كارگه‌ی فێركاریی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان به‌ به‌شداری عوسمان عه‌بباسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی ناوه‌ندی و به‌ به‌شداری به‌رپرسانی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی نووسینگه و لقه‌كانی كوردستان شه‌وی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كارگه‌یه‌، عوسمان عه‌بباسی فێركاری كارگه‌، وێڕای ئاماژه‌ به‌ مێژووی پێونده‌ییه‌ گشتییه‌كان له‌ جیهان و ئێران، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ندیی گشتیی، ئه‌ركی كارناسانی پێوه‌ندیی‌ گشتی، شێوازی پێكهاتن، تیۆری و پێناسه‌كانی جۆراوجۆری ئه‌و بواره‌، شێوازی به‌رنامه‌ڕێژی ڕێكاریی له‌ پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی خسته‌ به‌ر باس.

به‌ڕێز عه‌بباسی به‌ ئاماژه‌ به‌ گرینگی به‌ستێنی مه‌جازی و ڕۆڵ و پێگه‌ی میدیا له‌ پێوه‌ندی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان؛ لاكردن و كه‌ڵكوه‌رگه‌تنی باش له‌و به‌ستێنه‌ی هه‌لسه‌نگاند.

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵ و پێگه‌ی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ ناساندنی جه‌ماعه‌ت، گرفت و ڕێچاره‌كانی زانستیی ئه‌و بواره‌وه‌ی شی كرده‌وه‌. ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌بوونی پیلان و به‌رنامه و به‌رده‌نگناسی كرد.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و هاوكاری پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی لقه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند كرد و به‌ربوونه‌وه‌ی ئاستی توانایی و لیهاتوویی بۆ كارناسانی ئه‌و بواره‌ به‌ پێویست زانی.

له‌ كۆتایی ئه‌و كارگه‌یه‌دا، فێركاری كارگه‌ وێڕای ناساندنی سه‌رچاوه‌ی جێمتمانه‌ و به‌ڕۆژ له‌ بواری پێوه‌ندییه‌ گشتاییه‌كان، له‌ دۆخێكی دۆستانه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی كارگه‌ی دایه‌وه‌.