یەکێتی نووسەرانی کورد لقی ھەولێر ڕایگەیاند؛ بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، شاعیری گەورە و تێکۆشەر مامۆستا ئەحمەد دڵزار ڕا دەگەیەنین.

دڵزار خاوەنی سەدان بەرهەمی شێعری کوردی و عەڕەبیە، هەروەها جگە لە نووسینی شێعر، دیوانی باباتاهیری هەمەدانی لە لوڕییەوە وەری گێڕاوەتە سەر کوردی سۆرانی.

دڵزار یەکەم شاعیری کوردە کە زیاتر لە یەک سەدە، ژیابێت. ئەو ۱۰۱ ساڵی تەمەن کرد.

دڵزار ساڵی ۱۹۲۰ لە کۆیە لەدایک بووە. ساڵی ۱۹۲۹ لە تەمەنی ۹ ساڵیدا لە کۆیە دەستی بە خوێندن کرد. لە ۲٨ی شوباتی ۱۹۴۳ بووەتە سەربازی سوپای لیڤی عێڕاق. ساڵی ۱۹۵۹ بە ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێڕاق وەرگیراوە.

 ساڵی ۱۹۷۰ بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کورد ھەڵبژێردراوه‌.

 

سه‌رچاوه‌: پێگه‌ی هه‌واڵنێری ساكاپرس و نه‌شرییه‌ی سنوور