به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌مینداری پێشووی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی پاكستان، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران، بروسكه‌ی سه‌رخۆشی بۆ سه‌ید منوّر حسن، ئه‌مینداری جه‌ماعه‌تی ئیسلامی، نارد كه ده‌قی ئه‌م بروسكه له خواره‌وه هاتووه:
سم الله الرحمن الرحیم
﴿مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّـهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا﴾[احزاب:23]
ڕێزدار مامۆستا سه‌ید منوّر حسن
ئه‌مینداری به‌ڕێزی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی پاكستان
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر و به‌دڵێك لێوان‌لێو له بڕوا به قه‌در و قه‌زای په‌روه‌ردگار، هه‌واڵی كۆچی دوایی، مامۆستا قازی حۆسێن ئه‌حمه‌د، بیرمه‌ندی لێهاتوو و ئه‌میری پێشووی جه‌ماعه‌تی ئیسلامی گه‌یشته لامان. بێشك كاروان بانگه‌وازی ئیسلامی به ڕابه‌رایه‌تی و له‌خۆبایی بوونی ئاوه‌ها رابه‌رانێك ڕێبازی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئێمه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندییه فیكری و ئه‌خلاقییه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه و هه‌روه‌ها مامۆستاكه‌ی، مامۆستا سید ابوالاعلی مودودی ـ ره‌حمه‌تی خوایان لـێ بێ ـ بكه‌ینه سه‌رمه‌شق تا ڕێگا و ڕێبازه‌كه‌یان ڕۆشنتر و گه‌شاوه‌تر بكه‌ین.
به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی و پرسانه له‌لایه‌ن خۆم و ته‌واوی خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران پێشكه‌شی جه‌نابت، بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ئه‌و خوالێخۆشبووه، ته‌واوی ئه‌ندامان و هاوڕێكانی جه‌ماعتی ئیسلامی پاكستان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه داوای به‌رزی پله‌و پایه ده‌كه‌ین.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران
بۆچوونه‌کان