حاجی مامۆستا «موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان» نێودێر به «ئه‌مین» شاعیر و نووسه‌ری كورد و له لایه‌نگران و هه‌ڤاڵانی جه‌ماعه‌ت له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا، شه‌وی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ له سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، حاجی مامۆستا «موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان» نووسه‌ر و شاعیر له ته‌مه‌نی به‌به‌ره‌كه‌تی خۆیدا دوو دیوانی شێعری به نێوی «به‌هه‌شتی كوردستان»، «گه‌شتی كوردستان» و «ته‌جویدی قوڕئان» و «شه‌رحی كوردی بوستانی سه‌عدی» و زیاتر له ده به‌رهه‌می تری پێشكه‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی كردووه. ئه‌و له پشتیوانان و هه‌ڤاڵانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح بوو.
ئیسلاح‌وێب له‌گه‌ڵ ئیمان به ویست و ئیڕاده‌ی خوا و ته‌سلیمبوون له ئاست حیكمه‌تی خوایی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و ده‌ورووبه‌ر و زانایانی و ته‌واوی كه‌سوكاری ده‌كا.
له باره‌گای خوای میری مه‌زن داواكارین كه به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ زانایانی كارزان، ڕاستگۆیان و شه‌هیدان كۆ بكاته‌وه. بێگومان هه‌وڵ و تێكۆشان و دڵسۆزییه‌كانی ئه‌و مامۆستا هۆزانه له ڕێی خزمه‌ت به دین و دینداران له كۆمه‌ڵگادا وه‌ك یادگاریی هه‌رمان و بێوێنه ده‌مێنیته‌وه.
انا لله وانا الیه را‌جعون
بۆچوونه‌کان