دووهه‌می ئایه‌ته‌كه هیوا، ئه‌رێنی بیركردنه‌وه، متمانه‌به‌خۆیی و خێرخوازی و جوانبیری و هه‌وڵ بۆ كرده‌وه‌ی باش و پارێز له خراپه‌یه.
بێگومان ئاسه‌وار و به‌ره‌كه‌تی قه‌بووڵكردنی ئه‌و ڕاستییه كه به‌پێی سوننه‌ته‌كان و یاساكانی خوایی كه باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تیدا كێشاوه، مرۆڤه‌كان له‌یه‌كتری بێ‌نیاز نین، هه‌ستی به‌سوودبوون و ئیڕاده‌ی خێرخوازی و خزمه‌ت به هاوچهشنانیان له ده‌رووندا به‌هێز بكات؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ هیز و دهسهڵاتێكسیان نه‌بێ؛ چونكه بنه‌ما و پایه‌ی ئه‌و لهسهرترییه، ڕه‌سه‌نایه‌تی و تۆكمه‌یی بڕوا و جاهانبینی، ڕاستی ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری جوان و ڕێزگرتن و گرینگی‌دان به ماف و سنووری كه‌سانی دیكه‌یه.
تێگه‌یشتنی دروست له‌و پێگه و گرینگی‌دان پێی، مرۆڤ هیوادار ده‌كا كه زۆرتر به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رز و مه‌زن بگات؛ تاكوو وه‌ك كه‌سێكی نموونه، دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و پێشڕه‌و یارمه‌تی كه‌سانی دی بدات و خۆی ناوه‌ندی كاریگه‌ری بێ و كلیلی خێر و چاكه بێ و ده‌روازه‌كانی هیوا به ژیان، سه‌لامه‌تی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی و سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌ڵك بكاته‌وه و هه‌ڵگری په‌یامی ڕه‌حمه‌ت و واڵاكهری په‌روه‌ردگاری بێ كه فه‌رموویه‌تی: «وَ رَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ»
به وته‌ی مه‌ولانا:
ای رستخیز ناگهان وی رحمت بی منتها
ای آتشی افروخته در بیشه اندیشهها
امروز خندان آمدى، مفتاح زندان آمدى،
بر مستمندان آمدى، چون بخشش و فضل خدا.
سربلند وسرافراز باشيد.
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
بۆچوونه‌کان