كارگه‌ی په‌روه‌رده‌یی-ڕاهێنانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له نووسینگه‌ی سیلوانا هه‌ڵكه‌وتوو له دیزجی مه‌رگوڕ به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب كارگه‌ی په‌روه‌رده‌یی-ڕاهێنانی ئه‌ندامان به به‌شداری ڕاهێنه‌ران و قوتابیانی جه‌ماعه‌ت له نووسینگه‌ی سیلوانا (ئافره‌تان و پیاوان) به به‌ڕێوه‌بردنی «ئه‌ییوب پووزش» ڕاهێنه‌ر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو. له‌و كارگه‌یه‌دا، ئه‌و مناڵان و مێرمناڵان (ڕۆڵه‌كان)ی وه‌ك به‌نرخترین سه‌رمایه‌كانی دایك و باوك له دونیا و بنه‌مای به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه ناساند و ئه‌وانی وه‌ك چاكه‌ی هه‌رمان هه‌ژمار كرد. ئه‌و خوازیاری ڕێزنانی به‌رامبه‌ری دایك و باوك و مناڵه‌كان بوو.
ئه‌و مامۆستای په‌روه‌رده و ڕاهێنانه پاشان باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و شێوازی پێوه‌ندی نێوان دایك و باوك و ڕۆڵه‌كان كرد. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ته‌ندرووستی گیان به عیباده‌ت و په‌رستش و به‌ندایه‌تی خوا و گه‌شه و نه‌شه‌ی مرۆڤ به كرده‌وه‌ی چاكه و دره‌وونی مرۆڤ به بیری ئه‌رێنی و یارمه‌تیوه‌رگرتن له كاری چاره به‌ده‌ست دێ.
ئه‌و جه‌ختی كرد كه به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ به په‌روه‌رده‌ی مناڵانی ساڵح دێته دی. هه‌روها وتی: په‌روه‌رده‌ی ئیمانی، ئه‌خلاقی، زانستی، ده‌روونی و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌سته‌یی، جنسی، گرینگ‌ترین شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌ی مناڵن كه له‌ڕێی خۆڕاگری و پشوودرێژی، ڕێزگرتن و خۆشویستن و ڕاهێنان دێنه دی و دایك و باوك گرینگ‌ترین و باشترین ڕاهێنه‌رانی مناڵه‌كانیانن.
ئه‌و وتی: مناڵان ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست نه‌كرێن، لاوانه‌یه ببنه هۆی به‌دبه‌ختی و سه‌رشۆڕی خێزان.
پووزش له كۆتاییدا ئامانجسازی وه‌ك بنه‌ما و ئه‌ساسی گه‌شه و باڵاكردنی مناڵان و مێرمناڵان هه‌ژمار كرد.
جێی ئاماژه‌یه كه سیلوانێ یان سیلوانا شارێكه له به‌شی سیلوانای سه‌ر به شاری ورمێی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا. ئه‌و شاره له باشووری ڕۆژاوای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا و له مه‌ودای ٣٠ كیلۆمه‌تری ڕۆژاوای شاری ورمێ و له داوێنی به‌رزاییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و توركیا و له ناوه‌ڕاستیاندا هه‌ڵكه‌وتووه.
سیلوانا له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به شاری ورمێ و له‌گه‌ڵ میره‌دێی باراندووز له ڕه‌وزه چای سه‌ر به به‌شی ناوه‌ندی ورمێ و له ڕۆژاواوه له‌گه‌ڵ شاری شه‌مزینانی توركیا و له باكووره‌وه له‌گه‌ڵ شاری سه‌رو و میره‌دێی برادۆست سه‌ر به سوومای برادۆست و له باشووره‌وه له نێو وڵاته‌وه له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ده‌شته‌بیلی شاری شنۆیه هه‌رواها له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی خاكوركی كوردستانی عه‌ڕاق دراوسێیه.
بۆچوونه‌کان