ئیبنی حه‌بان له کتێبه‌که‌ی خۆی (حه‌دیسی ژوماره 6710) به سه‌نه‌دێکی سه‌حیح له ئه‌بوومووسا ئه‌شعه‌ری ده‌گێڕێته‌وه که ڕه‌سووڵی خوا (د.خ)فه‌رمووی: «إِنَّ بَیْنَ یَدَیِ السَّاعَةِ الْهَرْجَ»، قَالُوا: وَمَا الْهَرْجُ؟ قَالَ: «الْقَتْلُ»، قَالُوا: أَکْثَرُ مِمَّا نَقْتُلُ؟! قَالَ: «إِنَّهُ لَیْسَ بِقَتْلِکُمُ الْمُشْرِکِینَ، وَلَکِنْ قَتْلُ بَعْضِکُمْ بَعْضاً»، قَالُوا: وَمَعَنَا عُقُولُنَا؟! قَالَ: «إِنَّهُ لَتُنْزَعُ عُقُولُ أَهْلِ ذَلِکَ الزَّمَانِ» (به ر له قیامه‌ت ئاڵۆزی زۆر ده‌بێت.پرسیاریان لێ کرد ئاڵۆزی چیه؟ ڕه‌سوڵی خوا (د.خ)فه‌رمووی ڕه‌شکوژی و کوشتن.پرسیان : زۆرتر له‌وه‌ی ئێمه ده‌کوژین ؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی :مه‌به‌ستم کوشتنی چه‌ند په‌ره‌ستان نیه؛کوشتن له ناو خۆتانه. کوتیان عه‌قڵی ئێمه ئه‌و کات هاوڕێی ئێمه‌یه؟ فه‌رمووی : به دڵنیایی عه‌قڵ و مێشکی خه‌ڵک ئه‌و سه‌رده‌مه له ناو ده‌چێت. گه‌لێک بیرم له‌م حه‌دیسه کرده‌وه؛گۆیا ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) باس له سه‌رده‌می ئێستا ده‌کات و بڵاوی و چه‌ندبه‌ره‌کی دیوه.ئه‌و ئاژاوانه‌ی که به وێنه‌ی پاره‌کانی شه‌وی تاریک هه‌موو شتێک داده‌گرن و ئوممه‌تی ئیسلامی و عه‌ڕه‌بی له دژایه‌تی یه‌کتر پیلان ده‌گێڕن و یه‌کتر ده‌کوژن ، جگه له هێندێکیان که ڕه‌حمه‌تی خوا بریتی حاڵی ئه‌وان بووه .میلیاڕدها دۆلار له ماڵی موسڵمانان له ڕێگای کوشتنی خۆیان و سازکردنی ئاژاوه و گوشار،و هه‌روه‌تر له ناوبردنی هێمنایه‌تی و سه‌قامگیری و هاوکاری له‌گه‌ڵ دوژمنان خه‌رج ده‌کرێ. هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ دوژمنان به جێگایه‌ک گه‌ییشتووه که هێندێک یارمه‌تی سههیوونیستهکانی داگیرکا‌ر له دژی براکانی موسڵمان و موجاهیدانی خۆڕاگر له فلستین و قۆدسی پیرۆز ده‌ده‌ن. دوژمنایه‌تی توند و به‌رده‌وامی هێندێک له موسڵمانان له‌گه‌ڵ جه‌ریانه‌کانی ئیسلامخواز و بزووتنه‌وه‌کانی ئیسلامی ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیرێکی باش بێت و له توند و تیژی و تێرۆربه دوور بن، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه له‌گه‌ڵ دوژمنان هاوکارێکی زۆریان هه‌بێت و میلیاڕدها دۆلار بۆ له ناو بردنی ئیسلامخوازان و کووده‌تا دژی ده‌وڵه‌تی شه‌ڕعی ئه‌وان خه‌رج بکردرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش شی¬کارانی بێ لایه‌ن و ئاوهزمهندانی زانا، ته‌نانه‌ت له غه‌یری موسڵمان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن ئه‌م جۆره کارانه نه به قازانجی ئوممه‌ته و نه به قازانجی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه که له ئاژاوه‌کان و کرده‌وه‌کانی نایاسایی پشتیوانی ده‌که‌ن.هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که ئارامی، مه‌رجه‌که‌ی دادپه‌روه‌ری، ئینساف،ئازادی، ڕێزی مرۆڤایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕعیه .ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که له ده‌هه‌کانی پێشوو به ده‌ست هاتووه،نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که کووده‌تای نیزامی دژی دوڵه‌تێکی یاسایی له ئامریکا و ئافریقا نه‌بۆته هۆی به‌دیهاتنی هێمنایه‌تی ،ئارامی و سه‌قامگیری، تا ئه‌و کاته‌ی که شه‌ڕعی بوون و ئازادی و مافی میلله‌ت له یه‌ک پڕۆژه‌ی دێمۆکڕاتیک گه‌ڕاوه‌ته‌وه.بوورکینافاسۆ نوێنه‌کێکی به دوور نیه. ته‌نانه‌ت هێندێک له وڵاته‌کان له‌گه‌ڵ دوژمنانێک هاوکاری ده‌که‌ن که داپۆشراو به جلی درۆن، و له‌گه‌ڵ خراپه‌خوازان، تۆڵه ئه‌ستێنه‌کان و قین له‌دڵه‌کان دژی میلله‌تێک یارمه‌تیان هه‌یه که له دژی ئه‌وان هه‌ستاون، تا ئه‌و جێگایه‌ی که له ده‌ستیان هات هێندێک له وڵاته‌کانی دیکه‌شیان بۆ ڕاکێشانی هاوکاری خۆیان فریودا.ناتوانین ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه له تیشکی عه‌قڵی سه‌لیم،فکرێکی ڕاساو و تۆژینه‌وه‌یه‌کی دروست، ته‌فسیر بکردرێ، چ بگات به تۆژینه‌وه‌کانی ئیستراتێژیک. مه‌نتیقی خوار ئه‌و شته‌ی له درێژایی ئه‌و ماوه بینیومانه هیچ مێشکێکی ساغ و مه‌نتیقێکی ڕاساو وه‌ری ناگرێ؛چۆن هێندێک له حاکمان و سێکۆلاریسته‌کان په‌ستی و سووکی و چه‌ک سالاری و دیکتاتۆریان قه‌بووڵ کردووه!ئه‌ویش ته‌نیا وته‌نیا له‌به‌ر قین و ڕق له ئیسلام _به وته‌ی خۆیان. باسه‌که ته‌نیا به‌وان تایبه‌ت نابێت؛ سه‌رسوڕمانی ئێمه له کاره‌کانی توندڕه‌وانه‌ی هێندێک له گرووههکانیشه که ناوی ئیسلام خراپ ده‌که‌ن و یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی داگیرکاری و وڵات گریان داوه و ڕێیان به وڵاته گه‌وره‌کان داوه تا بۆ گه‌ییشتن به ئاواته‌کان و قازانجه‌کانی خۆیان هاو په‌یمان بن.هه‌ر ئه‌م گرووهانهن که بوونه هۆی داگیرکردنی ئه‌فغانستان و له ناو چوونی ده‌وڵه‌تی تاڵبان. سه‌ره‌ڕای دووپات بوونه‌ی شکست له ئه‌لجه‌زائێر که ئاکامه‌کی توند و تیژی و کوشتنی دهها هه‌زار له گه‌نجه‌کان بوو.ئه‌وه سه‌یره که ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی پێشووی عێڕاق کردی و کۆوه‌یتی داگیر کرد و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و داگیرکاری ئه‌مریکا سه‌ر له نۆ بگا به ئه‌و په‌ڕی خۆی ،گشتی ئه‌م کاره بێ ئاکام و ڕهشکوژیه که به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه ،بێ گومان هۆکارهایهی ئاشکرا و نه‌هێنی هه‌یه که به دایمه ئێمه له سه‌رسوڕمان ده‌هێڵێته‌وه. وڵامێکی ته‌واو وته‌کانی پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێز و وه‌حی بێگه‌ردی خوا وڵامێکی ڕازیکه‌ر و ته‌واوی به‌و سه‌ر سوڕمان و ڕاماویه داوه‌ته‌وه تا من و که‌سانی وه‌ک من ڕازی بکات:بۆچی ته‌واوی ئه‌م شتانه له ناو عه‌ڕه‌به‌کان ڕوو ده‌دات؟و بۆچی ئه‌وان کارهایه‌ک ده‌که‌ن که به داهاتووی خۆیان و میلله‌ته‌که‌یان زه‌ره‌ر بگه‌یه‌نێ؟بۆ؟و بۆ؟ئایا ئه‌وان خۆیان و میلله‌ته‌که‌یان به هه‌وه‌سی خۆیان له ناو ده‌به‌ن ؟ ئایا؟ وئایا ؟ ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) به وته‌هایه‌کی ڕوون و ئاشکرا و به دوور له هه‌ر جۆره پۆشراوی و ناڕوونی وڵامی داوه‌ته‌وه : « انه لتنزع عقول أهل ذلک الزمان » (به دڵنیایی مێشک وعه‌قڵی خه‌ڵک ئه‌و کات له ناو ده‌چێت)یانی هه‌ر کات عه‌قڵ له ناو چوو جێگای ئه‌و هه‌وه‌سه‌کان ده‌گرێته‌وه ؛هه‌وه‌سی سهرخوازی، بانتری خوازی و زۆرداری،هه‌وه‌سی کوشتن و سووک کردنی خه‌ڵک به‌و گومانه‌وه که گه‌وره‌یی، له‌سه‌ر که‌لله‌ی سه‌ره‌کان و کوتان و لێدان له پێسته‌کان و زه‌لیلی ئه‌وان پایه‌ڕێژی ده‌کردرێ.هێندێک وا بیرده‌که‌نه‌وه که سام و ترس دانان پێویسته به زۆری، سه‌رکێشی ، سنوور به‌زاندن تا سه‌دان کیلوومێر و ئه‌وبه‌رتر بڕوات ،به‌م بیره‌وه که شه‌مشیر پێویسته ته‌نیا له ڕێگای کوشتن به کار بگیرێ و ئایه‌ته‌کانی ڕه‌حمه‌ت له بیر نه‌کرێ و نازانن که هێز هه‌ر پشتیوانی له دادپه‌روه‌ری و مافه. ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده‌ی کوتووه و له‌سه‌ر برینی خوێناوی مه‌رهه‌می داناوه،ئه‌و فه‌رموویه‌تی که وه‌ها کارهایه‌ک له بێ عه‌قڵی خاوه‌نه‌کانی سه‌رچاوه ده‌گرێ و نووری وه‌حی و به‌ره‌که‌تی ئاسمان له‌وان وه‌رگیراوه.چون پێویسته هه‌ر هه‌نگاوێک له‌گه‌ڵ هۆزانی و دووربینی هاوڕێ بێت و مێژوو و حاڵ و ڕابردووی ئوممه‌ت له سه‌رکه‌وتنه‌کان ، شکه‌سته‌کان ، شارستانییه‌تی ، دواکه‌وتوویی، هێز، لاوازی، یه‌ک پارچه‌بوون، به‌ر بڵاوی، په‌یوه‌سته‌یی، دوور له ده‌رگیری،برایه‌تی و پێکه‌وه بوون بکۆڵدرێته‌وه. په‌ندوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کان عه‌قڵ و مێشکی سالم وا حوکم ده‌کات که مرۆڤ له ئه‌زموونه‌کانی سه‌رکه‌وتوو و به‌ھێزی،ڕابردوو و ئێستای میللهتهکانیتر ده‌رس وه‌ربگرێ.خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : « فاعتبروا یاأولی الأبصار » (حشر/۲) (ئه‌ی خاوه‌نانی به‌سیره‌ت په‌ند وه‌ربگرن)یانی ئێستای خۆتان له‌گه‌ڵ ڕابردووه‌کانی خۆتان هه‌ڵبسه‌نگێنن و په‌ندی لێ وه‌رگرن ، لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕابردوو و ئێستای خۆمان و خه‌ڵکی تر به ته‌نیایی به‌س نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئه‌وپه‌ڕی سه‌رنج و کڕ و کاش بێت ،چون پێویسته له لای ئه‌و، داهاتووش به وردی به‌ر لێکۆڵینه‌وه و تێفکرینێکی قووڵ و پشت به‌ستراو به ئه‌گه‌ره‌کانی جۆراوجۆر دابنبرێت و پاشان هه‌رکام له ئه‌گه‌ره‌کانی جۆراوجۆری به ئاکامه‌کانی موسبه‌ت و مه‌نفی ئه‌و یا به زاراوه‌ی ئه‌مڕۆیی له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌کانی سیاسی ببپشکێندرێتهوه.ئێمه به وه‌ها کارێک تێگه‌ییشتنی دووربینی و لێکۆڵینهوهیڕاستیوازی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان ده‌ڵێین.ئوممه‌تی ئیسلامی پێویسته چاو و گوێی خۆی و ته‌واوی دراوه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کانی خۆی به بواری گه‌ییشتن به سه‌عاده‌تی دونیا و دواڕۆژ له کار بگرێ. پێشڕه‌ویی ئەورووپا ئەورووپا له‌گه‌ڵ وه‌ها تۆژینهوههایهک پێشکه‌وت وله سه‌ر بنه‌مای مێشک و بیر و هه‌روه‌تر قازانجه‌کانی ئابووری و سیاسی ،یه‌کیه‌تی خۆیان پته‌و کرد.ئێمه موسڵمانان دینێکی گه‌وره‌مان هه‌یه که به یه‌ک پارچه‌یی بانگهێشت ده‌کات و بڵاوی وه‌ک کوفر ده‌زانێ،بانگهێشت بۆ حیکمه‌ت ده‌کات که له موسڵمانان هوون بووه، و به ڕچاو کردنی ئامانجه‌کانی شه‌ڕع که له ڕاستیدا هه‌ر به‌ده‌ست هێنانی باشێکان و لادانی خراپه‌کانه، هان ده‌دات.جگه له‌وه ئه‌و عه‌قڵانه‌ی که خوا به گشت میلله‌ته‌کانی به‌خشیوه.به‌ڵام میلله‌کان ئه‌و کاته‌ی که لاڕێ و گومڕا ده‌بن که به لێکدانه‌وی قوڕئان مقشک و بیری خۆیان له ده‌ست بده‌ن.: « لَهُمْ قُلُوبٌ لاَّ یَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْیُنٌ لاَّ یُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لاَّ یَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِکَ کَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُوْلَئِکَ هُمُ الْغَافِلُونَ » (اعراف/۱۷۹)(دڵهایهکیان هه‌یه که به هۆی ئه‌وان تێ ناگه‌ن،چاوهایهکیان هه‌یه که به‌وان نابینن و گوێهایهکیان هه‌یه که به‌وان هیچ نابیسن.ئه‌وان هه‌روه‌ک گیانه‌وه‌ره‌کانن و ته‌نانه‌ت له‌وانیش گومڕاترن.ئه‌وان هه‌ر غافڵهکانن)ته‌نانه‌ت زیانی دیتن له دواڕۆژیش بۆ سه‌ر که‌ڵک وه‌رنه‌گرتن له عه‌قڵ و گوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه،تا ئه‌و جێگایه‌ی که جهههننهمێکان ده‌ڵێن : « وَقَالُوا لَوْ کُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا کُنَّا فِی أَصْحَابِ السَّعِیرِ » (ملک/۱۰) و کوتیان ئه‌گه‌ر گۆێمان گرتبا یا بیرمان کردباوه له ناو هاونیشنانی ئاگری به بڵێسه نه‌ده‌بووین). یارمه‌تی خواستن له پسپۆڕه‌کان عه‌قلی سه‌لیم هه‌روه‌تر وا ده‌خوازێ که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه له ته‌واوی بواره‌کان و پسپۆڕه‌کانی پێویست له ئه‌هلی زانست،سه‌رتری و ئیخلاس یارمه‌تی وه‌رگرن.پێویسته ڕاوێژکارانێک له زاناکان و فه‌قێکانی ڕه‌ببانی و پسپۆڕ له کاره‌کانی دینی،و هه‌روه‌تر ڕاوێژکارانێکی پسپۆڕ له زانستهکانی سیاسی، ئابووری، کومه‌ڵایه‌تی و...یان هه‌بێت.پێویسته گوێ به‌وان بده‌ن و له‌به‌رابه‌ر ڕوانگه‌کانیان کڕنۆش به‌رن، له ڕخنه‌کانی پێکهێنه‌ر دڵخۆش بن. و گۆێ نه‌ده‌نه وته‌کانی دوو ڕوویان و مونافیقان و ناشاره‌زاکان.له بواری گرینگی و مه‌ترسی فێقهی فه‌قێکان حه‌کیمه‌کان ،سه‌ره‌ڕای زۆری وتاربێژه‌کان و قارێکان ،یا به لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر،له‌به‌ر کردنی بێ فێقه، یا به زاراوه‌ی ئه‌مڕۆیی له‌به‌ر کردنی بێ تێگه‌یشتن و حاڵی بوون، ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) وه‌ک یه‌کێک له نیشانه‌کانی ئاخری زه‌مان فه‌رموویه‌تی : : «یتقارب الزمان، ویُقبض العلم، وتظهر الفتن، ویلقى الشح، ویکثر الهرْج» (مسلم، حدیسی ۱۵۷) (ڕۆژگار له‌یه‌ک نزیک ده‌بێته‌وه،زانست هه‌ڵده‌گیرێ،ئاژاوه‌کان و قه‌یرانه‌کان زۆر ده‌بێت،به‌خیلی و ته‌ماح زۆر ده‌بێت،کوشتن زۆر ده‌بێت) له حه‌دیسێکی تری ته‌برانی (319/3) و خه‌ڵکی تر هاتووه«ویقل الفقهاء ویقبض العلم، ویکثر الهرْج»، قالوا: وما الهرْج؟ قال: «القتل بینکم، ثم یأتی بعد ذلک زمان یقرأ القرآ‌ن رجال لا یجاوز تراقیهم، ثم یأتی زمان یجادل المنافق المشرک المؤمن»(فه‌قێکان که‌م ده‌بن ،زانست کۆ ده‌بێته‌وه، ئاڵۆزی زۆر ده‌بێت.کوتیان ئاڵۆزی چیه؟فه‌رمووی کوشتن له نێو ئێوه ، پاشان سه‌رده‌مێک ده‌گات که که‌سانێک قوڕئان ده‌خوێننه‌وه به‌ڵام له حه‌نجه‌ره‌ی ئه‌وان زیاتر ناڕواته خوارێ.ئه‌و کات ڕۆژگارێک ده‌گات که مونافیقی چه‌ند په‌ره‌ست له‌گه‌ڵ بڕوادار به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کات). له حه‌دیسێک که سیووتی ئه‌وی له کتێبی «الجامع الصغیر» به ژوماره‌ی 4735 هێناویه‌تی ،فه‌رموویه‌تی : «سیأتی على أمتی زمان یکثر فیه القراء، ویقل الفقهاء، ویقبض العلم.» (ڕۆژگارێک به‌سه‌ر ئوممه‌تی من دێت که قارێکانی قوڕئان زۆر ده‌بن، تێگهییشتووهکان که‌م ده‌بن و زانست ههڵدهگیری). که‌وابوو یه‌کێک له که‌لێنه‌کانی ڕۆژگاری ئێمه، زۆر بوونی وتاربێژه‌کان و فتوادهرهکانه که له‌وانه‌یه قوڕئانی که‌ریم به جوانی ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام بێ ئاگایی و زانین، یا حه‌دیسه‌کانی به‌بایه‌خ ده‌خوێننه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له فه‌قێکان کۆهکهر نێوان زانستی وه‌حی و زانستی عه‌قڵ یا نێوان ده‌ق و حیکمه‌ت بن و بتوانن نێوان مه‌به‌سته‌کان و هۆیه‌کانی باشهکی، ڕاستیوازی ،حازر بینی و دوور بینی ،ئامێر و ئامانج ،که‌ره‌سه‌کان و ئاکامه‌کان و نێوان که‌ل و په‌له‌کان و و شوێنه‌واره‌کان جیاوازی دابنێن.هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌بینین که‌سانێک سه‌باره‌ت به یه‌ک کێشه‌ی گرینگ فتوا ده‌ده‌ن،که ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می عومه‌ری فاڕووق (ر) ڕووی ده‌دا، به حه‌تمی ئه‌هلی به‌در بۆ ڕاوێژ کردن و وڵام دانه‌وه کۆ هبوونهوه.
بۆچوونه‌کان