دکتور حەسەن تورابی، بیرمەند و سیاسەتوانی خەڵکی سودان و دژی دەوڵەتی ئێستای وڵاتی سودان، دوێ شەو لە نەخۆشخانەی شاری «خارتووم» کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بە گەڕانەوە لە قەناتی «الجزیرە»، دکتۆر حه‌سه‌ن تورابی، ڕێبەری حیزبی کونگرەی نەتەوەیی سودان، سەرەکی‌ترین حیزبی دژی «عمر البشیر» سەرۆک کۆماری سودانی باکوور، لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد. تورابی، وتاربێژێکی بێ‌وێنە و زانایێکی توانا لە بواری ھزر و بیری ئیسلامی بوو. شەھادەی دکتورای لە بەشی «ماف»ی زانکۆی «سوربوون» وەر گرتبوو. ھەندێ بیر و بۆچوونی جیاواز و سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە باڵاپۆشی ژنان، سزای موڕتەد و .... ھتد ھەبوو. ھەندێ لە نووسراوەکانی بریتین لە: -قضایا الوحدة والحریة ۱۹۸۰، -تجدید أصول الفقه ۱۹۸۱، -تجدید الفکر الإسلامی ۱۹۸۲، -الأشکال الناظمة لدولة إسلامیة معاصرة ۱۹۸۲، -تجدید الدین ۱۹۸۴، منهجیة التشریع ۱۹۸۷، -المصطلحات السیاسیة فی الإسلام، ۲۰۰۰. پێگه‌ی ھەوانێری ئیسلاح، به‌ بۆنه‌ی کۆچی ئەم بیرمەنده‌ گەوره‌ پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی ھەموو موسوڵمان دەکات و لە خوای گەورەش داوای فیردەوس و بەھەشتی بۆ دەکات. اللّهم اغفر له وارحمه وعافه واعف عنه، وأكرم نزله ووسّع مدخله، واغسله بالماء والثّلج والبرد، ونقّه من الخطايا كما نقّيت الثّوب الأبيض من الدّنس، وأبدله داراً خيراً من داره وأهلاً خيراً من أهله، وزوجاً خيراً من زوجه، وأدخله الجنة وأعذه من عذاب القبر أو من عذاب النّار. آمين