13 كه‌س له به‌رپرسانی ئیخوان له په‌لامارێکی تیرۆریستی ھیزه ئه‌منییه‌کانی رژیمی کوده‌تاچی، له ماڵێک له خۆرئاوای قاھیره شه‌ھید کران. به‌پێی ڕاپۆرتی الجزیرە، 13 که‌س له به‌رپرسانی ئیخوان که له ماڵێک له ڕۆژئاوای قاھیره‌دا بوون، له په‌لامارێکی ھیزه ئه‌منییه‌کانی رژیمه‌که‌ی سیسی، دوێنێ چوارشه‌مه 10 پووشپه‌ڕ به گوللە شه‌ھید کران. له ناوی شه‌ھیده‌کانی دوێنێدا، ناسر الحافی، به‌رپرسی کومیسیۆنی مافی جه‌ماعه‌تی ئیخوان له میسر و عه‌بدولفه‌تاح محه‌مه‌د ئیبراەھیم به‌رپرسی کومیسیۆنی پشتگری له بنه‌ماڵه‌ی به‌نکراوان و شه‌ھیده‌کانی جه‌ماعه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێ. به پێی ڕاپۆرتی «اخوان اونلاین» له به‌ر شه‌ھیدبوونی 13 که‌س له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، ڕۆژی رابردوو جه‌ماعه‌تی بۆ اخوان المسلمین»ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌ک دا وتی که تیرۆری سه‌رکرده‌کانی ئیخوان، له ئه‌ستۆی «عبدالفتاح السیسی»دایه و ڕژێمی کوده‌تا ھیچ کات ناتوانێ به زۆر و ترس و تۆقاندن، قینی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که لێیان تووڕه‌ن، داکوژێنێ، ئه‌م ئیشه دڕندانه، رژیمه‌که‌ی السیسی به‌ره‌و قۆناخێکی نوێ ده‌بات. ئیخوانی میسر جه‌خت ده‌کاته‌وه که مافیای تیرۆری رژێمی کوده‌تا، له سه‌ره‌تاوه ئه‌م که‌سانه قۆلبه‌ست ده‌کا و پاشان به‌بێ لێپرسینه‌وه و تێگه‌یاندنیان له ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که ده‌درێته پاڵیان، تیرۆریان ده‌کا. ئه‌مه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی که میسر ببێته وڵاتی بێ یاسا. جه‌ماعه‌تی ئیخوان، کوشتن و توندوتیژی له ده‌شتی سینا و ھه‌ر شوێنێکی دیکه ئیدانه ده‌کا و بهرپرسیارییهتییهکهشی له ئه‌ستۆی سیسی و داروده‌سته‌ی جه‌نایه‌تکاری داده‌نێ. ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه، ته‌رمی شه‌ھیده‌کان، له نێوان رق و تووڕه‌یی خه‌ڵکی سته‌م لێکراوی میسر به‌خاک سپێردرا. ھه‌روه‌ھا بارودۆخی چه‌ن شاری میسر نائاساییه.
بۆچوونه‌کان