بسم الله الرحمن الرحیم بەھەشت لە قورئانی پیرۆز دا بە چەندین وەسف و ناو ھاتووە کە سەرنجی خوێنەرانی بەڕێز بەرەولای ھەندێ لەو ناو و وەسفانە ڕادەکێشم : 1-دار السلام : واته (جێگه‌ی بێ ترس و ئارامی ) وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا( لَهُمْ دَارُ السَّلاَمِ عِندَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ {الأنعام/127}) واته: ئه‌و خاوه‌ن باوه‌ڕانه له په‌ر وه‌رنده‌ی خۆیانه‌وه (دار السلام- به‌هه‌شت)یان بۆ هه‌یه كه هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره- له‌دنیاو، له‌قیامتدا- پشتیوان و یاریده‌ریانه ئه‌و پاداشه‌یان له‌به‌ر ئه‌وكاره چاكانه‌یه ئه‌نجامیاندان. 2-جنة الخلد : واته (به‌هه‌شتی نه‌براوه‌و هه‌تا هه‌تا ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(قُلْ أَذَلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاء وَمَصِيرًا {الفرقان/15})واته: جا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئێشیان پێ بگا خوا ئه‌فه‌رموێ: پێیان بڵێ: ئاخۆ ئه‌و حاڵه‌ی كافرانه چاكتره، یا ئه‌م به‌هه‌شته هه‌تا هه‌تاییه كه به‌ڵێنی بهخواناسان و پارێزگارانی سنووره‌كانی خوا دراوه؟! كه له‌دوارۆژدا هه‌م پاداشتی كاره‌كانیانه‌و، هه‌م جێ وشوێنی گهرانهوهشیانه. 3-جنات النعیم : واته ( جێگه‌و باخاتی پر نیعمه‌ت ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُواْ وَاتَّقَوْاْ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلأدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ {المائدة/65}) واته: خۆئه‌گه‌ر خاوه‌ن كتێب و نامه‌كان بڕوایان هێناباو، له‌نافه‌رمانی خوا خۆیان پاراستبا ههرگوناهێ كردبوویان، ده‌مانپۆشی و ده‌مان بردنه ناو چه‌ندین باخ و باخاتێ پڕبوو له خۆشیی و نیعمه‌ت. 4-جنات عدن : واته (باخه‌کانی جێگه‌ی عدن) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ {التوبة/72})واته: خوا به‌ڵێنی به پیاوو ژنه باوه‌ڕداره‌كان داوه به‌باخ گه‌لێك له‌به‌هه‌شتدا: له‌ژێر كۆشكوتهلارودارودرهختهكانیاندا ڕووبار گه‌لێك دێت و ده‌چێت به هه‌تا هه‌تاییش له‌وێ ده‌مێننه‌وه و بێ له‌وه‌ش چه‌ندین خانوو به‌ره‌ی پاك و خاوێنی له‌ناو به‌هه‌شته هه‌تا ههتاییهكاندا بۆ ئاماده‌كردوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، ره‌زامه‌ندیی خوا له‌هه‌موو گه‌وره‌ترو خۆشتره هه‌رئه‌وه به ختیاریی و سه‌رفرازیی گه‌وره‌و مه‌زنه ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ئه‌وكه‌سه‌ی باوه‌ڕی به‌خواو به پێغه‌مبه‌ری ئه‌وه‌و، به‌باشی نوێژ دهكاو، رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌گرێ، ده‌شێ خوا بیخاته به‌هه‌شته‌وه، هیجره‌تی كردبێ، یان له زێدی خۆیدا مابێته‌وه، گوتیان: ئایا ئه‌م مژده خۆشه به‌خه‌ڵكی تر نه‌ده‌ین ؟ فه‌رمووی: له به‌هه‌شتدا سه‌د پله هه‌یه ، نێوان ئه‌م پله بۆ ئه‌و پله ئه‌ندازه‌ی دووری نێوان ئاسمان و زه‌وییه ، خوای به‌خشنده ئاماده‌ی كردووه بۆ موجاهیدان، ده‌سا هه‌ر كه داوای به‌هه‌شتتان كرد داوای (فیرده‌وس) بكه‌ن، چونكه ئه‌و فیرده‌وسه لای سهرووو ناوهراستیی به‌هه‌شته، رووباره‌كانی به‌هه‌شتیش له‌وێ هه‌ڵده‌قوڵێن، عه‌رشی خوا لهسهروویانهوهیه. (متفق علیه). 5-جنات الفردوس : واته( باخه‌کانی جێگه‌ی فیردوس) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا {الكهف/107}) واته: بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناو، كردوهی چاكیان ئه‌نجام دا كانت هه‌ر له‌زووه‌وه باخه‌كانی فیرده‌وسمان كردۆته جێی په‌زێراییان. ( عن عبادة بن الصامت رضي الله عنه أن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال: ((الجنة مأة درجة، ما بين كل درجتين كما بين السما‌ء والأرض، أعلاها الفردوس، ومنها تفجر أنهار الجنة الأربعة، فإذا سألتم الله فاسألوا الفردوس)) . ونحوه عن أبي هريرة ومعاذ بن جبل وغيرهم من الصحابة ). متفق علیه. به‌هه‌شت سه‌د پله‌یه، دووری هه‌ر یه‌كێكیان له‌یه‌كدی به‌قه‌د دووری ئاسمان و زه‌مینه له‌یه‌كتر، مه‌زن و بڵندتریان باخاتی (فیرده‌وس)ـه، هه‌رچوار ڕووباره كانی به‌هه‌شتیش هه‌رله‌وێ هه‌ڵده‌قوڵێن، ئه‌وسا هه‌ركات ئێوه داواتان له‌خوا كرد، فیرده‌وسی لێبخوازن. 6-جنات المأوی : واته (جێگه‌و باخه‌کانی حه‌وانه‌وه )خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(أَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ جَنَّاتُ الْمَأْوَى نُزُلًا بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ {السجدة/19}) واته: ئه‌وانه‌ی به باوه‌ڕبوون و كارهچاكه كانیان كرد مه‌ئواو شوێنیان چه‌ند باخێكی به‌هه‌شتی هه‌میشه‌ییه له‌و به‌هه‌شته‌دا داده‌به‌زن و ده‌بنه میوان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌وه كردوویانه. 7-دار المتقین : واته ( جێگه‌ی خۆ پارێزان ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(وَقِيلَ لِلَّذِينَ اتَّقَوْاْ مَاذَا أَنزَلَ رَبُّكُمْ قَالُواْ خَيْرًا لِّلَّذِينَ أَحْسَنُواْ فِي هَذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ وَلَدَارُ الآخِرَةِ خَيْرٌ وَلَنِعْمَ دَارُ الْمُتَّقِينَ {النحل/30}) واته: وه به‌خه‌ڵكانی خۆپارێز ده‌گوترێ: په‌روه‌ردگارتان چی به‌خه‌ڵات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نارده خوارێ ده‌ڵێن: هه‌رچی باشه ئه‌وه‌ی ناردووه جا بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م ژیانی دنیایه‌دا ئاكاری چاكیان كردووه، پاداشتی باش و چاكیان بۆ هه‌یه خۆ به‌ڕاستی خانه‌و ماڵی دوا ڕۆژ زۆر باشتره بۆیان و بێگومان خانه‌ی پارێزگاران چاكخانهیهكه. 8-دار لمقامه :واته ( جێگه‌ی نیشته‌جێ و ئارامی ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ {فاطر/34} الَّذِي أَحَلَّنَا دَارَ الْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ {فاطر/35})واته: شوكرانه‌ی خوا ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه خه‌فه‌ت و دڵ نیگه‌رانی له‌سه‌ر نه‌هێشتین بێگومان په‌روه‌ردگارمان زۆر گوناح به‌خشه، پێزان و پاداش ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌و خوایه‌ی كه ئێمه‌ی له چاكه‌ی خۆی له ماڵی مانه‌وه‌و نهفهوتاندا ( واته: له به‌هه‌شتدا)جێ‌نشین كرد تێیدا هیچ ماندویه‌تی و خهستهگیمان پێناگات. 9-المقام الامین : واته ( جێگه‌ی مانه‌وه‌ی بێ ترس ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ {الدخان/51})واته: بێگومان پارێزكاران له جێگایه‌كی هێمن و ئاسایشدان. 10-المقعد الصدق : واته ( نشینگه‌ی راستی و راستگۆیان ) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له قورئانی پیرۆزدا(إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ {القمر/54} فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ {القمر/55}) واته: به‌راستی ئه‌وانه‌ش خۆیان له شیرك و قه‌ده‌غه كراوه‌كانی خوا پاراستووه له‌ناو چه‌ندان به‌هه‌شت و رووباری فره جۆرن: رووباری ئاو، رووباری عاره‌ق، رووباری هه‌نگوین، رووباری شیر، له‌لای خوای پاشای به‌ده‌سه‌ڵات، له‌وێ شادمان و خۆشنوودن، ئیمامی(ئه‌حمه‌د) له(عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر)ـه‌وه ده‌ڵێ: (( المقسطون عند الله على منابر من نور عن يمين الرحمن وكلتا يديه يمين، الذين يعدلون فى حكمهم وأهليهم وما ولوا )) اخرجه مسلم : ٣/١٤٨٥. أحمد : ٢/١٦٠. النسائى : ٨/٢٢١. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) فه‌رمووی: دادگه‌ره‌كان له‌لای ده‌ستی راستی خوای به‌به‌زه‌یین – خۆ هه‌ردوو ده‌ستیشی ڕاستن- له‌سه‌رچه‌ند میمبهرێكی نوورانین، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌نێو خانه‌واده‌ی خۆیاندا و، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندان به‌دادگه‌رانه بڕیار‌و فه‌رمان ئه‌ده‌ن. سا خوا به‌میهره‌بانی خۆت بمانخه‌یته ناو ئه‌وانه‌وه. سه رچاوه کان: به‌هه‌شت له قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌کان دا نوسینی: مامۆستا محمد ملا فائق شاره‌زووری. ته‌فسیری ڕامان نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌دی کاکه مه‌حموود
بۆچوونه‌کان