به گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵنێری ئانادۆڵ  تورکیا،سەرۆكی لەسەر كار لادراوی میسر محەمەد مورسی و ١٤ تۆمەتباری دیكە بە تۆمەتی ھاندان بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران لە بەردەم كوشكی سەركۆماری، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی دیكە برانە دادگا، بەڵام بە ھۆی نالەباری كەشوھەوای قاھیرە دانیشتنی دادگا بۆ رۆژی یەكی شوبات داهاتوو دواخرا.

بە پێی ھەواڵێكی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی میسر، دادگای سزای قاھیرە بڕیاری داوە دانیشتنی دادگا لە سەر ئەو كەیسە بۆ رۆژی یەكی شوباتی داهاتوو دوابخرێ و دەبێ مورسیش لە دانیشتنی دادگادا ئامادە بێ.

لە لایەكی دیكە زانرا بەیانی ئەمڕۆ مورسی و ١٤ تۆمەتباری دیكە روانەی ھۆڵی دادگا كران، بەڵام بە ھۆی نالەباری كەشوھەواوە روانەی ئاكادیمیای پۆلیس نەكران.

لە بارەی ئەو ھەواڵانەیەوە كە گوایا مورسی و تۆمەتبارەكانی دیكە بە كۆپتەر گواسترانەوە بۆ ئاكادیمیای پۆلیس، بەڕێوەبەری ئەمنیەتی ئەسكەندەریە ئەمین عیزەدین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە ھۆی زۆربوونی تەم و مژ و نالەباری كەشوھەوا مۆڵەت بە كۆپتەر نەدراوە لە جێگای خۆی بجوڵێتەوە بۆیە مورسی روانەی قاھیرە نەكراوە."لە لایەكی دیكە ھاوسەری سكرتێری گشتی پارتی حوریەت و عەدالەتی میسر گوتی: "لە ھۆڵی دادگادا محەمەد بیلتاجی سكرتێری گشتی پارتی حوریەت و عەدالەت لە سەر ھۆشخۆی چووە و بووراوەتەوە."

ھاوسەری بیلتاجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لە لایەن چەند سەرچاوەیەك لە ئاكادیمیای پۆلیسی قاھێرەوە بەدەستمان گەیشتوون، بیلتاجی لە ھۆڵی دادگادا لەهۆشخۆی چووە و بووراوەتەوە."