یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکان جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە، 26ی خاکەلێوە لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو. سەرەتای ئەم دانشتنە به‌ خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان، بە قسەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە گرنگی بایەخدان بە پەرەپێدانی خزمەت بە کۆمەڵگا و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان و باس لێکردنیان و وڵامدانەوەی پێویست و گونجاو لە گەڵ ئەودا، درێژەی پێدا کرد. پاشان ئەندازیار موحسین سادقی پوور، بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە و دەزگا مەدنییەکانی جەماعەت، وێڕای ئاماژە بە سەرچاوە و شوێنی پێکھاتنی فەرمی «سمن»ەکان (ڕێکخراوە سەر بە خەڵکییەکان) و جێگە و پێگەی ئەوان لە وڵاتانی پێشکەوتوو، باسی لە ڕۆڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە ناو کۆمه‌ڵگا کرد و باسی بایەخدان و گرینگیدانی جەماعەت بەم ڕێکخراوانە کرد و «سەربەخۆ بوون» و «ناسیاسی بوون»، «خۆبژاردەبوون»ی لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێکخراوانە ناو برد. لە کۆتاییدا، دانیشتنەکە بە قسە و باسی ھەرکام لە بەرپرسانی پارێزگاکان و باسکردن لە ئامانجی 4 ساڵەی ئەم بەشە، کۆتایی پێھات.