حهوتهمین مێهره‌جانی گشتی «به‌یت و حه‌یران» به ماوه‌ی سێ ڕۆژ له 9 تا 11 خه‌زه‌ڵوه‌ر له سه‌رده‌شتدا به‌ڕێوه چوو.
حهیاك، به‌ڕێوه‌به‌ری مێهرهجانهكه له ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتی : «له‌م مێهره‌جانه‌دا 250 هونه‌رمه‌ند له 24 پارێزگای ئێرانه‌وه له دوو به‌شی ئیشی گرووپی و تهكنهوازی دا ئاماده‌بوون».
هه‌روه‌ها گوتی : «له 169 ئاسهواریێك كه گه‌یشتوه‌ته ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رانی مێهرهجانهكه، 12 ئیشی گرووپی و 74 ئیشی تاك به‌ڵگه‌ی ئاماده‌بوونیان له به‌شی كێبهركێدا وه‌رگرتووه».
ئیشی داوه‌ری ئه‌م مێهره‌جانه له ئه‌ستۆی مامۆستایان «جه‌لیل عه‌نده‌لیبی، هوشه‌نگ جاوید، هادی مونته‌زری»دا بوو.
ئه‌م مێهره‌جانه كه به ماوه‌ی سێ ڕۆژ و له 9 تا 11 خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1391 له دوو هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی «مجتمع فه‌رهه‌نگی» و هۆڵی وه‌رزشی 2000 كه‌سی شاردا به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 خه‌زه‌ڵوه‌ر به پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و ڕێزنامه به 38 كه‌س، كۆتایی به‌كاری خۆی هێنا.
بۆچوونه‌کان