به چی پێشوازی له ده رۆژی پیرۆزی ذيالحجة ده‌که‌یت؟
خۆینه‌رانی به‌ڕێز، خوشک و برایانی ئازیز ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای باڵاده‌ست له هه‌مووکات و ساتێک دا له سه‌ر به‌نده‌کانیه‌تی، وه هه‌موو کات بانگی به‌نده‌کانی ده‌کات بۆ لێ برده‌ی خۆی ، وه له هه‌مان کات دا ڕۆژانێکی له ساڵ تایبه‌ت کردوه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌نده‌کانی خۆی زیاتر ڕوو له ئه و بکه ن و داوای لێبورده‌یی لێ بکه‌ن، یه‌کێکی دیکه له‌و کات و ڕۆژانه (10) ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی «ذی الحجة»یه ،ده ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ذولحه‌جه هه‌ر خێر و چاکه‌یه‌ک له‌و ڕۆژانه دا چه‌ند قاتی مانگه‌کانی تره، خۆشه‌ویستان وه‌رن با له‌گه‌ڵ یه‌ک بچینه سه‌ر به‌شێک له‌و فه‌زڵ و خێرانه‌ی مانگی ذولحه‌جه و بیان خوێنینه‌وه به هیوای سوود لێوه
خۆینه‌رانی به‌ڕێز، خوشک و برایانی ئازیز ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای باڵاده‌ست له هه‌مووکات و ساتێک دا له سه‌ر به‌نده‌کانیه‌تی، وه هه‌موو کات بانگی به‌نده‌کانی ده‌کات بۆ لێ برده‌ی خۆی ، وه له هه‌مان کات دا ڕۆژانێکی له ساڵ تایبه‌ت کردوه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌نده‌کانی خۆی زیاتر ڕوو له ئه و بکه ن و داوای لێبورده‌یی لێ بکه‌ن، یه‌کێکی دیکه له‌و کات و ڕۆژانه (10) ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی «ذی الحجة»یه ،ده ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ذولحه‌جه هه‌ر خێر و چاکه‌یه‌ک له‌و ڕۆژانه دا چه‌ند قاتی مانگه‌کانی تره، خۆشه‌ویستان وه‌رن با له‌گه‌ڵ یه‌ک بچینه سه‌ر به‌شێک له‌و فه‌زڵ و خێرانه‌ی مانگی ذولحه‌جه و بیان خوێنینه‌وه به هیوای سوود لێوه‌رگرتنیان له‌و ڕۆژه پڕخێرانهدا.
1ـ په‌روه‌ردگاری مه‌زن له سوره‌ی فه‌جردا ده‌فه‌رموی: )والفجر * و لیال عشر) واته سوێند به به‌ره به‌یان کاتێ دونیا رووناک ده‌بێ . وه سوێند به‌و ده (10) شه‌وه.
«ابن كثير» له ته‌فسيری خۆی دا ده‌فه‌رموێ مه‌به‌ستی 10 شه‌وی ئه‌وه‌ڵی ذولحهجهیه.
2ـ دیسان له سووره‌تی حه‌جدا له ئایه‌ی 28 ده‌فه‌رموێ : (و ذکروا اسم الله فی ایام معلومات) واته یاد و زيکری خوای گه‌وره بکه‌ن له رۆژانی دیاری کراودا.
عن ابن عباس رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم :(ما من أيام العمل الصالح فيهن أحب إلى الله من هذي الأيام العشر ) قالوا : ولا الجهاد في سبيل الله . قال : ولا الجهاد في سبيل الله , إلا رجل خرج بنفسه وما«له فلم يرجع من ذلك بشيء. [رواه البخاري ]
3_ له ابن عباس وه له پیغه‌مبه‌ری ئازیزوه دهگیړێتهوه که فه‌رمویه‌تی : هچ رۆژێک نيیه که عیبادهت و چاکه‌کاری تێیدا له‌و ړۆژه دا (10) خێر و پاداشتی زۆرتر بێ. گوتیان ته‌نانه‌ت جیهاد له ڕێگه‌ی خوادا ؟ فه‌رموی : ته‌نانه‌ت جیهاديش، مه‌گه‌ر پیاوێک به‌خۆی و ماڵه‌که‌یه‌وه له ڕێگه‌ی خوا ده‌رچویت و نه‌گه‌ڕێته‌وه نه خۆی وه نه‌ماڵه‌که. بوخاری ڕیوایه‌تی کردوه.
به‌ڕێزان به‌ڵگه و ووته له‌م باره‌یه وه زۆر زۆره که‌وا چاکه ئه‌م رۆژه پیرۆزانه که خوای گه‌وره مۆڵه‌تی داوین و پێی گه‌یشتوین به فیڕۆ له ده‌ستی خۆمانی ده‌ر نه‌که‌ین و درێغی نه‌که‌ین له پێناو به‌ده‌ست هینانی ړهزا مه‌ندی خوای گه‌وره . با هه‌مو به پێی توانی خۆمان هه‌وڵ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و چاکهکاریانهی خواره‌وه :
1ـ ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه به ئیخلاص بۆ لای ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه
2ـ رۆژوو گرتن به‌تایبه‌ت رۆژی عه‌ره‌فه که پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رموی :
«يكفر السنة الماضية و السنة القابلة» "رواه مسلم".
واته : رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه ده‌بێته هۆی لێخۆشبونی گوناهانی دوو سال . ساڵی رۆیشت‌و و ساڵی داهاتو.
3ـ خێر و خێرات به پێی توانايى خۆمان
4ـ زيکر و یادی خوای باڵا ده‌ست به تایبه‌ت ته‌کبیر له ڕۆژى جه‌ژن و سێ روژه‌ی پاش جه‌ژن
5ـ سه‌ردان له خزم و کسان یان هه‌ژاران و داماوان و نه‌خۆشان
6ـ قوربانی کردن
7ـ دوعای خێر بۆ موسوڵمانانی ته‌وای جیهان
8ـ ئازار نه‌دانی خه‌ڵکی و ئاشت بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه که لێیان زوییر بوینه یان ئه‌وانه‌ی که لێمن ره‌نجاون ...
بۆچوونه‌کان