ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 12ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی میسر له كوده‌تایه‌كدا دكتۆر محه‌مه‌د مۆرسی، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده‌ی میسر وه‌لا نا.
ئه‌رته‌ش ڕایگه‌یاند كه یاسای گشتی میسر وه‌لا نراوه و له داهاتوودا یاسایێكی دیكه جێگه‌ری ئه‌م یاسا ده‌بێت. له‌سه‌ر به‌یانیه‌كه‌ی ئه‌رته‌ش، حكوومه‌ت نادرێته ده‌س عه‌سكه‌ره‌كان و له زووترین كاتیش له میسردا هه‌ڵبژاردن دكرێ. تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش سه‌رۆك كۆماری میسر، «عدلی منصور» سه‌رۆكی دادگای باڵای یاسای گشتی میسر ده‌بێت. ئه‌رته‌ش ئه‌م ئیشه‌ی خۆی به وڵامدانه‌وه‌ی داواكاریی خه‌ڵك و به‌رگیری له شه‌ڕ و پێكدادان ناو برد.
وه‌زیری دیفاع، ژه‌نه‌ڕال عبدالفتاح السیسی له میدیای فه‌رمی میسردا به‌یانیه‌كه‌ی ئه‌رته‌شی خوێنده‌وه. له‌و كۆڕه‌دا شێخی الأزهر، احمد الطیب، پاپی قیبتیه‌كان، تواضروسی دووهه‌م و هه‌ندێ له كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌ك محمد البرادعی، سه‌رۆكی حیزبی «الدستور» به‌شداریان بوو.
هه‌واڵه‌كان ڕاده‌گه‌یێنن كه «مۆرسی» له پادگانێكی سه‌ر به ئه‌رته‌شدا ڕاگیراوه. به‌رپرسان و سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی «اخوان المسلمین»یش له ژێر چاودێریدان. ئێستا له شه‌قامی شاره گه‌وره‌كان، هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌رته‌ش ڕاوه‌ستاون.
دكتۆر محه‌مه‌د مۆرسی سه‌رۆك كۆماری میسر له ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووكی تایبه‌ت به‌خۆیدا له به‌یانیه‌یێكدا نووسی : «ئیشی فه‌رمانده‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی میسر دروشمی شۆڕشێكی چه‌كداری ته‌واوه و له‌لایه‌ن هه‌موو مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان كه بۆ گه‌یشتنی میسر به كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی خه‌باتیان كردووه، ناپه‌سه‌نده.»
مۆرسی داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی میسر و هه‌روه‌ها به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌رته‌ش كرد كه پابه‌ندی یاسای گشتی میسر بن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و كوده‌تا چه‌كداریه كه میسر به‌ره‌ولای دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ڕاوه‌ستن و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی گیانی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته له ده‌ستووری كوده‌تاچیان مل بابده‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كردوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر خودا و مێژوودا به‌رپرسن و خودا به‌سه‌ر ته‌واوی ئیشه‌كان دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵك له‌وه تێناگه‌ن.
بۆچوونه‌کان