ماندێلا ساڵی 1918 له‌دایك بووه له‌هۆزێكی خوارووی ئه‌فریقیا، له‌حه‌وت ساڵیدا ئه‌چێته قوتابخانه‌ومامۆستایه‌كی مژده‌ده‌ری ناوی ده‌نێت (نیلسۆن ) ،به‌ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر توانی كۆلێژی حقوق ته‌واو بكات ،بیست و حه‌وت ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بوو ، ساڵی 1990 ئازاد بوو ، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیشی وه‌رگرت .
عصام مودیر كه قوتابی شێخ ئه‌حمه‌د دیدات هو خه‌ڵكی سعودیه‌یه و هاوزه‌مانی ماندێلاش بووه ده‌ڵێت :ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ خه‌باتی ماندێلا به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كان گرنگی به‌و ئه‌ده‌ن باسی خۆڕاگری موسڵمانانی كیب تاون ناكه‌ن كه پێش سێسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك گوانتنامۆ بوو ، به‌زۆر موسڵمانان و بانگخوازانی ملایو ده‌هێنران بۆ ئه‌وێ وبه‌دیلی خراپترین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا ، ته‌نانه‌ت هه‌رموسڵمانێك پارچه لاپه‌ڕه‌یه‌كی قورئان و زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌سته‌وه بگیرایه ئه‌یان سووتاند ، بۆیه موسڵمانان به‌دزیه‌وه ئیسلامه‌تیان دهكردو له ژێرخاندا به‌دزیه‌وه مناڵه‌كانیان فێری قورئان و ئیسلام ده‌كرد ، ته‌نانه‌ت نوسخه‌یه‌كی قورئانیان له‌ده‌می حافزهكانیانهوه نووسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بیخوێنن ، قورئان به‌هیچ جۆرێك ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت ، ته‌نانه‌ت شێخ عه‌بدوڵا هارون له‌سه‌ر دژایه‌تی جیاوازی ره‌گه‌زایه‌تی سی ساڵ به‌ندكراو ، له به‌ندیخانه‌دا كۆچی دوایی كرد ، ته‌نانه‌ت ماندێلاش له‌كتێبه‌كه‌یدا گه‌شتێكی درێژ بۆ ئازادی‌دا ، باسی تێكۆشانی موسڵمانانی كیپ تاون ده‌كات كه‌زۆر پێش ئه‌و بۆماوه‌ی سێسه‌د ساڵدا خه‌باتیان كردووه‌و كه ئازادیش بوو سه‌ردانی قه‌بری عه‌بدوڵا هارونی كرد .
كاتێك ماندێلا ئازاد بوو ، وه‌بووه فه‌رمانڕه‌وای وڵات ، له‌به‌ر بوونی ئازادی ره‌ها وڵات نقوم بوو له به‌دره‌وشتی تلیاكداو ، بووه یه‌كه‌م وڵات له ڕێژه‌ی ئایدزداو لێكۆڵه‌ران پێشبینیان كرد كه له‌ساڵی 2050دا ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی بۆدانه‌نرێت كه‌س له ئه‌فریقیای خواروودا نامێنێت و هه‌موو به‌ئایدز تیاده‌چن ، لهچوارساڵدا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هات لهفهسادو تاوان له‌ماوه‌ی سێصه‌د ساڵدا داگیركه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه‌یان پێبكات.
بۆیه شێخ دیدات بهماندێلای وت :رزگاربوون و سه‌ركه‌وتنتان نیه به ئیسلام نه‌بێت . له‌ساڵی 1994 دا كهماندێلا سه‌ردانی سعودیه ده‌كات هه‌رچی ده‌یبینێت پێی ده‌ڵێت : تۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د دیدات ی ؟؟ بۆیه له (ریاچ) ه‌وه ته‌له‌فون بۆ دیدات ده‌كات و ده‌ڵێت له‌م وڵاته‌دا تۆ ناودارتریت له‌من.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كهدیدات ده‌یبینێت داوای لێده‌كات موسڵمان بێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند رێزی زۆری هه‌بوو بۆ ئیسلام موسڵمان نه‌بوو .
هه‌روه‌ها عصام مدیر ئه‌ڵێت : كه‌سه‌ردانی خوارووی ئهفریقیام كرد‌و ئافره‌تێك له فڕۆكه‌خانه كه‌زانی خه‌ڵكی سعودیه‌م باسی زۆر تاوانی كرد له‌و وڵاته‌داو وتی : كوا شمشێرهكهتان تا له‌سه‌ری تاوانكاران بده‌ین و ده‌ستیان ببڕێن ، مه‌به‌ستی شمشێری سه‌ر ئاڵای سعودیه بوو ، منیش پێم وت : شمشێره‌كه بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌وه نووسراوه به‌كه‌ڵك نایه‌ت كه ئیسلام و لااله الا الله محمد رسول الله یه ،ئه‌گه‌ر شمشێریشتان پێبێت به بێ ئیسلام چاندن له‌دڵاندا سه‌رناكه‌ون ، ئافره‌ته‌كه زۆرگریا كه‌چۆن ده‌ستدرێژیان كردۆته سهركچهكهی و زۆر تامه‌زرۆی عه‌داله‌تی ئیسلام بوو كه فریایان بكه‌وێت ، دواتر كه لای دیدات باسم كرد و ناونیشانیم وه‌رگرتبوو ، شێخ دیدات قورئانێكی ته‌رجومه كراوه بۆنارد به‌دیاری .
موسڵمانانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆمه‌ڵێكی چه‌كداریان دروست كرد‌و به‌دزیه‌وه كه‌وتنه راوكردنی مافیا‌و تاوانكاران ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ناوبردو خه‌ڵكی رزگاریان بوو له‌ده‌ستیان .(المجتمع ژ 2069 له26-1-2014).
بۆچوونه‌کان