بارینیی بارانێکی زۆر که ڕۆژی پێنج شهممه 24ی خاکهلێوهی ئهمساڵ له باشووری ئازهربایجانی خۆرئاوا و باکووری کوردستان دهستی پێکرد، بووه ھۆی لافاو و سێڵاوێکی زۆر کە 5ی کهسی تێدا نوقم بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ھهواڵنێری ئیسلاح وێب، باراینی بارانێکی زۆر، له شاری سهقز خهساری لێ کهوتهوه و بووه ھۆی خزینی بهشێک له زهوی پارکی کهوسهر کە چوار کهس گیانی خۆیان له دهس دا.
ھەروەھا سەرڕێژکردنی چەمی «گادر» لە شاری «شنۆ» بووە ھۆی خنکانی منداڵێک. ئەم منداڵە خەڵکی گوندی «پووشاوێ»ی سەر بە شاری شنۆ بوو کە تا ئێستا تەرمەکەشی نەدۆزراوەتەوە.
ھاتنی لافاو و سەرڕێژبوونی چەمەکان بەھۆی شەپۆلێکی بارین بوو کە زۆربەی ناوچەکانی خۆرئاوا ی ئێران بە تایبەت شاری ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغدە و گوندەکانی دەور و پشتی گرتوەتە بەر. ھەروەھا ئەم لافاوە بووە ھۆی خەسار و زیانێکی زور. زۆرێک لە ڕێگا و پردەکان تووشی خەسار ھاتوون و پێوەندی بە گوندەکانەوە بچڕاوە.
بارینی باران تا بەیانی ڕۆژی شەممە درێژەی بوو.
بۆچوونهکان