ناوه‌ندی
11 بهمن 1401
0
143
به‌چی پێشوازی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ین؟
پانـــ15ـــزه قازانج له پێشوازی ڕه‌مه‌زان
١- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێخۆشبونی گوناهه‌كان و ده‌ربازبوونه له ئاگر.
٢- موسوڵمان دڵگه‌ش و دڵخۆش ده‌بێت به هاتنی كه‌ژی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تییه‌كان.
٣- موسوڵمان دڵخۆشه به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ چونكه مانگی به‌ڕۆژووبوون و شه‌ونوێژ و خوێندنی قوڕئان و ڕه‌جای لێخۆشبوو‌ن و ده‌ربازبوونه له ئاگر.
٤- پێغه‌مبه‌رﷺ مژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دا.
پانـــ15ـــزه قازانج له پێشوازی ڕه‌مه‌زان
١- مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و لێخۆشبونی گوناهه‌كان و ده‌ربازبوونه له ئاگر.
٢- موسوڵمان دڵگه‌ش و دڵخۆش ده‌بێت به هاتنی كه‌ژی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تییه‌كان.
٣- موسوڵمان دڵخۆشه به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان؛ چونكه مانگی به‌ڕۆژووبوون و شه‌ونوێژ و خوێندنی قوڕئان و ڕه‌جای لێخۆشبوو‌ن و ده‌ربازبوونه له ئاگر.
٤- پێغه‌مبه‌رﷺ مژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌دا.
٥- پێشینی چاك و باش دڵخۆش ده‌بوون به هاتنی ڕه‌مه‌زان و داوایان له خوا ده‌كرد بیانگه‌یه‌نێته ئه‌و مانگه و مۆفه‌ق و سهركهوتوشیان بكات بۆ تاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
٦- خه‌ڵكێك هه‌یه وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و خۆشه‌ویستی و تامهزرۆیشی زیاد ده‌كات و چاوه‌ڕێی ڕه‌مه‌زان ده‌كا ساڵ بۆ ساڵ و پێداویستییه‌كانیشی بۆ حازر ده‌كا و به‌وپه‌ڕی خۆ ئامادهكردنیشهوه خۆی ئاماده و حازر كردووه و به جوانترین شێوه‌ش پێشوازی لێ ده‌كات.
٧- گه‌یشتن به مانگی ڕه‌مه‌زان و مۆفه‌ق بوون بۆ به‌ڕۆژووبوونی و شه‌ونوێژه‌كانی، نیعمه‌ت و به‌خششێكی گه‌وره‌یه و له گه‌وره‌ترینی نیعمهتهكانیشه.
٨- له سه‌ره‌تاكانی ڕه‌مه‌زان و ده‌ستپێكی ده‌بێ نیه‌تی خۆمان خاوێن و دروست بكه‌ینه‌وه و سوریش بین به ویستێكی ڕاستگۆیانه تا واز له حه‌رامه‌كان بهێنین و له‌گه‌ڵ گۆڕینی داب و نه‌ریته خراپه‌كان، سه‌رباری تێكۆشانی زێتر بۆ تاعه‌ت و په‌رستش، له‌گه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، جوانترین وه‌به‌رهێنانیشی تێدابكرێت.
٩- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه بۆ هه‌جر و پێشگوێ نه‌خستنی قوڕئانی پیرۆز، له‌و مانگه پیرۆزه.
١٠- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن كردن و تۆبه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه و ڕووكردنه خوای گه‌وره.
١١- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به فێربوونی ئه‌وه‌ی پێویسته فێری ببین له حوكمه‌كانی به‌ڕۆژووبوون پێش هاتن و چونه ناو ئه‌و مانگه.
١٢- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به لابردنی به‌ربه‌ست و ئه‌و كارانه‌ی كه ڕۆژووگرتن له‌گه‌ڵیان به زه‌حمه‌ت ده‌بێ پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان، به گوێره‌ی توانا.
١٣- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به دوعا و پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و كوزانهوه بۆ لای خوا، تا بمانگه‌یه‌نێته ڕه‌مه‌زان به له‌شساغی و ته‌ندروستی و ئیمانه‌وه و باوه‌ڕه‌وه.
١٤- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به كڕینی پێویستییه‌كانی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن و پێداویستییه‌كانی ماڵ به‌ر له هاتنی ئه‌و مانگه، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و مانگه و شه‌وه پیرۆزه‌كانی به‌زایه نه‌ڕۆن له هاتوچونی نێو بازاڕ و مۆڵه‌كان.
١٥- پێشوازی له ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ین به پشكداری له ئاماده‌كردنی مزگه‌وت و حازركردنی بۆ نوێژ و شه‌ونوێژ و بۆنخۆشكردنی و ته‌ماشاكردنی هۆكاره‌كانی سارد و گه‌رمی و ڕوونكه‌ره‌وه‌كان و موكه‌ببیره و نوێكردنه‌وه‌ی به‌رماڵ و ڕایه‌خ و چاككردنه‌وه‌ی سه‌راو و شوێنی ده‌ستنوێژ و ئه‌وه‌ی پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی شوێنی نوێژ بۆ ئافره‌تان و زیادكردنی ژماره‌ی موسحهفهكان و كتێبه بانگهوازییهكان و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ش.
وه‌رگێڕانی: جیهاد قادر عه‌لی
26ــی شعـ8ــــبانـی 1441كۆچی
19ـی نیســـ4ــــانی 2020له‌دایك بوون
بۆچوونه‌کان