کاک حەیدەر برومەندی، بەرپرسی لێژنەی باوەڕپێکراوانی مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل (س) لە گەڕەکی «خلیج فارس»ی تاران و ئەندامی فەرمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، رۆژی دووشەممە کۆچی دوایی کرد. به پێی راپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، کاک حەیدەر برومەندی زیاد لە 14 ساڵ لە گەرەکی خەلیجی فارسی تاران، چالاکی نواند و لە یەکەم دامەزرێنەرانی ئەم مزگەوتە لە تاران بە ئەژمار ئەھات. حەوتەی ڕابردوو بە ھۆی جەڵدەی مێشکەوە، لە نەخۆشخانەی «فیاض بخش»ی تاران، کۆچی دوایی کرد. لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەم تێکۆشەرە ئایینیە، ھەستی بەرپرسیارییەتی، بەشداری لە چالاکییە گشتییەکان، دڵسۆزی، خەزمەت بە خەڵکی و ئاکاری جوان و پەسند بوو. پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم ئەندامە چالاکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت بەتایبەت ئەندامانی پارێزگای تاران ئەکات و لە خوای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە داوای لێخۆشبوون دەکات.