ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران، زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌لی یوونسی، سیاسه‌توانی زمان پاراو و ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که به ڕاشکاوانه ڕاستییه‌کان ده‌ڵێت.
* چ پێویستییه‌ک بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی بیر له دانانی جێگرێک بۆ ئیتنیک و که‌مینه‌کان بکاته‌وه، دانانی ئه‌م پۆسته ئه‌نجامی خواست و هه‌ست به نیاز کردنێکی تایبه‌ت بوو له بواری ئیتنیکه‌کان یان ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م به‌رنامه‌یه‌کی نوێی له‌م بواره‌دا به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
- ده‌بێ له چه‌ند سۆنگه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لێک بدرێته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێ ئاماژه بده‌م که هێشتاکه پۆستی جێگریی، به‌م ناوه‌وه دانه‌نراوه، ئه‌ڵبه‌ت به‌ڕێز ڕۆحانی به‌ڵێنی دانانی جێگرێکی له‌م بواره‌ی داوه، به‌ڵام بڕیاری ئه‌وه درا که تا کاتی پێکهاتنی ئاوه‌ها پۆست و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کارکردن له‌و بواره‌دا یاریده‌ده‌رێکی تایبه‌ت که ئه‌ویش منم، کار له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌کان له‌م بواره‌دا بکات، به دوای بیرۆکه‌کانی سه‌رۆک کۆمار له‌م بواره‌دا بڕوات. به‌ڵام له‌باره‌ی به‌شێکی دیکه‌ی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان، ئه‌نگێزه‌کان ده‌توانن جۆربه‌جۆر بن؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار بهڵێنگهلێکیان به ئیتنیک و که‌مینه ئایینییه‌کان دا و شێلگیره له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده به‌لای سه‌رۆک کۆماره‌وه گرینگه که له ڕاپۆرتی 100 ڕۆژه‌ی خۆی دووباره جه‌ختی کرده سه‌ر مافی هاووڵاتیان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له‌و بواره‌دا دایبوو و له‌م پێناوه‌شدا ڕه‌شنووسی جاڕنامه‌ی مافی هاووڵاتی بوونی داڕشت و خستیه به‌ر دیدی خه‌ڵک.
به‌شێک له مافی هاووڵاتی بوون، مافی که‌مینه مهزهبییهکانه. ئه‌ڵبه‌ت ئیتنیکه ئێرانییه‌کان، که‌مینه و زۆرینه‌یان نییه و پاژێک له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره دێنه ئه‌ژمار. یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو گه‌لی ئێران، مافی به‌رانبه‌ری پێشبینی کردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه. تا ئێستا له هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌نگاوگه‌لێک هه‌ڵهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه دیاریکراوانه له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا جێبه‌جێ بکرێت.
به‌ڕێز ڕۆحانی له بانگه‌شه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کان پێوه‌ندی گرت، له سه‌فه‌ره‌کانیان بۆ پارێزگاکان له نێزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێره‌کانیان دیداری کرد و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆی کرد. داواکارییه‌کانیانی له نێزیکه‌وه بینی و بیست و به‌ڵینی جێبه‌جێ کردنیانی دا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار به‌ڵێنی نه‌ده‌دا، به گوێره‌ی یاسا ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر شان بوو که ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات. سه‌رۆک کۆمار سوێندی خواردووه که پابه‌ندی یاسای بنه‌ڕه‌تی بێت، که‌وابوو به‌ڕێز ڕۆحانی ده‌بوایه کارێکی تایبه‌تی ئه‌نجام بدابایه و ڕه‌نگه دانانی یاریده‌ده‌ری تایبه‌تیش یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره بوو.
یاریده‌ده‌ری تایبه‌ت به‌و واتایه دێت که ئه‌و کارانه‌ی که خودی سه‌رۆک کۆمار ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدان و پێوشوێنگرییانی نییه، وه‌ئه‌ستۆ بگرێت. هه‌ر بۆیه دام و ده‌زگا حکوومه‌تییه‌کان ده‌بێ هاوکاری ئه‌م یاریده‌ده‌ره بکه‌ن. هاوکاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ من به واتای هاوکارییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و یارمه‌تیدان بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م به‌ڵێنانه و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار. منیش هه‌وڵ ده‌ده‌م له که‌مترین کاتدا بگه‌مه به‌شێک له‌و ئامانجانه.
* پێشتر کاروباری ئیتنیکه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، ئایا بڕیاره ئێوه کارێکی جیاواز و زیاتر له‌وه‌ی که وه‌زاره‌تی ناوخۆ له بواری ئیتنیکه‌کان ئه‌نجامی ده‌دا، جێبه‌جێ بکه‌ن؟
- بڕیار نییه ڕێکخراو و دامه‌زراوه‌یه‌کی نوێ دابمه‌زرێنین. له ڕاستیدا ئه‌رکی من ئه‌وه‌یه که داوا له هه‌موو ڕێکخراو و دام و ده‌زگا حکوومییه‌کان بکه‌م که له بواری ئیتنیک و که‌مینه‌کان، ئامانج و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت به ته‌واوه‌تی ببه‌مه پێشه‌وه، کاتێک که هه‌موو داموده‌زگاکان گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجه دیاریکراوانه و ئه‌رکه‌کانیان به‌جێهێنا. به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار یه‌که‌مین داواکاریی له وه‌زاره‌ته‌کان؛ له به‌رچاوگرتنی مافی که‌مینه ئیتنیکی و مهزهبییهکانه و به‌شداری پێکردن و به‌کارهێنانیان له وه‌زاره‌ته‌کان و به‌شه جیاوازه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی، سه‌رۆک کۆمار هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌یان کردووه که له دامه‌زراندنی ئه‌وان هیچ ئاسته‌نگییه‌ک دروست نه‌کرێت و یاسا له‌م بواره‌دا به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بکرێت.
بۆ وێنه که‌سێک ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به مه‌زه‌ب یان پێکهاته‌یه‌کی تایبه‌تی ئیتنیکییه له وه‌رگرتنی پۆستێکی تایبه‌ت بێبه‌ش نه‌کرێت.
له‌ملا و له‌ولاوه هه‌واڵمان پێ ده‌گات که هه‌ندێ له هاووڵاتیانی ئازیز که سه‌ر به که‌مینه ئایینییه‌کانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوێندنی باڵایان له ئاستێکی به‌رزدا ته‌واو ته‌واو کردووه، به‌ڵام له‌وه‌ی که ببنه ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی زانستگاکان ئاسته‌نگیان بۆ ده‌نێنه‌وه که ئه‌مه به ته‌واوه‌تی پێشێل کردنی یاسایه.
له ئێستادا سوپای پاسداران و به‌سیج هه‌نگاوگه‌لێکیان بۆ ڕاکێشانی هاووڵاتیانی سه‌ر به ئایینزا و ئیتنیکه‌کان هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام هێشتاکه زۆرێک له ڕێکخراو و داموده‌زگاکان، یان به‌ربه‌ستی یاساییان هه‌یه یان ده‌مارگرژی له‌مپه‌ره له به‌رده‌م به‌کارهێنانی ئه‌م به‌شه توانا و لێهاتووه‌ی وڵات، که‌وابوو ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت له چوارچێوه‌ی پێشنیارگه‌لێک بۆ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئه‌م ئاسته‌نگانه لاببرێت، بۆ وێنه له سه‌ره‌تادا له‌مپه‌ری یاسایی بۆ به‌شداریی هاووڵاتیانی غه‌یری شیعه له ئه‌رته‌شدا بوونی هه‌بوو، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاسته‌نگیه ڕه‌نگه ڕوانگه‌ی ئه‌وانه بووبێت که ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی به مه‌سڵه‌حه‌ت نه‌ده‌زانی. وا ده‌رده‌که‌وێ که زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئێستا له بواری دامه‌زراندنی هاووڵاتیانی سه‌ر به که‌مینه‌کان ئه‌نجامی خواست و ئاره‌زووی به‌ڕێوه‌به‌ران بووبێت نه‌ک ڕه‌وتێکی گشتی.
* له بیرمه سه‌رۆک کۆمار له ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری ناوخۆدا گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌کانی وتاره‌که‌ی ته‌رخاندا به مافی ئیتنیک و که‌مینه‌کان و له قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی گرت له ڕوانگه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر ئیتنیکه‌کان، پێشتریش ژماره‌یه‌ک له گه‌وره به‌رپرسان باسیان له پێویستیی گۆڕینی ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه له بواری ئیتنیک و که‌مینه‌کان کردبوو. ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه زیاتر له چ شوێنگه‌لێکدا خۆی نیشان ده‌دات؟
- لایه‌نێکی ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه له‌وێوه ده‌بینرێت که هه‌ندێ که‌س، ئیتنیک یان که‌مینه‌یه‌ک به ئه‌غیار داده‌نێن و به نامهحهرهمیان به ئه‌ژمار دێنن و ده‌ڵێن پۆست و ڕاسپاردهییه هه‌ستیار و نهێنییه‌کان ناکرێت بسپێردرێته ده‌ستی که‌سانی تر. به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مه به ڕوانگه‌یه‌کی ڕاست دانانرێت که به‌شێک له خه‌ڵکی وڵات به نامه‌حره‌م و ئه‌غیار دابنرێن. ئه‌م ڕوانگه‌یه مه‌ترسیداره، له ناوبه‌ری ئاسایش و دروستکردنی هه‌ستی بیانی بوونه له ناو هاووڵاتیاندا. ڕوانگه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌موو گه‌لی ئێران به خودی و مه‌حره‌م دابنین. جگه له‌وانه‌ی که خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌ن و چوونه‌ته ڕیزی نه‌یارانه‌وه.
تا ئه‌و کاته‌ی که خودی ئه‌و که‌سانه ڕاده‌گه‌یێنن، ئینتیمایان بۆ ئێران هه‌یه و ئاماده‌ن گیانیان فیدای ئێران بکه‌ن، ئێمه ناتوانین ئه‌وان به بیانی و ئه‌غیار دابنین.
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین هه‌موو که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بییه‌کان به‌م چه‌شنه‌ن جگه له گرووپێکی تیرۆریستی که‌مینه که پێده‌چێ له هه‌موو شوێنێکدا بوونیان ببێ که ئه‌وانه به جیاواز داده‌نرێن.
زۆرینه‌ی گه‌لی ئێران؛ کورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، شیعه، سوننه هه‌موویان خودین. له‌باره‌ی گرووپه تیرۆریسته‌کانیش پێویسته ئاماژه بدرێت که مخابن تیرۆریسم خۆی خزاندۆته ناو شوێنکه‌وتووانی مه‌زه‌به‌کان؛ جیاوازی ناکرێت، توندڕه‌وه‌کان هه‌م خۆیان خزاندۆتهی به‌ره‌ی ئه‌هلی سوننه و هه‌م شیعه. مه‌گه‌ر گرووپی فورقان یان موجاهدینی شیعه بوونیان نه‌بوو. سه‌رهه‌ڵدانی گرووپێکی تیرۆریستی له ناو که‌مینه‌یه‌ک یا زۆرینه‌یه‌کدا ئه‌و بیانووه به ده‌سته‌وه نادات که ئه‌و که‌مینه به نامه‌حره‌م دابنرێت.
هه‌ر که‌س یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕابه‌ریی قبووڵ ببێ به خودی داده‌نرێت و ئه‌م ئه‌سڵه ده‌بێ به پێوه‌ر دابنرێت.
ڕوانگه‌ی ده‌مارگرژانه‌ی که‌مینه‌یه‌ک که له جیاتی ئیسلام و یاسا، خۆی به پێوه‌ر و مه‌رجه‌ع ده‌زانێ، ڕوانگه‌یه‌کی دژه ئاسایشییه.
ئه‌م گرووپه تاکڕه‌وه ته‌نانه‌ت پێده‌چێ خۆی بخزێنێته ده‌زگاکانی هه‌واڵگری و ئاسایشه‌وه.
* به‌ڕێز یوونسی! سه‌رۆک کۆماریش له دیمانه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیان به شێوه‌ی جددی ڕه‌خنه‌ی گرت له ڕوانگه‌ی ئه‌منی. نموونه و نیشانه‌کانی ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه له که‌شی سیاسی وڵات‌دا به شێوه‌ی ڕوون و دیار چییه؟
- له بوار و کایه جۆربه‌جۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر شاهیدی خۆنیشاندانی ئه‌م ڕوانگه توندڕه‌وانه بوینه، هه‌ندێ جار ئه‌م ڕوانگه‌یه له چوارچێوه‌ی په‌نابردن بۆ بیرۆکه‌ی ته‌کفیر و ته‌فسیق خۆی نیشان داوه، یان ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س هه‌ر به هه‌مان ڕوانگه‌وه هه‌ڵده‌ستن به له ناوبردن و قه‌ڵاچۆی ڕوانگه سیاسییه‌کانی دیکه، هه‌ندێ له ڕه‌دی سه‌ڵاحییه‌ته‌کان و هه‌ڵسووکه‌وتی وه‌لاوه‌نان له بژاردنه‌کان له‌م ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت ده‌ستگیر کردن و کردنه‌وه‌ی دۆسیه له دژی ئه‌م یان ئه‌و ئه‌نجام ده‌بێ.
* ئه‌م ڕوانگه ئه‌منییه یان گۆڕینی خودی بۆ بیانی و ئه‌غیار، بێ گومان به‌رۆکی بواری لێپرسراوێتی ئێوه له پێوشوێنگریی داواکارییه‌کانی ئیتنیک و که‌مینه‌کانیش ده‌گرێت، چۆن ده‌تانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م له‌مپه‌رانه‌دا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه؟
- هیچ ڕێگایه‌کی دیکه نییه جگه له‌وه‌ی که لایه‌نگه‌لی توندڕه‌و بهرپرسیارێتیگهلی هه‌ستیاریان پێ نه‌درێت. بۆ وێنه ئه‌م که‌سانه نابێ پۆستی دادهرییان پێ بدرێت یان له کارگه‌لی ئاسایش و بڕیارداندا دابنرێن. ئه‌مه به مانای به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکی ئه‌وان و گۆشه‌گیر کردنیان نییه، به‌ڵکوو جۆرێکه له ته‌دبیر له به‌رئه‌وه‌ی که که‌سانی توندڕه‌و مرۆڤگه‌لێکی نۆرماڵ و ئاسایی نین تا بتوانین له پۆسته سیادییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ری دابنیشێن.
ئه‌وان زیاتر له‌وه‌ی که خزمه‌ت بکه‌ن، زیان ده‌گه‌یێنن. ئه‌مه بریارێکی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه که ده‌رفه‌ته‌کان نه‌که‌وێته خزمه‌تی که‌سانی توندڕه‌و. له به‌ر ئه‌وه بوو که خه‌ڵک به‌ره‌ولای دوکتۆر ڕۆحانی چوون، دوکتۆر ڕۆحانی ڕێگای عه‌قڵانییه‌تی گرته‌به‌ر. ئه‌مه له حاڵێکدایه که تایبه‌تمه‌ندی که‌سانی توندڕه‌و ئه‌وه‌یه که لۆژیک و عه‌قڵانییه‌ت قبووڵ ناکه‌ن و هه‌موو کات ڕێگای توندڕه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م میانهڕهی.
خاڵی دیکه ئه‌وه‌یه که ده‌کرێت گرووپێک له‌م توندڕه‌وانه ڕێنوێنی بکرێن به گفتوگۆ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیریان، ده‌بێ سه‌ره‌نج له‌وه بدرێته‌وه که به‌شێک له‌و که‌سانه که‌سانێکی ڕهقهبهر نین. به‌ڵکوو جۆرێک له هه‌ل قۆستنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خوازی، ئه‌وان به‌ره‌و ڕه‌وشگه‌لی توندڕه‌وانه هان داوه. له ڕاستیدا ئه‌وانه ڕوانگه‌ی نکۆڵییان کردۆته هه‌وێنێک بۆ گه‌یشتن به پله و پایه. به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا که‌سانێک بوونیان هه‌یه که به بڕواوه ئه‌م کاره ده‌که‌ن.
* ڕێگه‌م بده‌ن بڕۆمه سه‌ر باسی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا هه‌ڵیناوه. تا ئێستا به‌شێکی سه‌ره‌کی له پۆسته سه‌ره‌کی و سیادییه‌کانی ده‌وڵه‌ت پڕ کراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر له پارێزگاره‌کان دیاری کراون، له‌م 100 ڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی له چ ئاستێک‌دا توانیتان به‌شێک له ده‌سه‌ڵات به ئیتنیک و که‌مینه‌کان بده‌ن؟
- ئه‌م پرسیاره که‌مێک ڕه‌خنه‌ییه و ئه‌ڵبه‌ت منیش قبووڵمه. تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه وه‌زاره‌ت یان پارێزگارێک بداته که‌مینه ئیتنیکی و مه‌زه‌بییه‌کان، ئه‌مه به‌و مانایه نییه که له داهاتوودا ئه‌م کاره ئه‌نجام نادات، به‌ڵام تا ئێستا له‌م ئاسته‌دا که ئێوه باسی ده‌که‌ن سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام له ئاستی جێگری گشتیی و جێگری وه‌زیر، کارگه‌لێک ئه‌نجام بووه. بڕیارگه‌لێکی دیکه‌ش دراوه که من به هۆی ئه‌و ئاسته‌نگ و کارشکێنییه شیمانه بۆ کراوانه، ناتوانم ڕایانبگهیێنم.
* ئیتنیک و که‌مینه‌کان داخوازیگه‌لێکی جیاواز و جۆربه‌جۆریان هه‌یه. به‌شێک له‌م داواکاریانه له ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت دایه، بۆ وێنه ده‌کرێت ئاماژه بدرێت به دابین کردنی ئیمکاناتی ئابووری، ئاسانکاری و کار له بواری که‌لتووری و فێرکاری و... وه‌ک ژماره‌یه‌ک له وڵاتان که له‌م بوارانه‌دا هه‌نگاوگه‌لێکیان هه‌ڵگرتووه. ئایا ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی ده‌یه‌وێت و ویستی هه‌یه ئه‌م به‌شه له پێویستی و داواکارییه‌کانی ئیتنیکه‌کان جێبه‌جێ بکات؟
- کۆی هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێته پاکێجێک که ده‌توانرێ هه‌موو داواکاری و چاوه‌ڕوانییه‌کان له خۆ بگرێت. ئه‌م داواکارییانه له ستراتژییهتێکی نه‌ته‌وه‌ییدا دیراسه ده‌کرێت و به شێوه‌ی گشتی ڕاده‌گه‌یێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێت. به‌ڵام له باسی به‌راورد کردنی ئێران و وڵاتانی دیکه ده‌کرێت ئاماژه به چه‌ند خاڵ بدرێت. به پێچه‌وانه‌وه ئێران له‌م بواره‌دا پێشڕه‌و بووه. بۆ وێنه به‌لووچه‌کانی ئێمه له ڕووی ئیمکاناته‌وه 100 ساڵ له پێشه‌وه‌ی به‌لووچه‌کانی وڵاتی پاکستانن. هه‌ر بۆیه مه‌یل به لای پهیوهیستی به ئێران له‌و لاوه‌وه زیاتره. کوردی ئێمه له کوردی تورکیا له ڕووی خوشگوزه‌رانی له پێشترهوهن. ڕێژه‌ی هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی له پارێزگا کوردنشینه‌کانی تورکیا له ئاستێکدایه که به وته‌ی به‌رپرسێکی تورکیا ئه‌و پارێزگایانه جگه له ژێ 3 و ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی هیچ شتێکی حکوومه‌تی ناوه‌ندیان نه‌دیوه. له حاڵێکدا له وڵاتی خۆمان له ناوچه کوردنشینه‌کان زۆرێک له ئیمکاناتی ژێرخانی و بنه‌ڕه‌تی له‌وانه ڕێگا، ئاو، کاره‌با و گاز بۆ خه‌ڵک دابین کراوه. کورد له عێراق هه‌ندێک که‌وتوونه‌ته پێشه‌وه. به‌ڵام هاوکات مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی ئه‌وان بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌سره‌تی ژیانی ئه‌من و ئارامی کوردی ئێران بخۆن.
گرینگتر له هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که له کۆتاییدا و هه‌ر چۆنێک بێت، هه‌ستی کورد له ئێران ئه‌وه‌یه که ئێرانین، کورد له تورکیا خۆیان به هاونه‌ژاد له‌گه‌ڵ تورکه‌کان دانانێن، کوردی عێراقیش هه‌رگیز خۆی به به‌شێک له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی نه‌زانیوه. به‌ڵام له ئێران‌دا پێکهاته‌ی کورد له ڕووی شوناسی مێژووییه‌وه خۆیان به ئێرانی داده‌نێن.
* له‌م ماوه‌یه‌دا که له پۆستی بڕیاردان له بواری ئیتنیکه‌کان دانیشتوون، ئایا گه‌یشتوونه‌ته کۆبه‌ندییه‌کی ڕوون له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ئیتنیکه جۆربه‌جۆره‌کانی ئێران؟
- ئه‌منیه‌ت و مه‌سه‌له‌ی ئابووری، گرینگ‌ترین مهسهلهگهلیکن که ئیتنیکه‌کانی ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئێران له‌گه‌لیدا ده‌ست به بهرۆکن، ئه‌ڵبه‌ت له نێوان خواست و داواکاریی خه‌ڵکی ئاسایی به گشتی و خواستی ڕۆشنبیران جیاوازیگه‌لێک هه‌یه. واتا نوخبه‌کان و ڕۆشنبیران ئهولهویتگهلی تایبه‌ت بۆ بواری ئیتنیکه‌کان داده‌نێت، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی ئاسایی به گشتی خوشگوزه‌رانی، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و... گرینگی هه‌یه. کێشه‌ی خه‌ڵکی به‌لووچستان و کوردستان پیشه، کار و ئاسایش و پێداویستییه ڕۆژانه‌کانه، که‌وابوو په‌ره‌پێدانی ئابووری و ئاسایش دوو یه‌که‌مایه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوچانه‌یه که ئیتنیکه‌کانی ئێه‌م تێیدا ده‌ژین، له‌م ناوچانه‌دا چاوه‌ڕوانی، خواست و ئه‌و داواکاریانه‌ی که ڕۆشنبیران هه‌یانه ده‌که‌وێته ڕیزی دواوه.
* هه‌ندێ پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که به ڕوانگه‌ی ئه‌منییه‌وه له‌گه‌ڵ که‌مینه ئایینییه‌کان هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کرێت. به شێوه‌ی دیار و ئاشکرا، هێڵی سووری حکوومه‌ت له هه‌ڵسووکه‌وت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کار و چالاکی بانگه‌شه‌یی هه‌ندێ له گرووپ و که‌مینه ئایینییه‌کان یان بۆ وێنه چالاکی فیرقه‌یی چیه؟ له ئێستادا ئه‌م پرسیاره له‌باره‌ی ڕێکخراو یان فیرقهگهلی سه‌له‌فی و وه‌هابی له ئارادایه؟
- ئه‌رکی ئێمه پشتگریی له مافی یاسایی که‌مینه‌کانه. به‌رگری له مافی یاسایی که‌مینه‌کان و ئینتیکه ئێرانییه‌کان به‌و واتایه نایه‌ن که ده‌بێ ڕێگه بدرێت چالاکیگه‌لی په‌ره‌سه‌ندانه ئه‌نجام بده‌ن. که‌وابوو ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار و له هه‌ندێ بابه‌تدا له‌گه‌ڵیان ڕووبهڕووبوونهوهگهلێک ئه‌نجام درابێتن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌ندێ ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی که‌مینه فه‌رمییه‌کانی خۆیان له هه‌وڵدان چالاکی پهرهسهندنانهیان هه‌بێ و چالاکی ته‌بشیری ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م چالاکیانه زۆرتر له‌ده‌ره‌وه‌ی کڵێسه و خه‌لیفه گهریانهیه و به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی که‌مینه فه‌رمییه‌کانه، هه‌ر بۆیه به گوێره‌ی یاسا ئه‌رکی داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانه که به‌ربه‌م چالاکییه نایاساییانه بگرن. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره دووبه‌ره‌کی، ڕق و دوژمنایه‌تی دروست ده‌کات. هه‌ر جووڵه‌یه‌کیش که دوژمنیش دروستی بکات به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌منییه و جیاوازی نییه که ئه‌و که‌سه قه‌شه‌یه‌ک بێت یان پیاوێکی ئایینی شیعه. هه‌ر چه‌شنه وته‌دانێک و کرده‌وه‌یه‌کی دنه‌ده‌رانه که دوژمنایه‌تی دروست بکات، دژی ئاسایشه و ده‌بێ به‌ری پێ بگیردرێت. هه‌ر بۆیه چالاکی وه‌هابی و سه‌له‌فییه‌کان له ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگهێشتی خه‌ڵک به توندوتیژی و شه‌ڕی فیرقه‌ییه، کرده‌وه‌ی دژه ئه‌منییه و له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها وتاری مه‌لاکان و ئه‌و مهداحانهی که به وته‌کانیان له مه‌راسیمه‌کاندا دنه‌ی خه‌ڵک ده‌ده‌ن له هه‌مان ئاستدا دژه ئاسایشییه.
* بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م وتار و لێدوان و کۆڕوکۆبوونهوانه که په‌ره به ناکۆکی و ململانێی فیرقه‌یی ده‌ده‌ن، چ ڕێگایه‌ک ده‌گیردرێته‌به‌ر و په‌نا بۆ چ ده‌برێت، ئه‌مه پرسیاری زۆرێک له هاووڵاتیانه؟
- دادگاکانی شۆڕش به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌یان له ئه‌ستۆیه.
* ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره دنهدهرانانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نیشتیمانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، چۆن ده‌بێ؟
- جیاوازییه‌کی نییه. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م کاره ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی نیشتیمانی به‌کار ببردرێت، یان په‌نا بۆ مزگه‌وت یان حسێنییه ببردرێت. به هه‌ر به‌رگ و شێوازێک بێت، له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. مه‌قامی مه‌زنی ڕابه‌ری له سه‌فه‌ر بۆ کوردستان فه‌رموویان که سووکایه‌تی به ئه‌هلی سوننه مه‌حکووم و جێگای شه‌رمه‌زارییه. مخابن که‌ناڵ و ڕادیۆی نیشتیمانی ئه‌و جۆره‌ی که ده‌کرا ئه‌مه‌ی بۆ خه‌ڵکی شی نه‌کرده‌وه و لێکی نه‌دایه‌وه، له حاڵێکدا ده‌بوایه ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رده‌وام دووپات بکردابایهتهوه، لێکی بدایه‌ته‌وه و ڕوون بکردایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان ببوایه‌ته شتێکی ئاسایی و حه‌تمی و ده‌روونی. ئه‌م پرسیاره له لای هه‌موو هاووڵاتیانه که بۆچی ئه‌م بیرۆکه و ئه‌ندێشه‌ی ڕابه‌رییه به‌و چه‌شنه که ده‌بوو بکرابایه پێداگری و پیوشوێنگری له‌سه‌ر نه‌کرا و ناکرێت، له به‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که کاریگه‌رییان له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی نیشتیمانی هه‌یه، یان له داموده‌زگاگه‌لی ئاسایشی دیکه‌دان. ئه‌م ژماره توندڕه‌وانه که‌من، به‌ڵام ده‌نگیان به‌رزه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که ئه‌وان حکوومه‌تیشیان قبووڵ نه‌بێ. به‌ڵکوو به دوای ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیانن.
* ئه‌م گرووپه‌ی که ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن ده‌ستڕۆیشتوویی هه‌ره‌میان هه‌یه، ئایا هه‌ر ئه‌وانه ئاسته‌نگ ناخه‌نه به‌رده‌م ڕاسپارده‌یی نوێی ئێوه؟
- ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که ببنه ئاسته‌نگ. به‌و چه‌شنه‌ی که وتم گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ ده‌وڵه‌تی به‌ڕێز ڕۆحانی، پێش‌گرتن به هه‌وڵ و به‌رنامه‌کانی به‌ڕێزیانه. ئێمه‌ش به‌شێکین له‌م ده‌وڵه‌ته و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که ئاسته‌نگمان بۆ دروست بکه‌ن.
* ئایا له حاڵه‌تێکی وادا ئاماده‌یی ئه‌وه‌تان هه‌یه ڕایبگه‌یێنن که چ که‌سانێک ئاسته‌نگتان بۆ دروست ده‌که‌ن؟
- من هه‌ر ئێستاش ڕامگه‌یاند، له‌به‌ر چی ئه‌و کات؟! هه‌رکات نه‌توانم کارێک بکه‌م یان نه‌هێڵن کارێک ئه‌نجام بده‌م، ڕایده‌گه‌یێنم. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕاسپاردهییهکهم له‌گه‌ڵمدا هاوکاری ناکات ئه‌وا من ڕایده‌گه‌یێنم. ئه‌گه‌ر دژبه‌ران و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به گرووپه توندڕه‌وه‌کانن ئاسته‌نگ دروست بکه‌ن یان ئه‌وه‌ی که هه‌ست به‌وه بکه‌م به‌رپرسیارێتییه‌که‌م ئه‌نجام داوه و ئیدی پێویستیی به به‌شداری من نییه دڵنیا بن که ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه.
* وای ده‌بینم ژماره‌یه‌ک له ده‌زگا حکومییه‌کان له‌وانه؛ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و وه‌زاره‌ته‌کانی سه‌ر به په‌روه‌رده له ڕاسپارده‌یی و لێپرسراوێتی ئێوه‌دا ده‌ورێکی زۆر ده‌بینن ئایا ئه‌م داموده‌زگایانه له بواری ئیتنیکه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئێوه هاوکاریان کردووه؟
- تا ئێستای له‌گه‌ڵدا بێت وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌کان هاوکاریان کردووه و پێشوازیان له پێشنیاره‌کانمان کردووه. تا ئه‌م کاته هیچ کارشکێنی و دژبه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن هیچ وه‌زاره‌ت و به‌رپرسێکه‌وه نه‌بووه.
* به‌رپرسیارێتی ئێوه پێوه‌ندییه‌کی نێزیکی له‌گه‌ڵ باسی مافی هاووڵاتی بوون هه‌یه، جگه له‌و به‌ڵێنانه‌ی که له ئارادایه ده‌وڵه‌تی نوێ له‌مه‌ڕ مافی هاووڵاتی بوون چ ههنگاوێکی هه‌ستپێکراوی هه‌ڵگرتووه؟
- به‌ڕێزیان (ڕۆحانی) پێشتر به‌ڵێنی دابوو که جاڕنامه‌ی مافی هاووڵاتی بوون ده‌نووسێ و ده‌یخاته به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نیقاشی له‌سه‌ر بکه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی که کاره‌کانی ته‌واو بوو پێشکه‌ش به په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ په‌سه‌ند کردن. ئه‌م به‌ڵێنه له 100 ڕۆژی یه‌که‌می ده‌ستبه‌کاربوونی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ کرا. له ئێستادا ئه‌م ڕه‌شنووسه ئاماده‌یه. که‌وتۆته به‌ر ده‌ستی خه‌ڵک و داوا له هه‌موو ئیتنیکه ئێرانییه‌کان و هه‌موو که‌مینه مه‌زه‌بی و ئیتنیکییه‌کان ده‌که‌ین ئه‌و پێشنیار و گهڵاڵهیانهی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که هه‌یانه پێشکه‌شی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر که‌مایه‌سییه‌ک له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هه‌بێت هه‌موار بکرێته‌وه و ئه‌م ڕه‌شنووسه ته‌واو بکرێ و بۆ په‌رله‌مان به‌رز بکرێته‌وه. له سه‌رووتری ئه‌م بابه‌ته سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاوگرتنی یاسای هاووڵاتی بوونی خه‌ڵکه و به بڕوای من له‌م ڕووه‌وه که‌شه‌که له‌گه‌ڵ ڕابردوو زۆر جیاوازه و گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه نه‌بوایه خودی ئێوه نه‌تانده‌توانی ئه‌وان ڕاشکاوانه و بێ په‌رده له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌لانه پرسیار له من بکه‌ن. نه‌فسی ئه‌م پرسیارانه خۆیای گۆڕانه.
* ئه‌ڵبه‌ت پرسیارمان ده‌کرد به‌ڵام به هه‌ندێ نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ پاشهاته‌کانی.
- که‌ش له‌م ئاسته‌دا گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه مافی هاووڵاتی بوونیش زیاتر له هه‌ر شتێک له‌ژێر کاریگه‌ری که‌شی گشتیی وڵاتدایه. به‌شێکی زۆر له‌م که‌شه کراوه‌ته‌وه و گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه که‌شی ئه‌منی هه‌ڵگیراوه و ده‌وڵه‌ت ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌شی ئه‌منی به ته‌واوه‌تی لاببرێت و که‌شێکی که‌لتووری، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جێی بگرێته‌وه.
* به‌ڕێز یوونسی ئێوه له ڕابردوودا له پۆستی دادوه‌ریدا بوون. له نێوان ئه‌وه‌ی له جاڕنامه‌ی مافی هاووڵاتی بوون هاتووه و ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیعدا ڕوو ده‌دات، مه‌ودا زۆره. چاوه‌ڕوانی زۆر له ده‌وڵه‌ت به گشتی بۆ جێبه‌جێ کردنی بنه‌ماکان و مافی هاووڵاتی بوون، بوونیان هه‌یه. بۆ وێنه زۆرێک له‌وانه‌ی که ده‌نگیان به‌م ده‌وڵه‌ته‌وه داوه ده‌خوازن بۆ کرانه‌وه و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگی له چالاکی حزبی و میدیایی هه‌نگاوگه‌لێک هه‌ڵبگیردرێت، ئایا ده‌وڵه‌ت هه‌ندێ شت و بابه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گرێت که تا ئێستا نه‌یتوانیوه بۆ ئه‌و ئاسته‌نگ و قهدهغهیانهی که له بواری که‌لتووریدا هه‌یه هه‌نگاوێک هه‌ڵێنێ؟
- به‌ڕێزیان (ڕۆحانی) بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و قهدهغهیانه هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه. به بڕوای من وه‌زیری ئیرشاد سیاسه‌تێکی باشی گرتۆته به‌ر و له وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و هیوادان به نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ی له بواری که‌لتووردا کار ده‌که‌ن سه‌رکه‌وتوو بووه. دیمانه و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که به‌ڕێزیان نواندوویه‌تی له شکاندنی ئه‌و که‌شه ئه‌منییه گشتییه کاریگه‌ر بووه. ئه‌مه له‌و هه‌نگاوانه‌یه که له ئێستاش ده‌بێت هه‌ڵبهێنرێت هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دراوه به شتێکی که‌م دانانرێت. له کۆی گشتی ئه‌و کارانه‌ی به‌ڕێزیان دانانی که‌سه‌کان له پۆسته‌کان هه‌مووان هه‌ست به شتێکی دیکه ده‌که‌ن و له‌چاو ڕابردوودا گۆڕانی گه‌وره ڕوویداوه، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ئێمه ئه‌مه‌یه که مافی هاووڵاتی بوون هه‌موو ئیتنیک و که‌مینه و توێژه‌کانی وڵات بگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وێڕای ئه‌وه‌ی که ڕه‌شنووسه‌که‌ی ده‌بێ ته‌واو بکرێت، ده‌بێ هه‌موو ده‌وڵه‌ت کار بکه‌ن تا بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕیه و که‌شی ئه‌منی له‌سه‌ر وڵات بسڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش پێویستی به کات هه‌یه.
* ئه‌م خاڵه‌شمان له زمانی سه‌رۆک کۆماریشه‌وه بیست له دیمانه ڕۆژنامه‌وانه‌کانیان که ڕایانگه‌یاند: بۆ نه‌هێشتنی هه‌ندێ له ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته سیاسییه‌کان ده‌بێ کاتی گونجاو بڕه‌خسێت، به ڕای به‌ڕێزتان ئه‌و کاته کێ دێت؟
- ناکرێ کات دیاری بکرێت. ئه‌مه له‌و مه‌سه‌لانه‌یه که ده‌بێت ڕوو بدات. من وای بۆ ده‌چم که لانیکه‌م پێنج تا شه‌ش مانگی ده‌بێ تێپه‌ڕێت. ئه‌وه‌ی له ژێنێڤ ڕوویدا به‌ستێنی کاری زۆر به‌خێرایی به‌ره‌وپێشه‌وه برد. هه‌موو له ناوخۆی وڵات گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوهڕیهی که ده‌وڵه‌ت له جێبه‌جێ کردنی گرینگترینی ڕاسپارده‌یی خۆی سه‌رکه‌وتوو بووه و ئه‌م سه‌رکه‌وتووییه له دیکه‌ی بابه‌ته‌کانیش کاریگه‌ری هه‌یه.
* به‌شێک له ڕۆژنامه‌وانان و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه که چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌کرد پاش ڕێککه‌وتنی ژێنێڤ و پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت توانی تا ئاستێک هه‌ڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکات، ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی بۆ کرانه‌وه له بواری که‌لتووری و سیاسی هه‌نگاو هه‌ڵێنێ. ته‌نانه‌ت وتوویانه که ده‌وڵه‌ت له ئه‌و بهرپرسیارێتهی له ئه‌ستۆی به‌ڕێزتانه له بواری ئیتنیکه‌کان و بابه‌تی دادوه‌ری و ئه‌وانه‌ی که دادگایی یا زیندانی کراون پێوشوێنگری بکات؟
- زۆرێک له شته‌کان له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز ڕۆحانیدا نییه. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ده‌سه‌ڵاتێکی جیاوازه که کاری خۆیان ئه‌نجام ده‌دات واتا به‌شێکی زۆر له‌م مه‌سه‌لانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه هه‌ر بۆیه چاره‌سه‌ریی ئه‌م مه‌سه‌لانه کاتبه‌ره. هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ده‌توانێت به‌شێک له‌م مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر بکات. زۆرێک له مه‌سه‌له‌کان پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌ته‌وه نییه. ڕێککه‌وتنی ژێنێڤ به‌ڵام ههنگاوێکی گه‌وره بوو بۆ کاریگه‌ری خستنه سه‌ر مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان و پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ زۆرێک له مه‌سه‌له‌کاندا نییه، به‌ڵام خۆبه‌خۆ سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت له دیپلۆماسیدا ده‌توانێت له جێگاگه‌لی دیکه‌شدا کاریگه‌ری دابنێت. ئه‌وه‌نده‌ی که به‌ڕێز دوکتۆر ڕۆحانی له‌و به‌شانه‌ی به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه سه‌رکه‌وتوو بێ به‌ستێن خۆش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له دیکه‌ی به‌شه‌کاندا کاریگه‌ری دابنێت.
* که‌وابوو ده‌توانین ئومێده‌وار بین به‌وه‌ی که تا شه‌ش مانگی دیکه به‌ڕێز ڕۆحانی...
- ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ڕۆحانی بودجه‌یه‌کی باش بۆ ساڵی داهاتوو ببه‌ستێت، بووژانه‌وه‌ی ئابووری بێته‌دی، به‌شێک له داراییه بلۆکه‌کراوه‌کانی ئێران ئازاد بکرێن ئه‌وکات ده‌نگی به‌ڕێز ڕۆحانی دلێر ده‌بێت و ده‌توانێت به یارمه‌تی په‌رله‌مان هه‌نگاوه دواییانهکانی هه‌ڵێنێ و زه‌مینه بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی دیکه‌ی خۆش بکات. من هیوادارم که له داهاتوودا بۆ وێنه پێنج یان شه‌ش مانگی دیکه ئه‌وه ڕوو بدات.
* به بێ گومان پاش 100 ڕۆژ ئێوه بۆ کارکردن له‌سه‌ر داواکاری ئیتنیک و که‌مینه‌کان له‌گه‌ڵ له‌مپه‌ر و کێشهوبهرهیهکی زۆر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه ئه‌م له‌مپه‌ڕ و ئاسته‌نگانه چین؟
- من قه‌ت له دروست بوونی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م کاری ده‌وڵه‌ت نیگه‌ران نابم، ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌بێ هه‌مووان هاوکاری بکه‌ن تا ده‌وڵه‌ت بتوانێت هه‌ندێ بڕیار و هه‌نگاو بگه‌یێنێته ئه‌نجام. ده‌وڵه‌ت پێویستی به هاوده‌نگی و یارمه‌تی هه‌یه نه‌ک کارشکێنی و له‌مپه‌رنانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانی ئه‌وه‌م هه‌یه که کارشکێنییهکان ئاسته‌نگ بنێنه‌وه و خێرایی کاره‌که بوه‌ستێنن. ئه‌وانه‌ی که وه‌کوو له‌مپه‌ر ئاماژه‌م پێدا له‌م ڕاسپاردهییهی مندا خۆی ده‌بینێته‌وه ئێرییهکان و بهرچاوتهنگییهکان پێده‌چێ ده‌وڵه‌ت ڕووبه‌ڕووی کارشکێنی و له‌مپه‌رنانه‌وه بکات.
* به‌ڕێز یوونسی له ڕۆژانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پاش ئه‌و ڕۆژانه هه‌ندێک له گرووپه سیاسییه‌کان له ئاست ده‌ور و پێگه‌ی ئێوه له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا هه‌ستۆکی و نیگه‌رانیان نیشان دا. له قۆناغێکدا ڕاگه‌یێندرا که بڕیاره به‌ڕێز عه‌لی یوونسی ببێته وه‌زیری ئیتیڵاعات یان وه‌زیری ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی که پۆستی جێگری ئه‌منی سه‌رۆک کۆماری پێبدرێت ئه‌م هه‌ستۆکی و دژایه‌تییه سیاسییانه نابێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م چالاکییه‌کانی ئێوه؟
- پێم باشتره نه‌ڕۆمه ناو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م باسه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جار قسه‌م له‌سه‌ر کردووه له‌وه‌ی که نه‌بوومه وه‌زیری ئیتیڵاعات خۆشحاڵم چونکه قه‌ت حه‌زم به‌وه نه‌بووه ببمه وه‌زیری ئیتیڵاعات کاتێکیش به‌ڕێز ڕۆحانی پێشنیاریان کرد بێ مه‌یلی خۆمم ڕاگه‌یاند و پێیانم ڕاگه‌یاند که من له‌م پۆسته‌دا بوومه به‌ڵام له ئێستادا کاتی ئه‌وه هاتووه که‌سایه‌تییه‌کی نوێ ئه‌م کاره بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی من دوو هۆکاری هه‌بوو؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێک بۆ کارێک که به ساڵان ئه‌نجامی داوه ئه‌وه‌نده به‌لایه‌وه جوان نییه و هێزی ڕاکێشانی نییه به تایبه‌ت به‌رپرسیارێتی ئه‌منی که کارێکی پڕ دهردیسهره. کاری ئه‌منی کارێک نییه که که‌س مه‌یلێکی زاتی به‌لایه‌وه هه‌بێ. که‌متر که‌سێک هه‌یه که حه‌ز به وه‌رگرتنی پۆستێکی وا بکات. ئه‌م پۆستانه پۆستگهلێکن که له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێوه‌ندیت هه‌یه له بنه‌مادا ئه‌و کارانه‌ی له بواری ئه‌منی و پۆلیسی و دادوه‌ری و هاوشێوه‌ی ئه‌و کارانه ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت دڵنیابن له ڕووی ناچارییه و کاتێک وه‌ئه‌ستۆی ده‌گیردرێ که واجبی عه‌ینی بێت. دووهه‌مین هۆکار بۆ وه‌رنه‌گرتنی وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعات ئه‌مه بوو که زۆر که‌س له‌وه‌ی که من ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم نیگه‌ران ده‌بن و پێشتریش نیگه‌ران بووبوون، که‌وابوو ده‌مزانی که که‌سانێک هه‌ڵده‌ستن به پڕوپاگه‌نده و دروست کردنی دۆسیه و شتی واش مرۆڤ ئازار ده‌دات، هۆکارێکیشی نه‌بوو که ئه‌وان نیگه‌ران بکه‌م، هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌رکاربوونی ده‌وڵه‌ت من له دژی ئه‌وه وه‌ستامه‌وه که وه‌کوو وه‌زیری ئیتیڵاعات بناسێنرم.
* مه‌گه‌ر پۆستی نوێی ئێوه ئه‌منی و سیاسی نییه؟
- نا، ئه‌م پۆسته به ته‌واوه‌تی پۆستێکی ئیرشادییه و قه‌ت پۆستێکی ئه‌منی و سیاسی نییه، بڕیاره ئه‌م ئه‌رکه‌م له چوارچێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی هاوکاری، به‌هێزکردنی فه‌رهه‌نگی و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بهجێبێنم و لایه‌نی کرده‌یی و جێبه‌جێکاری نییه.
* هه‌ندێ که‌س له لێکدانه‌وه و شرۆڤه‌ی و گریمانه‌کانیان وتوویانه که یوونسی ده‌ورێک له سه‌رووتر له ڕاوێژکارێکی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار ده‌بینێ و ده‌چێته ڕیزی یاریده‌ده‌رانی بڕیارده‌ری کابینه، ئایا ئه‌م گریمانه‌یه ده‌توانێ ڕاست بێت؟
- خۆ ئێمه ناتوانین پێش به لێدوان و هه‌ڵسه‌نگاندن و گریمانه‌کانی خه‌ڵک بگرین.
* ئایا سه‌رۆک کۆمار ڕاسپارده‌یی دیکه‌یان جگه له یاریده‌ده‌ری له بواری ئیتنیکه‌کان خستۆته ئه‌ستۆی ئێوه؟
- نا، تا ئێستا جگه له‌م ڕاسپاردهییه هیچ ڕاسپارده‌یی و ئه‌رکی دیکه نه‌خراوه‌ته ئه‌ستۆی من، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ت له هه‌ڤاڵانی منن و له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان پێوه‌ندیم هه‌یه، ده‌نا هیچ ڕاسپارده‌ییه‌کی دیکه‌م نییه.
بۆچوونه‌کان