له ئه‌نجامی ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه له خوێندنگه‌ی ئینقلابی ئیسلامی شیناوا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران له په‌یامێکدا هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ههواڵیکوردپرێس: پاش تێپه‌ربوونی ڕۆژێک به‌سه‌ر ڕووداوی ئاگرکه‌وتنه‌وه له پۆلی چواری خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئینقلابی ئیسلامی له شیناوای پیرانشار که 34 کچه خوێندکاری کرده قوربانی، حه‌میدڕه‌زا حاجی بابایی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئێران په‌یامی هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌که کرد.
حاجی بابایی له‌م په‌یامه‌دا وێڕای ڕاگه‌یاندنی هاوخه‌می خۆی ڕایگه‌یاند: به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم وێڕای تاوتوێ کردنی وردبینانه‌ی ئه‌م ڕووداوه بۆ دیاری کردنی هۆوهکانی، پڕۆسه‌ی ده‌رمانی ئه‌م ئازیزانه پێوه‌شوێنگری بکه‌م.
له کۆتایی په‌یامه‌که‌دا، حاجی بابایی هیوای ته‌ندروستی و شه‌فای بۆ برینداره‌کان خواستووه.
گوندی شیناوا له‌م دواییانه‌دا بۆته گه‌ڕه‌کێکی شاری پیرانشار و خاوه‌ن حه‌شیمه‌تێکی 5400 که‌سییه و خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی شیناوا له خولی به‌یانیان بۆ کچان و دوا نیوهڕۆوهکان بۆ کوڕانه.
بۆچوونه‌کان