ئەندازیار مێهراب ئومەڕا لە ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و به‌ڕێوبه‌ری کۆلێژی فه‌ننی و پیشه‌یی چابه‌هار ئه‌وڕۆ سێشه‌ممه، ١١ی خه‌رمانانی ١٣٩٩، کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، ئه‌ندازیار ئومەڕا، لەدایکبووی ١٣٥٤ لە شاری سه‌راوانه و خاوه‌ن بڕوانامەی ئه‌ندازیاریی سیالات لە زانکۆی زاهیدان و پسپۆڕی IT لە زانکۆ تاران بوو.
ناوبراو یه‌کێک له گه‌نجانی چالاک لە بواری ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و هونه‌ری له ئاستی پارێزگادا بوو.
لە چالاکییه‌کانی ئەو ده‌کرێ ئاماژه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆز به زمانی به‌لووچی، دامه‌زراندنی کۆلێژی فه‌ننی و پیشه‌یی سه‌راوان لە ساڵی ١٣٩٣، دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌کانی «نوکین زه‌ند» و «ئه‌ندیشه‌ی سه‌بز» بۆ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌کانی بێسهرپهرست، ئه‌ندامه‌تی لە لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی سابێرین و به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی فه‌ننی و پیشه‌یی چابه‌هار و چالاکی لە بواری شێعر و ئه‌ده‌بیاتی به‌لووچی بکەین. ئه‌و هەروەها خاوه‌نی دیوانی شێعر بە زمانی به‌لووچی بوو.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌ندازیار ئومەڕا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ئەندامانی ئه‌و ڕێکخراوە مه‌ده‌نییه‌ی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران ده‌کا. ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشییه‌که به‌م چه‌شنه:
بسمالله الرّحمن الرّحیم
«وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِّنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ۗ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»
هه‌واڵی کۆچی دوایی «ئه‌ندازیار مێهراب ئومەڕا» بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان.
ئه‌و مرۆڤه لێهاتوو و فهرههنگدۆسته، ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له‌ڕێی په‌ره‌دان بە فه‌رهه‌نگی ئایینی ئیسلامی و سه‌روساماندان بە کو‌لتوور و زمانی به‌لووچی و هه‌روه‌ها خەمخۆری بۆ نه‌هێشتنی هۆکاره‌کانی به‌شخوراوی و دابینکردنی کار بۆ گه‌نجان بە دامه‌زراندنی سه‌مه‌ن و چالاککردنی کۆلێژی فه‌ننی و پیشه‌یی به‌سه‌ر برد.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح بە بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌ت، خه‌ڵکی به‌ڕێز و فهرههنگویستی پارێزگای سیستان و به‌لووچێستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو ده‌کا، لە خوای گەورە بۆ کۆچکردوو داوای لێخۆشبوو‌ن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله و پایه‌ی قیامه‌ت و بۆ به‌جێماوان و که‌سوکاری سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی زۆر داوا ده‌کات.
بۆچوونه‌کان