جه‌ختی کومه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خۆیدا هه‌ولێر- کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه له نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دوو لایه‌ن جه‌ختیان کرده سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتی خوێدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی مارچ/8ی خاکه‌لێوه، مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر و یه‌کگرتووی ئیسلامی به سه‌رپه‌ره‌شتی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له شاری هه‌ولێر کۆبوونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه که دوو کاتژمێری خایاند هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، پرسی ئاشتی له تورکیا و ئه‌گه‌ری پێکهێنانی لیستێکی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌کان باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر کرا.
پاش کۆبوونه‌وه‌که و له پرێس کۆنفڕانسێکدا محه‌مه‌د حکیم، وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌لاحه‌ددین بابه‌کر، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه.
له‌م پرێس کۆنفڕانسه‌دا ڕاگه‌یێندرا که دوو لایه‌نی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیان کردۆته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له کاتی خۆیدا.
ڕاشگه‌یێندراوه که پێکهێنانی لیستێکی ئیسلامی بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه.
بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و پرسی ئاشتی له کوردستانی تورکیا به دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی دیکه‌ی گفتوگۆی نێوان کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ڕاگه‌یێندرا.
بۆچوونه‌کان