دیداری کاناڵی ئاسمانی سپێده له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی به‌هرامی
پێشه‌کی:
خوێنه‌رانی هێژا، هێژایانی خوێنه‌ر. ئه‌وا بۆ سه‌ده‌یه‌ک ئه‌چێ که جیهانی ئیسلامی و مۆسۆڵمانان ناوه‌ندی بڕیار و هێز و ده‌سه‌ڵاتیان له کیس چووه و په‌رشووبڵاوی و په‌شۆکاوی سیمای هه‌ره دیاری بووه و بیرمه‌ندان و زانایان و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دڵسوزانی جیهانی ئیسلامی و مۆسۆڵمانان هه‌مووکات و هه‌رکه‌س و لایه‌نێک به جۆرێ ویستوویه‌تی مه‌ڵهه‌مێ بۆ ئه‌م برینه کۆنه بدۆزێته‌وه. بێگومان یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان یه‌کیکه له‌و ئه‌رکه گرینگ و جێبایه‌خه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ههڵدهسه-نگێندرێ که به خۆشحاڵییه‌وه بیرمه‌ندان و زانایانی مۆسۆڵمانی کوردستانیش هه‌ر له دامه-زراندنیهوه له ساڵی 2004 دا له به‌ریتانیاو تاوه‌کوو ئه‌ندامێتی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له زانایان و له به‌رێوه‌بردنیه‌وه رۆڵیکی کاریگهروو گرنگیان بینیوه تا ئه‌و جێیه له ساڵی 2010 به ئیستاشه‌وه ئه‌مینداری گشتی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان به زانای به‌ناوبانگ و لێهاتوو پروفیسور دکتور عه‌لی قه‌ره‌داغی کوردستانی سپێراوه.
خوێنه‌رانی رێزدار ئامانج له دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان و کار‌و چالاکییه-کانی و رۆڵ و پێگه‌ی کورد له ناو یه‌کیه‌تی باس و خواسێکه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. بۆیه بۆ ئه‌م باس و خواسه و گه‌لێ پرسیاری له‌م چه‌شنه رۆیشتینه خزمه‌تی ماموستا مه‌لا ئه-حمه‌دی به‌هرامی، که‌سایه‌تی دیاری کوردستانی ئێران و ئه‌ندامی چالاکی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان. مامۆستا به‌هرامی نوێنه‌ری خه‌لکی هه‌ورامان (شاره‌کانی پاوه‌و جوانڕۆ) له یه‌که‌م خولی پارلمانی ئێرانی دوای شوڕشی گه‌لانی مۆسۆڵمانی ئێران بوه‌و له‌و رۆژه‌وه به‌ڕێزیان تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ جارێ‌تر مۆڵه‌تی خۆ کاندیدا کردنه‌وه‌ی پێنه‌دراوه به‌ڵام هه‌رده‌م وه‌کوو که-سایه‌تیه‌کی جێمتمانه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که درێژه‌ی به چالاکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و مه-ده‌نی خۆی له چوار چێوه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح (کۆمه‌ڵی بانگه‌وازو چاکسازی) داوه.
رێزداران ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له لایه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه (وه به ئه‌رکی به‌ڕێوه به‌ری نووسینگه‌ی سپێده له ئێران رێزدار ئیدریس ئیبراهیم نژاد وه کامێرا‌و ده‌رهێنانی رێزدار مه‌نسوور عه‌زیزی و پێشکه‌شکاری به‌رنامه خاوه‌نی ئه‌م قه‌ڵه‌مه) رێکخراوه له دوو ئه‌ڵقه‌دا. ئه‌ڵقه‌ی یه-که‌م له ژێر ناونیشانی «یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان و پیگه‌ی کورد» که له رێکه‌وتی 4/12/1391 رۆژی هه‌ینی له شاشه ره‌نگینه‌که‌ی سپێده‌وه په‌خش و بڵاوکراوه‌ته‌وه و ئه‌وا ئێستا به خۆشییه‌وه ده‌قی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه پێشکه‌شتان ده‌کرێ و ئه‌ڵقه‌ی دووهه‌میش له ژێر ناونیشانی «کوردانی دانیشتووی وڵاتی قهززاقستان» که دوابه‌دوای ئه‌م به‌شه پێشکه-شتان ده‌کرێ.
پرسیار: عرفان زۆمۆررودی
بینه‌رانی خۆشه‌ویست رێز و سڵاو‌و سوپاسی ئێمه‌و ستافی که‌ناڵی ئاسمانی سپێده قبووڵ بفه‌رموون. سوپاستان ده‌که‌ین شاشه ره‌نگینه‌که‌ی سپێده‌تان کرد به میوانی چاوه‌کانتان وه ئێمه‌شتان به میوانی خۆتان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێزان له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی دیداری تایبه‌تدا دیدارێ ساز ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مه-لا ئه‌حمه‌دی به‌هرامی که‌سایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستانی ئێران، نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامان له یه‌که‌م خولی پارلمانی ئێرانی دوای شۆڕش، ئه‌ندامی حزبی ده-عوه‌ت و ئیسڵاح (بانگه‌واز و چاکسازی) له ئێران، وه ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان. سوپاستان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵمان بمێنن. جه‌نابی مامۆستا ریزو سوپاس و سڵاومان هه‌یه بو جه‌نابتان و زۆر سوپاستان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م دیداره.
وه‌ڵام :مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌هرامی: بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله و الصلاه والسلام علی رسول الله صل الله علیه وسلم و علی ێله و اصحابه و امته الی یوم ا‌لدین. منیچ به خێرهاتن عه‌رزی جهنابتهکهم وه به‌خێرهاتن عه‌رزی برایانی که‌ناڵی ئاسمانی سپێده ئه‌که‌م وه سه‌لام و ئیحترامی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ هه‌موو بینه‌ران و بیسه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه.
پ: مامۆستا سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌که‌م به‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمانمان پێ بناسێنه. که‌ی دامه‌زراوه و ئامانج له دامه‌زراندنه‌که‌ی چی بووه؟
و: یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان له ساڵی 2004 دا ئه‌وه‌ڵین جار هه‌یئه‌ت موئهسسینی (ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری) ئه‌م رێکخراوه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به مودیریه‌ت وه به سهرپه-رستی عه‌للامه دکتور یوسف قه‌رزاوی وه به هاوکاری پڕۆفیسور دکتور عه‌لی قه‌ره‌داغی پیاوی گه‌وره و عالمی ناوداری کورد وه به هاوکاری جه‌معێک له پیاوانی گه‌وره‌ی بیداری ئیسلامی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌کوو عالمی گه‌وره‌ی مووریتانی دکتور ئه‌حمه‌د بن بیه وه‌کوو عالمی گه‌وره‌ی سوودانی دکتور عسام ئه‌لعریان وه‌کوو عالمی سه‌رشناسی میسری دکتور موحه‌ممه‌د سه‌لیم ئهلعهوا وه‌کوو عالمی گه‌وره‌و ناوداری لوبنان که ئێسته مه‌رحووم بووه دکتور فه‌یسه‌ڵ مه‌وله‌وی وه‌کوو مامۆستای گه‌وره‌و ناوداری کوردستانی عێراق مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب وه‌کوو مامۆستا دکتور عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی پارلمانی ئێسته‌ی کوردستانی عێراق وه‌کوو چه‌ن کهسایهتیهکیتر له دڵسۆزانی مۆسۆڵمانان و میلله‌تی کورد له کوردستان ئه‌م هه‌یئه‌ته، ئه‌م کونگره به مه‌شوه‌ره‌ت شروع ئه‌بێت وه پاشان بۆ ته‌ئسیس و وه‌ره‌سی ناسینی ته‌لاشی زۆر ئه‌کرێ له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ئه‌م کۆنگره بۆ ئه‌وه‌ڵین بار به‌رگوزار ببێ به‌ڵام به‌داخه‌وه وڵاتانی ئیسلامی هیچکامیان رێگه‌یان پێ ناده‌ن ئه‌م کۆنگره له وڵاتانی ئه‌واندا ببه‌سترێت.
پ: یه‌عنی دابمه‌زرێ ئه‌م یه‌کیه‌تییه؟
و: به‌ڵی دابمه‌زرێ ئه‌م یه‌کیه‌تییه
پ: مامۆستا بۆ وڵاتانی ئیسلامی ئه‌بێ مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن به دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان؟
و: ته‌بیعه‌ته‌ن وڵاتانی ئیسلامی خاک و میلله‌ته‌که‌یان مۆسۆڵمانن، به‌ڵام رههبهران به ده‌لیلی ئه‌وه خۆیان مه‌نسووب و دامه‌زراون له ته‌ره‌فی قودرهتانی گه‌وره‌ی دونیاوه، به بێ ئیجازه‌ی ئه‌وان ناتوانن ئه‌م یه‌کیه‌تییه قبووڵ که‌ن له وڵاتی ئه‌واندا دابمه‌زرێت. وه به عیبارهتێکیتر ئه‌بێ عه‌رز بکه‌ین به خاتری فشاری قودرهتانی شه‌رقی و غه‌ربی، وه هه‌رکام به که‌مپێک، بهلایهنێکۆ به‌ستراون، ناتوانن ئه‌م یه‌کیه‌تییه له وڵاتی خۆیانا قبووڵ بکه‌ن.
پ: ترسیان هه‌یه له دامه‌زراندنی ئاوا یهکیهیتیه؟
و: ترسیان هه‌یه وه ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌بێ عیبارهتێکیتر وه‌کوو جه‌نابت فه‌رموت ئه‌م یه‌کیه‌تییه بناسرێت، ئه‌م یه‌کیه‌تییه، یه‌کیه‌تی عالمانی گه‌وره‌و ناوداری دونیای ئیسلامه. ئه‌یانه‌وێت مهرجهمعییهتێک بۆ دونیای ئیسلام درووس بکه‌ن وه قیاده‌و ره‌هبه‌ری و زه‌عامه‌تی ئۆممه‌تی ئیسلامی بگێڕنه‌وه بۆ عالمان و مۆجتههدین و ساحیو نه‌زه‌رانی دونیای ئیسلام. دیاره مه‌سالیحی دونیای شه‌رق و غه-ربیش لهما به‌دینایه‌ت. له نه‌تیجه‌دا حازر نه‌بوون ئه‌م یه‌کیه‌تییه له وڵاتی خۆیانا دابمه‌زرێت بۆیه مه-جبوور بوون ئه‌م مامۆستایانه، ئه‌م گه‌وره و ناودارانه‌ی دونیای ئیسلامه بچن مۆتهوهسیل ببن له وڵاتانی غهربیا که ئازادییه‌کی زیاتری تیایه وه ئه‌کرێ ئه‌م یه‌کیه‌تییه له‌وێ دابمه‌زرێ و سه‌بت بکرێ و به سهبتێکی جیهانی بگات، مه‌جبوور ئه‌ون، بڕۆن له وڵاتی ئینگلستانا ئه‌م یه‌کیه‌تییه دابمه‌زرێنن.
پ: له به‌ریتانیا؟
و: به‌ڵێ له به‌ریتانیا له ساڵی 2004 دا
پ: هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی؟
و: هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بووه. به‌و ده‌لیله‌ی که له‌و وڵاتا دامه‌زراوه‌ی زۆری حکوومی و میللی و (njo)ها له‌و وڵاتانا زۆر به سه‌هلی دائه‌مه‌زرێن و ئهمانیچ وه‌کوو هه‌ر مۆئهسسهیهکیتر توانیویانه ئه-م موئهسسه له‌وێ به سه‌بت بگه‌یه‌نن له ساڵی 2004 دا
پ: باشه مامۆستا ئه‌م یه‌کیه‌تی و رێکخراوه خۆ سیاسی نییه! وانییه؟
و: به‌ڵێ
پ: یه‌عنی زۆرتر ته‌رکیز ئه‌کاته سه‌ر بواری فه‌رهه‌نگی و زانستی و یه‌کگرتنی جیهانی ئیسلامی؟
و: ته‌بیعه‌ته‌ن نابێ بڵێین سیاسی نییه؛ به‌و ده‌لیله‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له فکری دامه‌زراندنی ئه‌م یه‌کیه‌تییه بوون، گه‌وره پیاو و ناودارانی دونیای ئیسلامن. وه هه‌رکام له وڵاتی خۆیانا ،وه با بڵێم به عمووم له خاوه‌رمیانه و له دونیای ئیسلام و عه‌ره‌با ساحیوی مهدرهسهو ده‌نگ و فیکرێکن. ته‌بیعه‌ته-ن به بۆنه‌ی شه‌خسیاتی ئه‌وان، ئه‌م یه‌کیه‌تییه ئه‌بێ له ئاینده‌دا، بۆچوونێکی سیاسی له سه‌ر حیساب بکرێ. وه ته‌بیعه‌ته‌ن پیاوی گه‌وره‌و سیاسی و ساحیوی فیکری بێداری ئیسلامین، له نهتیجا سیاسیشن. وه‌کوو کارێکی فه‌رهه‌نگی ئه‌که‌ن، وه‌کوو یه‌کگرتنێک، وه مه‌رجه‌عییه‌تێک بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلام، قه‌راره دابمه‌زرێت ئه‌م یه‌کیه‌تییه؛ ته‌بیعه‌ته‌ن له ئایندهیشا کاری سیاسی تیا پێشبینی ئه‌کرێ.
پ: له‌وانه‌یه ترسه‌که هه‌ر له‌وێ بێ له‌و یه‌کگرتنه؟
و: به‌ڵێ. ته‌بیعییه چون یه‌کێ له ئه‌هدافی ئه‌م ئیتتحادیه و یه‌کیه‌تییه، ئه‌وه بوو که مه‌رجه‌عیه‌تێک بۆ هه‌موو ئۆممه‌تی ئیسلامی درۆست بکرێت له ژێر ناونیشانی «یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان» که هه‌موو مه‌شاکیلی دونیای ئیسلام بۆ ئه‌و بگه‌ڕێتۆ، وه ئه‌م مه‌حه‌لی حه‌للی نیزاع و ئیختیلافاتی جه‌هانی و مهنتیقهیی بێ. له ناوی ئه‌م یه‌کیه‌تییا- وه‌کوو جێگه‌ی وسووق و باوه‌ڕی هه-موو مۆسۆڵمانانی دونیا- له‌م شوێنا حه‌ل و فه‌سڵی مونازعات و خیلافی دونیای ئیسلام بکات.
پ: باشه مامۆستا ئه‌و ئامانجه ئامانجێکی زۆر به‌ڕێز و زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام ئایا یه‌کیه‌تی توانیویه‌تی و جزوی ئه‌هداف و ئامانجی بووه که پێکهاته‌کانی جیهانی ئیسلامی به مه-زاهیبی جیاوازیه‌وه کۆبکاته‌وه؟ وه خویندنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ئایین و بۆ سیاسه‌ت؟
و: به‌ڵێ هه‌ر له ئه‌وه‌ڵین مه‌جمه‌عی عموومیا که له ئه‌سته‌نبووڵ له 2006 دا به‌رگوزار بوو، یه‌کێ له ئه‌هدافی که باسکرا ئه‌وه بوو که به هه‌موو نیزاع و ئیختلاف و ناکۆکییه‌کانی مهنتیقهیی و جیهانی بگه‌ن. وه ته‌واوی ته‌لاشیان به‌کار ببه‌ن، بۆ حه‌للی ئه‌و نیزاعانه؛ ئه‌ز جومله له‌وانه که چووبوون به شوێنیا له توولی ئه‌و موددهتا، له به‌ینی 2006 تا 2010- که ئه‌یکرده به‌ینی دوو کۆنگره‌ی ئه‌وه‌ڵ و دووه‌م- له‌و موددهتا، رویبوون له سه‌ر ئیشغاڵی عێراق قسه‌یان کردبوو له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی مه‌نتیقه-ییداو
پ: مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو مامۆستا، بوه‌خشه راتهگرم، مه‌به‌ستم ئه‌مه‌بوو ئه‌و پێکهاتانه‌ی وه‌کوو مه‌زاهیبی جیاواز وه‌کو سووننه‌و شیعه‌و له ناو هه‌رکامه‌یان بۆچوونه جیاوازه‌کان؛ ئایا ئه‌و بۆ چوونانه هه‌موویان کۆکراونه‌ته‌وه؛ به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئامانجه‌ی که یه‌کیه-تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان هه‌یه‌تی؟
و: به‌ڵێ به‌ڵێ عه‌رزم ئه‌مه‌یه که مامۆستا که بوو به ره‌ئیسی ئه‌م یه‌کیه‌تییه عه‌للامه یوسف قه-رزاوی، یه‌کێ له‌و شتانه که پێشنیاریدا له ئه‌وه‌ڵین مهجمهعیا، ئه‌وه بوو که ئه‌بێ مۆعاونێکی له شافیعیه‌کان ببێ، مۆعاونێکی له حه‌نه‌فییه‌کان ببێ، مۆعاونێکی له مالیکیه‌کان ببێ، مۆعاونێکی له جهعفهریهکان ببێ، مۆعاونێکی له ئیبازیهکان ببێ، وه هه‌موو ئه‌م ئهفرادانه ده‌سنیشان کران. له عومماندا، شێخ موحه‌ممه‌د عه‌لی خه‌لیلی، یه‌کی له عالمانی مه‌شهووری مه‌زهه‌بی ئیبازی بوو به مۆعاونی، له ئێران‌دا شێخ ته‌سخیری بوو به مۆعاونی له مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ری، له مووریتانی دکتور ئه‌حمه‌د بن بیه که گه‌وره عالمی ئه‌و وڵاته بوو، وه وه‌زیری دادگوسته‌ری ده‌وڵه‌تی مووریتانی بوو له حهنهفیهکانا بوو به مۆعاونی، وه له لوبنانا مامۆستا دکتور فه‌یسه‌ڵ مه‌وله‌وی له عالمانی شافعی مه‌زهه‌ب بوو به مۆعاونی؛ وه له نهتیجا هه‌موو مه‌زاهب و پێکهاته‌ی له خۆ‌یا کۆکردبوویه‌وه ئه‌م ئیتتحادیه.
پ: مامۆستا جه‌نابتان له که‌یه‌وه بوون به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان به فه‌رمی؟
و: به فه‌رمی و ره‌سمی، ئێمه له ساڵی 2004 دا، که ئه‌وه‌ڵین جار هه‌یئه‌تی موئهسسین له به-ریتانیا ئه‌م ئیتتحادیه ته‌شکیل ئه‌ده‌ن؛ دوای سێ چوار مانگێک دێن له بهیرووتا ئه‌وه‌ڵین جه‌له‌سه‌ی هه‌یئه‌ت ئومه‌نا، ته‌شکیل ئه‌درێت. هه‌ر له‌وێوه پێشبینی ئه‌که‌ن بۆ 2006 که ئه‌وه‌ڵین مه‌جمه‌ع عموومی ئه‌م یه‌کیه‌تییه دروست بکرێت. له کوێش دروست بکرێ؟
له‌و وه‌ختا ته‌نیا وڵاتێ که موناسب ئه‌زانرێ- و ره‌هبه‌رانی حکوومه‌تی تورکیه، ئیستقباڵ ئه‌که‌ن له‌م ئیتتحادیه- ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌بێ. وه له ساڵی 2006، له مانگی ششدا، ئه‌وه‌ڵین جه‌له‌سه‌ی مه-جمهع عموومی ئیتتحادیه له ئیستانبووڵ ته‌شکیل بوو. وه ئێمه‌یچ جزوی مهدعووین بوین؛ وه له مانگی ششی 2006 دا به فه‌رمی بووین به عوزوی ئیتتحادیه.
پ: به‌ڕێزتان مامۆستا ئه‌و چالاکیانه‌ی کردووتانه، وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌و یه‌کیه‌تییه، یا یه‌کیه-تی خۆی- یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان- چه چالاکیانێکی به‌رچاوی کردووه له‌و ماوه‌یا که جه‌نابت بووی وه ئه‌ندام؟
و: له ده‌وری ئه‌وه‌ڵا، یانی له 2006 تا 2010 ئه‌م ئیتتحادیه جوان بوو، تازه ته‌ئسیس بوو. ئیمه هاتینۆ ته‌ماسمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌قوام و مامۆستایانی مه‌ناتیقی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێرانا گرت، له کوردستانی شومالی غه‌ربی خۆمان، له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له ئوستانی کوردستان، پاشان له شوینانیتری ئێران، له تاڵش، له خۆراسانی ره‌زه‌وی و جنووبی، پاشان زاهدان، پاشان ئوستانی هۆرمۆزگان
پ: یانێ ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌هلی سووننه‌تی تیایه؟
و: ئه‌و شوێنانه‌ی که مه‌حه‌للی تهواجوودی ئه‌هلی سووننهت بوو، ئێمه سه‌رماندا له هه‌موو مامۆستایانی گه‌وره و ناوداری ئه‌م وڵاته، له هه‌موو مهدارسیان، له هه‌موو مهراکزێک وه‌کوو مه-داریسی عیلمی، وه‌کوو عالمانی ناوداری ئه‌م وڵاته، وه ئه‌هدافی ئه‌م یهکیهتییهمان بۆ ته‌شریح کردنوو وه داوای هاوکاریمان لێکردن، وه سووره‌تی عمووم، داوام لێکردن که له ده‌وره‌ی بهعدیا که له 2010 دا ته‌شکیل ئه‌بێ، ئه‌وانیش ئیعلامی عوزوییهت بکه‌ن و حازر ببن بۆ شیرکه‌ت. ئه‌گه‌ر له ئێرانا ته‌شکیل بوو، خۆ باشتر، خۆ ئه‌گه‌ر له ئێران نه‌بوو، له دونیای خارجا، حازر ببن بۆ سه‌فه‌ری خارجی و ببن به عوزوی ئیتتحادیه.
پ: بیجگه جه‌نابت مامۆستا، له ئێران به گشتی وه له کوردستانی ئێرانا به تایبه‌تی. چ که-سانێکیتر ئه‌ندامن له یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان؟
و: له ئێران به سووره‌تی عام له هه‌موو مه‌ناتیقی تهواجوودی ئه‌هلی سووننهت، عالمانێکی گه‌وره‌و ناوداری ئه‌م وڵاته عوزون. وه‌کو له شه‌رقی ئێران جه‌نابی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید وه مه‌جمووعه‌یه‌ک له مامۆستایانی
پ: ئیمام جۆمعه‌ی زاهیدان؟
و: به‌ڵێ ئیمام جۆمعه‌ی گه‌وره‌ی زاهیدان و ره‌ئیسی مه‌دره‌سه‌ی دارولعوومی زاهیدان، له گه‌ڵ مه-جمووعهیهک له مامۆستایانی ئوستانی خۆیاندا، پاشان له مه‌نتیقه‌ی جنووبی ئێران‌دا که موشته-ریکی ئوستانی فارس و بووشه‌هر و هۆرمۆزگانه، له‌وێش گه‌وره مامۆستا و ناوداری ئه‌و وڵاته، شێخ عه‌بدولکه‌ریم موحه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ جه‌معێ له هاوکارانی و له هه‌رسێ ئوستانه‌که ئه‌وانیش یه-کێکن له ئه‌فراد و ئه‌عزای ئه‌م ئیتتحادیه. پاشان له ئوستانه کوردنشینه‌کانی ئێرانیچ، جه‌معێکی زۆر له‌م سێ ئوستانه‌ی کوردنشین و غه‌ربی ئێران جه‌معێکی زۆر عوزوی ئیتتحادیهکهن. ئه‌مما به ده-لیلی ئه‌وه‌ی که هه‌زینه‌ی سه‌فه‌ر زۆر بوو، وه نه‌ئه‌کرا هه‌موو ئه‌م ئه‌عزا حزوور په‌یاکه‌ن، ئێمه شش هه‌فت که‌سێک له تاران و ئوستانی کرماشان حوزورمان په‌یا کرد. له‌وانه جه‌نابی مامۆستا عهبدورره-حمانی پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
پ: ئه‌مه ساڵی 2006 ئه‌فه‌رمووی که دووه‌مین کونفرانسی بوو؟
و: ئه‌وه‌ڵین مه‌جمه‌عی عموومی بوو له 2006 که هه‌ر ئه‌م جه‌معه حوزورمان په‌یا کرد، به نماینده-گی مامۆستایانی مه‌ناتیقی کوردنشینی ئێران.
پ: ئه‌وه‌ی 2004 له به‌یرووت چی؟
و: 2004 فه‌قه‌ت هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا جه‌مع بووبوون. هیچکام له‌م ئه‌عزای که عه‌رزم کردی هیچکاممان، ئه‌وه‌ڵ له ئێران، ئێمه نه‌بووین. وه به سووره‌تی عموومیش هیچکام له عالمانی دونیای ئیسلام غه-یری ئه‌و ده، پانزه که‌س هه‌یئه‌تی موئه‌سیسه‌ی که‌له به‌ریتانیا له ته‌ئسیسی ئیتتحادیهکا حزوریان په‌یا کرد بوو، که‌سێکیتر حزوری په‌یا نه‌کرد بوو. جا ئێمه مامۆستا دکتور ئه‌حمه‌دی نیعمه‌تی- ئوستادی دانیشگا له کرماشان و تاران- مامۆستا دکتور مه‌حموودی وه‌یسی ئوستاده له دانیشگاکانی تاران، مامۆستا عه‌بدورره‌حمان یه‌عقووبی مامۆستای مه‌دارسی علوومی شه‌رعی و مودیری نه‌شری ئیحسانی تاران، وه منیش له خزمه‌تیانا بووم له شاری جوانڕۆ ئوستانی کرماشان.
پ: ئه‌و دوایین کۆنفرانسه مامۆستا له تورکیا به‌سترا، دروسته؟
و: به‌ڵێ
پ: حه‌ز ئه‌که‌ین زۆرتر باسی ئه‌م کۆنفرانسه‌مان بۆ بکه‌ی.
و: ئه‌م دووه‌مین کۆنفرانسه، ته‌بیعه‌ته‌ن به‌ر ئه‌ساسی ئایین نامه‌ی داخڵی ئه‌م یه‌کیه‌تییه، ئه‌م کۆنفرانسه هه‌ر چوار سال جارێک، مه‌جمه‌ع عموومییهکهی ته‌شکیل ئه‌درێت، بۆ ته‌غیری ئه‌عزای هه‌یئه‌ت ئۆمه‌نا، وه بۆ یهکسری موقهررات، وه ئه‌و ئیشانه‌ی له توولی ئه‌و چوار ساڵا کراون بۆ گوزارشێک له‌و وه‌زعییه‌ته. له 2006 تا 2010 کاری زۆر کرابوو. گوزارشێ که له کۆنگره‌ی دووهه‌ما ئیرائه درا ئه‌مه‌بوو له نیزاع و خیلافی موعارزین و ده‌وڵه‌تی قرقیزستانا، ئیتتحادیه شیرکه‌تی کردبوو. جه‌معێک له ئه‌عزای ئیداری مه‌جلیسی ئومه‌نای ئیتتحادیه رویبوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی قرقیزستان و موعارزین موزاکراتێکیان کردبوو. دوای ئه‌وه به موقهددیماتێک له موسالیحهیان گه‌یاندبوون، ئیتتحادیه وه‌عدی دابوو ده‌هه‌زار خانووی مۆسۆڵمانانی فه‌قیر و لێقه‌وماو، که ته‌خریب بووبوون به وه‌سیله‌ی حکوومه‌ت، ئه‌مان تهقهبوولیان کردبوو ئه‌م ده‌هه‌زار ماڵه‌یان بۆ ته‌عمیر بکه‌ن. له نیزاعی مۆسۆڵمانانی سوودان له گه‌ڵ حکومه‌تا
پ: ده‌ی سه‌ری گرت ئه‌و ئینهی قرقیزستان؟
و: به‌ڵێ ئه‌وه‌ی قرقیزستانه سه‌ری گرت.
پ: ئه‌و وه‌عده‌یه و ئه‌و موسالیحهیچه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و موعارزینا سه‌ری گرت؟
و: ئه‌و موسالیحه له دوای ئه‌و سه‌فه‌ره، حه‌تتا سه‌فه‌ریان کردبوو بۆ رووسییه. له‌گه‌ڵ ره‌هبه‌رانی رووسییه، چون به ده‌لیلی ئه‌وه که وڵاتی قرقیزستان له بلووکی شه‌رقه و قه‌دیم له ئیتتحادی جه-ماهیری شووره‌وی بووه، سه‌ریان دابوو له ده‌وڵه‌تی مۆسکۆ له‌گه‌ڵ عالمان و شهخسیهتانی سیاسی ئه‌و وڵاته کۆبووبوونهوهو، وه ته‌لاشی زۆریان دابوو به خهرجا که نه‌زه‌ری مۆساعیدی ئه-وانیش بێرن بۆ کۆمه‌کی حه‌للی نیزاعی قرقیزستان. وه موهفهقیچ بووبوون. زۆر له کاره‌کانیان شروع کردبوو وا ئه‌زانم ئیسته ته‌واو بووبێت. دوای ئه‌وه له نیزاعی سوودان شیرکه‌تیان کردبوو. له زۆرێ له نیزاعی مهنتیقهییا له هه‌رکوێ ده‌وڵه‌ت و میلله‌ت ئیختیلافێک له به‌ینیانا په‌یدا بووبوو، شرکهتیان کردبوو، وه به نه‌وعێ له موسالیحهیان گه‌یاندبوو. وه ئاخرین کارێ که ئێمه لوێ داوامان کرد به ده-لیلی ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبارانه موستهمیررهی که له ته‌ره‌فی دوو ده‌وڵه‌تی هاوسێی عێراقه‌وه ئه‌کرا سه‌ر کوردستانی عێراق مه‌جمووعه‌یه‌ک له مامۆستایانی کوردی ئێران و عێراق و تورکیا که جه‌معییه‌تێکی په‌نجا که‌سی له ئیتتحادیهکه بوین داوامان کرد، داوا بکرێ له ده‌وڵه‌تی تورکیه و ئێران، بۆمبارانی وڵاتی کوردستانی عێراق بوهسینن. وه له‌گه‌ڵ گروهای موعارزی کوردی تورکیا واردی موزاکیره ببن. وه له‌مه زیاتر ئه‌و میلله‌ته، تووشی مه‌ئسات و موسیبه‌ت نه‌که‌ن. وه ئه‌م خاستهو موتالیبهی ئێمه له ناوی قه‌تعنامه‌ی پایانی کۆنفرانسهکا خویندراوه. وه داواکرا له دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا بۆمبارانی وڵاتیان بوه‌ستینن له سه‌ر خاکی کوردستانی عێراق.
پ: یه‌عنی به‌فه‌رمی داوایان لێ‌کرا وه‌کوو ئیتتحادیه؟
و: به‌ڵێ به ره‌سمی داوایان لێ‌کرا. ته‌بیعه‌ته‌ن نماینده‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه له مهجلیسمانا بوو وه مۆعاونی ئوستانداری شاری ئیستانبووڵ وه جه‌معێکی زۆر له مه‌سئوولین وه یه‌کێ له مۆعاونینی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه له ناوی مهجلیسهکا بوو وه به ره‌سمی داوایان لێ‌کرا.
پ: مامۆستا له 2010 هه‌یئه‌ت ئومه‌نا هه‌ڵبژێراوه ئه‌و هه‌یئه‌ت ئومهنایه له چ که‌سانێ پێکهاتووه؟ ئایا ئێوه رۆڵتان بینی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی؟
و: ته‌بیعه‌ته‌ن ئێمه وه‌کوو کوردی ئێران و عێراق وه وه‌کوو برایانێکی کوردیچ که له تورکیا شرکهتیان کردبوو له یهکیهتییهکا، تهلاشمان له سه‌ر ئه‌وه بوو، به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بتوانین جه‌معێکی زۆر له کوردانی ئه‌م سێ کشوهرهیچ له ناو ئه‌م ئیتتحادیهدا جێی بکرێتۆ. دوای مه‌شوه‌ره‌ت
پ: هه‌م وه‌کوو ئه‌ندام وه هه‌م وه‌کوو هه‌یئه‌ت ئومه‌نا و به‌ڕێوه‌به‌ر؟
و: وه‌کوو ئه‌ندام هیچ مانعێکی تیا نییه، هه‌ر که‌سێک ئه‌توانێ به ته‌ئیدو ته‌وسیقی جه‌معێکی پێنج که‌سی، له ئه‌عزای قه‌بلی، ئه‌توانێ ناوی تۆمارکا. و له سه‌ر سایتی ئیتتحادیه، هه‌م موقهرراتی ئه‌و بخوێنێته‌وه‌و لێی ئاگادار ببێ و دوای ئه‌وه قبووڵی کرد، موقهرراتی داخڵی ئیتتحادیه، ببێ به ئه‌عزا
پ: داوای ئه‌ندامێتی ئه‌کا؟
و: به‌ڵێ داوای ئه‌ندامێتی ئه‌کا؟
پ: چۆن وه‌ر ئه‌گیرێ ئه‌گه‌ر داوای ئه‌ندامێتی بکا؟
و: ئیتر ته‌بیعه‌ته‌ن سایتی ئیتتحادیه مه‌وجووده. له سه‌ر ئه‌و سایته شه‌رایتی عۆزوییهت نووسراوه. یه‌کێ له شه‌رایتی موهیمی ئه‌وه‌یه که پێنج نه‌فه‌ر له ئه‌عزای ده‌وری قه‌بل، ئه‌م فه‌رده ته‌ئید بکه‌ن. هه‌ر پێنج که‌س ته‌وسیقی ئه‌م فه‌رده بکه‌ن و ته‌ئیدی بکه‌ن ئه‌بێ به عوزوو. وه‌ختێ به ته‌ئیدی پێنج که‌س روییه سه‌ر سایتی ئیتتحادیه، ئیتتحادیه ئهیپهزێرێ و به عنوانی عوزو قبووڵی ئه‌کا. ئێمه ته-لاشی زۆرمان کردبو وه‌ی که به مه‌شوه‌ره‌ت کار بکه‌ین به ده‌لیلی ئه‌وه که ئه‌م ئیتتحادیه نماینده‌گی میلیارێک و پێنج سه‌د میلیۆن جه‌معیه‌ت ئه‌کا، نماینده‌گی په‌نجاوسێ، په‌نجاوچوار کشوه‌ری ئیسلامی ئه‌کا، وه به‌عزێ وڵاتانی غه‌یری ئیسلامیچ که مۆسۆڵمانی تیایه وه‌کوو وڵاتی رووس و چین و
پ: وڵاتانێ که مۆسۆڵمانی زۆری تیایه؟
و: به‌ڵێ وڵاتانێ که مۆسۆڵمانی زۆری تیایه، عالمانی ئه‌و وڵاتانه‌یش هاتوون وه‌کوو مه‌نتیقه‌ی باڵکان، وه‌کوو زۆرێ له ئهقهلیاتی مۆسۆڵمان که له عالما هه‌ن، جه‌معێکی زۆر هاتبوون. ئیتتحادیهیچ هه‌یئه-ت ئومه‌نای مه‌حدووده، ئه‌بێ سی (30) که‌س بێ. له نهتیجا ته‌لاش کرا، حهددیئهقهل له وڵاتی ئێمه‌یچ عوزوێکمان ببێ. دوای مه‌شوه‌ره‌ت له گه‌ڵ برایانی مه‌نتیقه‌ی شه‌رق و جنووبی ئێرانا به ته-وافووق گه‌یشتین که یه‌کێ له ئه‌عزای هه‌یئه‌ت ئومه‌نای ئیتتحادیه له کوردستانی ئێرانا ببێ به عوزو. به مهشوهرهتێ که کرا، له ناوی جه‌معی برایانی کورد‌و غه‌یری کوردی ئێرانا، مامۆستا عه-بدوررهحمان پیرانی به عینوانی ئه‌ندامی مه‌جلیسی ئومه‌نا ئینتیخاب کرا به ئه‌کسه‌ریه‌تی ئارا له ناوی ئیتتحادیهکه.
پ: ئه‌مه له 2010 دا بوو؟
و: به‌ڵێ له 2010 دا بوو. له کوردستانی تورکیاش مامۆستایه‌کی کورد، عالمێکی مه‌عرووف و ناوداری شاری «وان» به ناوی مامۆستا مه‌لا ساڵح ئهلغهرسی، ئه‌م مامۆستایه‌ش مه‌جمووعه‌یه‌ک بوون، مه‌دره‌سه‌یه‌کی گه‌وره‌یان بوو له‌و وڵاته، به پێشنیهادی مامۆستایانی کوردی ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش ته‌عین کرا. ته‌بیعه‌ته‌ن ئێمه ئه‌و چل، په‌نجا که‌سه کورده، هه‌رکام له ناوی ئه‌و مه‌جمووعه‌ی هه-فتسهد، هه‌شتسه‌د که‌سیا، تهلاشمان ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی عالمانێکی ناودار، که‌سانێ که شایسته‌گی ئه‌و جایگاهیانه هه‌یه، ئینتخابیان که‌ین به مه‌شوه‌ره‌ت. شایه‌د ئه‌و سی که‌سه‌ی ئینتخابمان کردن، هه‌ر هه‌موو به مه‌شوه‌ره‌ت بوو، وه هه‌موو به ئه‌کسه‌ریه‌تی ئارا بوو. وه خۆشبه-ختانه له‌م ...
پ: بۆ هه‌ر که‌سێ جیا ده‌نگ ئه‌درا؟
و: به‌ڵێ بۆ هه‌رکه‌سێ جیا ده‌نگ ئه‌درا.
پ: ئه‌بێ چه‌نێ ده‌نگی بهێنایه تا بێوایه به ئه‌ندام؟
و: ئه‌بێ نیسف بهعلاوهی یه‌کی ئه‌و جه‌معیه‌ته که 640 که‌س بوو. ئه‌بوایه سێسهدوو بانی بیست ره‌ئی بههاوردایه. دوای ئه‌وه له ناوی ئه‌م ئیتتحادیه، گه‌وره عالمی کوردستانی عێراق، مامۆستا پڕۆفیسۆر دکتور عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌وه‌ڵین ره‌ئی ئه‌م ئیتتحادیهی که‌سب کرد‌و ئه‌م جاره له موئتهمه-ری 2010 کراوه به سکرتێر وه ئه‌مین عامی ئه‌م ئیتتحادیه.
پ: ئه‌مینداری گشتی ئیتتحادیه؟
و: به‌ڵێ ئه‌مینداری گشتی ئیتتحادیه.
پ: مامۆستا هه‌یئه‌ت ئومه‌نا سکرتێر و ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵه‌بژێرێ یا هه‌ر مه‌جمه‌ع عموومی هه‌ڵیبژاردووه؟
و: نه، هه‌یئه‌ت ئومه‌نا هه‌ڵیئه‌بژێرێ. دوای ئه‌وه هه‌موو مه‌جمه‌ع عموومی ئارای خۆیانیان ته‌واو کرد، ئێمه ماینۆ رۆژێکیتری زیاده. له رۆژی بهعدیا ئیعلامیان کرد که هه‌یئه‌ت ئومه‌نا، دکتور عه‌لی قه‌ره-داغیان به عینوانی سکرتێر ئینتیخاب کردووه. به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی گوزارشێ که درا له به‌ینی 2004 تا 2010 له توولی ئه‌و مه‌سیره زۆر ته‌لاشی کردبوو، زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا گه‌ڕابوو، کۆششی زۆری کردبوو، هه‌موو کیشوه‌رانی ئیسلامی گه‌ڕابوو مه‌جمووعه‌ی فهعالیاتی له هه‌موو ئه‌عزای هه‌یئه‌ت ئومه‌نا زیاتر بوو به ئیتفاقی ئارا هه‌ڵبژێرا
پ: که‌سایه‌تییه‌کی ناوداری جیهانیش بوو؟
و: به‌ڵێ به‌ڵێ
پ: مامۆستا وا ده‌رکه‌وت له فه‌رمایشته‌کانی جه‌نابتا یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان زۆرتر له تورکیا کۆنفرانسه‌کانی به‌ستوون. بۆتورکیا؟
و: تورکیه، ئه‌گه‌ر موستهحزهرون که له حدوودی پێنسه‌د ساڵ پێش ئه‌بێ به مه‌رکه‌زی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و به مووددهی چوار سه‌دوچل ساڵێ مه‌رکه‌زی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ئه‌بێ له ده‌وره‌ی عوسمانیه‌کاندا وه له نه‌زه‌ری جوگرافیاییچ و یه‌کێک له وڵاتانی خۆش و خۆش ئاو‌و هه‌واس. به‌شێکی ئاسیایی و به‌شێکی ئوروپاییه. دوای ئه‌وه، نه‌قڵی قه‌وڵێ ئه‌کرێ له هیتلر، ئه‌ڵێن وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر مووسه‌لله‌ت ببم هه‌موو دونیا فه‌تح که‌م، ئیستانبووڵ ئه‌که‌م به پایته‌خت. له واقیعا وه‌کوو شێخ قه-رزاوی له موقهددیمهی باسه‌که‌یا، تاریفێکی له زیبایی ته‌بیعه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی کرد به ده‌ریا و رووبار‌و جه‌نگه‌ڵ و ده‌شت و به سه‌نعه‌ت و عیمران و ئابادانی وڵاته‌که‌وه، ئه‌مه به‌شێک له ئینتیخابی کاره‌که بوو. به‌شی دووهمیچ ئه‌مه بوو، دیاره ئه‌م ئیتتحادیه هه‌زینه‌یه‌کی زۆری ده‌وێ، بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌معیه‌ته ششسهد، هه‌فتسه‌د، هه‌شتسه‌د که‌سییه. له عاله‌ما ده‌وڵه‌تێک که حازر بوو قبووڵی ئه‌م مێوانییه بکا، ده‌وڵه‌تی تورکیه بوو. له توولی ئه‌م دوو ده‌وره‌دا پشتی سه‌ری هه‌م داوای کردوو، وه حه‌تتا له‌م کۆنگره‌ی دواییشدا داوایان کرد ده‌وره‌ی سێههمیچ هه‌ر له‌وێ به‌رگوزار ببێ. ئه-ڵبهته خه‌به‌رێکی خۆشمان بیستووه که قه‌راره به موافقه‌تی ره‌هبه‌ری هه‌رێمی کوردستان، کاک مه‌سعوود بارزانی داوای کردووه که ده‌وره‌ی سێهه‌م له کوردستان و له هه‌وڵیری پایته‌ختا به‌رگوزار ببێ.
پ: یانێ کاک مه‌سعوودی بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆی داوای کردووه؟
و: مامۆستا قه‌ره‌داغی وه‌کوو ئه‌مینداری گشتی که سه‌ر ئه‌دا له هه‌موو وڵاتان، له هه‌موو رهبهران و زوعهمای وڵاتانی ئیسلامی له یه‌کێ له‌و دیدارانه‌ی که بوویه‌تی له گه‌ڵ کاک مهسعوودا، چون ره-هبهرانی کوردستان، ئیستقباڵێکی زۆر جوانیان کرد له ئینتیخابی مامۆستا قه‌ره‌داغی، هه‌ر به‌ڕێز سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی وه هه‌موو ره‌هبه‌رانی ئه‌حزاب و که‌سه ناوداره-کانی کوردستان تهبریکیان وت به مامۆستا و داوای ته‌وفیق و پیرۆزیان بۆ کرد و خۆشحاڵیان ده‌ربڕی. له‌و دیداره‌ی که هاتبوو بۆ کوردستان و گوزارشێک له وه‌زعییه‌ته‌که ئهگێڕێتۆ، کاک مه‌سعوود بارزانی پێی خۆش ئه‌بێ وه ئه‌فه‌رموێ ئێمه حازرین بۆ ته‌ئمینی هه‌زینه‌ی ده‌وره‌ی سێههموو پێمان خۆشه له ئه‌ربیل، هه‌ولێری پایته‌ختا ده‌وره‌ی سێهه‌می ئه‌م کۆنگره به‌رگوزار ببێ. که ئێمهیج چاوه‌ڕوانین و ئینتیزار ئه‌که‌ین و فرهیچمان پێخۆشه.
پ: مامۆستا فه‌رمووت ئه‌و داوایه وه‌رگیراوه، یانێ ره‌ئی له سه‌ر دراوه؟
و: ئێمه نازانین. ئیتلاعمان له‌مه نییه. به‌ڵام نهمینداری گشتی مامۆستا قه‌ره‌داغی به ئێمه‌ی وت که ره‌ئیه‌کی وا هه‌یه. ئه‌بێ ته‌بیعه‌ته‌ن له ناوی هه‌یئه‌ت ئومه‌نا مه‌تره‌ح ببێ‌و وه لوێ ته‌سمیم بگیرێ.
پ: مامۆستا به‌ڕێزتان وه‌کوو نوێنه‌رێکی کورد وه ئه‌هلی سووننهت له ئێران که له یه‌کیه-تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان ئه‌ندامن وه له کۆنفرانسهکانیا به‌شدار بوون، ئایا هه‌وڵی ناساندنی باروودوخی ئه‌م دوو پێکهاته سه‌ره‌کیه‌ی ئێرانتان داوه به ئه‌و که‌سایه‌تییه ناودارانه‌ی له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شداری ئه‌که‌ن؟
و: ته‌بیعییه ئینسان وه‌ختێ له هه‌ر وڵاتێک له موئتهمهرێکا له کۆنفرانسێکا شیرکه‌ت ئه‌کا وه‌کوو باوه له وڵاتی ئێمه و ئێران و عێراق ئێژن کۆنگره‌کان به‌رگوزار ئه‌بن ئه‌مما حاشیه‌و په‌راوێزی باشیان لێ دروست ئه‌بێ. ئێمه هه‌ربار خۆشحاڵ بووین به‌و په‌راوێزانه چون له‌و پهراوێزانا، شهخسیهتانی گه‌وره-ی دونیای ئیسلام، زۆربه‌یان شیرکه‌تیان کردووه له‌و موئتهمهرانا، له عالمانی گه‌وره‌و ناودارو تا حه‌ددێ بڵێم موعاریزی سعوودی تا عالمانی وڵاتانی خه‌لیج تا عالمانی ئه‌فریقا تا عالمانی کوللی وڵاتی خاوه-رمیانه وه پیاوانی گه‌وره و ناوداری ئه‌م وڵاتانه که زۆربه‌یان پیاوی سیاسی و کارای حکوومه‌ت و وڵاتیان بوون، ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌مان بینین وه له‌گه‌ڵیان دانه‌نیشتین وه مه‌سائیل و مه‌شاکیلی وڵاتی خۆمان و مه‌ردوومی ئه‌هلی سووننه‌تی ئێران که جه‌معیه‌تێکی پانزه میلیۆنیه، وه مه‌ردوومی کورد که ئه‌ویش جهمعیهتێ له حه‌ددی ده میلێون له چوار پێنج ئوستانی غه‌ربی ئێرانا، له ئه‌م بارۆ زۆر باسمان ئه-کرد. وه ته‌بیعی بوو وه‌ها جهمعیهتێک له میلله‌تی کورد وه دارای وه‌ها جهمعیهتێک له ئه‌هلی سووننهت، پانزه میلێون جه‌معیه‌ت موعادیلی سێ چوار به‌رابه‌ری وڵاتانی خه‌لیج، ده میلیۆن کورد موعادیلی دووسێ به‌رابه‌ری وڵاتانی حه‌تتا ئورووپایی به خاک و به‌و مهنابیعهی که هه‌یه‌تی، به‌و مه-عادینهی که هه‌یه‌تی. وڵاتێکی زیبا له نه‌زه‌ری جۆگرافیاییه‌وه، به میلله‌تێکی باش، میلله‌تێکی سه-خی، میلله‌تێکی شه‌جیع و دیندار، میلله‌تێک که ته‌ئریخێکی گه‌وره‌ی هه‌یه؛ سه‌لاحه‌ددین جێگه‌ی ئیفتخاری میلله‌تی کورد بووه له توولی تاریخا . هه‌ربار له‌م کۆنفرانسانا ...
پ: وه‌کوو نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییووبی، مامۆستا چۆن پێشوازیان لێ ئه‌کردن ئه‌و که‌سایه‌تیانه؟
و: وه‌کوو نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌ددین ئێمه جێی رێز بووین. له هه‌ر کۆی، وه‌ختێ باسی کورد ئه‌کرا، ئه-وهڵ جار ئیفتخاری گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه بوو که باسی سه‌لاحه‌ددین ئه‌کراو، ئه‌وترا ئه‌مانه له نه‌وه‌ی سهلاحهددینن هه‌ر له مامۆستا را‌شد غه‌نووشی
پ: جێگای رێز بوو بۆ ئه‌و شهخسیهتانیچه مامۆستا؟
و: جێگه‌ی رێز بوو. ته‌بیعه‌ته‌ن هه‌موو عاله‌م مه‌دیوونی زه‌حمه‌تی سه‌لاحه‌ددینه. سه‌لاحه‌ددین یه-کێ له‌و شهخسیهتانهیه که دوای چه‌ن ده‌هه، چه‌ن قه‌ڕن توانی فه‌له‌ستین به‌و وه‌زعییه‌ته‌ی که له‌و رۆژا مه‌سیحیه‌کان ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌یان ئه‌کرد له سه‌ر ساکنینی فه‌له‌ستین، به‌ڵام سه-لاحه‌ددین به‌و سه‌ماحه‌ت و گوزهشتهیهوه قودسی جارێکی‌تر رزگار کرد وه سهماحهتێکی بێ نه-زیری له ته‌ئریخا نواند له موقابیلی مه‌سیحیانی موهاجیم و ئیشغاڵگهری سه‌رزه‌مینی فه‌له‌ستین.
پ: مامۆستا ئایا له هیچ کۆڕ و کۆنفرانسێکی یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵمان به فه‌رمی وه به ره‌سمی باسی باروودوخی ئه‌هلی سووننهت له ئێران و کورد له ئێران کراوه؟
و: باسی ئه‌هلی سووننهت وه باسی کورد دیاره مه‌سائیب و موسیبه‌تی مۆسۆڵمانان له عاله‌ما زۆر زۆره
پ: یه‌کێکیشیان!
و: یه‌کێکیشیان له وڵاتی ئێمه هه‌یه، ته‌بیعیه زۆر وه‌خت به سووره‌تی ره‌سمی ئه‌م باسه نه‌کراوه. هه‌میشه له‌و موئتهمهرانا به ده‌لیلی که‌می وه‌خت و به ده‌لیلی ئه‌و هه‌موو مهسائیبانهی که دونیای ئیسلام هه‌یه‌تی به سووره‌تی عام باسی لێ کراوه هه‌میشه له ئامارێکا، ئێران، عێراق، ئه-فغانستان، پاکستان، تورکیه، سووریه هه‌موو ئه‌مانه باسکراوه.
پ: له که‌ناری هه‌موو شتانێتردا؟
و: به‌ڵێ له حاشیه‌و په‌راوێزه‌کانی ئه‌م موئتهمهرانا زۆر وه‌خت ئه‌م باسانه باسی چڕووپڕی له سه‌ر کراوه. زۆر به وردی ئه‌م شتانه باس کراوه، له‌گه‌ڵ شهخسیاتێکا که موئه‌سیر بووبوون، وه بتوانن ئه-م شتانه به ئه‌فکاری عموومی دنیای ئیسلام بگه‌یه‌نن. وه دوای ئه‌وه پێشنههاداتیان بوێ، ئیرشاداتیان بوێ، راهنماییان بوێ، زۆر وه‌خت له حاشیه‌و په‌راوێزدا باسی لێ کراوه. ئه‌مما به سووره‌تی عمووم له ناوی ئاماری عموومیدا هه‌میشه باسی وڵاتی کوردستان کراوه. بۆ نموونه ره-سمهن له که‌لیمه‌ی ئیفتیتاحییه شێخ قه‌رزاوی داوای کرد له ده‌وڵه‌تی تورکیه له موعارزینی کوردی تورکیه، به‌رعه‌کسی ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی کرا دوایی پشتی سه‌ری ئه‌و، که گوایا شێخ قه‌رزاوی ئه‌مانه‌ی به ئیرهاب داناوه‌و به تیرۆریست داناوه! نه شێخ قه‌رزاوی خۆیچی دوایی ته‌سریحی داوه، فه‌رموویه-تی ئه‌عمالی قه‌تڵ و ته‌خریب و ئه‌مانه ئهعماڵێکی تیرۆریستیه، جا حکوومه‌تان ئه‌نجامی بده‌ن یا گروهای موعاریز و گروهای وابه‌سته به حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تێک له داخڵی وڵاتانی ئیسلامی‌دا. به‌ڵام بۆ میلله‌تی کورد هه‌میشه دڵسوزی کراوه له ناوی ئه‌و جهلهساتانا به سووره‌تی عمووم میلله‌تێک به‌م سابیقه‌ی تهئریخیهوه.
پ: به‌ڕێز دکتور قه‌رزاوی فه‌رمووتان چی فه‌رمووه؟
و: دکتۆر قه‌رزاوی له دوای مۆئتهمهرهکه، خهبهرانێ په‌خش بووه به تایبه‌ت له کوردستانی عێراق، که گوایا دکتور قه‌رزاوی کوردی تورکیه‌ی به تیرۆریست و ئیرهابی ناو بردووه.
پ: که فیعله‌ن واش نه‌بوو؟
و: به‌ڵێ واش نه‌بووه. ته‌شکیلی کۆنگره‌ی دوایی ئه‌م ئیتتحادیه، موسادیف بوو له گه‌ڵ ئینفجاری مینووبووسێک له نیزامیانی تورکیه له خاکی کوردستانا. وه لوێ باسکراوه نه‌ک له موئتهمهرا له حاشیه‌وه باسکراوه وه دکتور قه‌رزاوی وتوویه‌تی ئه‌م کارانه به کارێکی ئیرهابی دائه‌نرێ، نه‌ک مه-نزوور ئه‌م کاره‌ی که له تورکیا کراوه، هه‌ر ئهعمالێکی خشوونه‌ت له هه‌ر وڵاتێکا به کار ببرێ زددی ئینسانانی غه‌یره نیزامی وه‌یا ئینسانانی مه‌ده‌نی ئه‌م کاره کارێکی ناڕه‌وایه
پ: جا ئه‌مه چ ده‌وڵه‌ت بیکا یا هه‌ر که‌سێکیتر؟
و: به‌ڵێ چی ده‌وڵه‌ت بیکا، چی موعاریزین بیکه‌ن. ئه‌م کاره کارێکی خراپه. وه ره‌سمه‌ن دکتور قه-رزاوی داوای له ده‌وڵه‌تی تورکیه کرد، ئه‌بێ حه‌للی موشکیلی کوردانی تورکیه بکرێ. چون ئیمرۆ کورد له عاله‌ما، له‌م سێ‌چوار وڵاتا، له سووریه و تورکیه و ئێران و عێراق، جه‌معیه‌تێکی 40 تا 45 میلیۆنی ته‌شکیل ئه‌ده‌ن. یه‌عنی یه‌کێ له ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ن، به قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌ی مهنتیقهییه-وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیه، کوردی لێ جیاکهیتۆ، ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌تی سووریه جه‌معیه‌تێکی 40 تا 50 میلیۆنی ته‌شکیل ئه‌ده‌ن، که دیاره به قه‌دی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی گه-وره‌ی مهنتیقهکهن.
پ: که هێشتا خاوه‌نی کیانێکیش نیه‌ن؟
و: هێشتا دارای هیچ کیانێ نییه‌ن؛ وه به‌شکوو زوڵمیچیان لێ ئه‌کرێ، موته‌ئه‌سیفانه له لایه‌نی ده-و‌ڵه‌تانی مه‌رکه‌زییه‌وه.
پ: مامۆستا کاته‌که‌مان زۆر نییه، حه‌ز ئه‌که‌م باسی ئه‌و که‌سایه‌تیانه بکه‌ی که له‌م کۆنفرانسی ئه‌خیرا جه‌نابت بینیوتن؟ ئه‌و که‌سایه‌تیه ناودارانه‌ی له‌گه‌ڵیان دانیشتوون و بینیوتن؟
و: ئه‌وانه‌ی که بینیمان له عالمانی سعوودی، شه‌خسیه‌تێکی ناودار و عالمیان هه‌یه به ناوی شێخ سه‌لمان عه‌وده، له تونس شێخ را‌شد غه‌نووشی رێبه‌ری حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی، له میسریه‌کان جه‌معێکی زۆرمان بینی له وانه‌ی که له‌گه‌ڵیان دانیشتین دکتور سه‌لیم ئهلعهوا وه مه‌جمووعه‌یه‌کی-تر له عالمانی مه‌شهووریان. له‌گه‌ڵ ئه‌و عالمه گه‌وره‌ی مووریتانی دانیشتین. له‌گه‌ڵ که‌سێ له شه‌خسیاتی عێراق که ساکنی وڵاتی چینه به ناوی دکتور ساڵح سامهررایی که عالمێکی گه‌وره‌ی عێراق ئه‌بێ و له 40 ، 50 ساڵی پێش به مه‌ئمووریه‌تێکی دینی بۆ کاری ده‌عوه‌ت ئه‌چێ بۆ چین له‌گه‌ڵیا دانیشتین زۆر به ته‌فسیل، ئه‌و زۆرێ له تاریخی میلله‌تی کوردی ئه‌زانی، وه باسێکی ئه‌ویچ هه‌یه له باره‌ی وڵاتی ئاسیای میانه و سه‌ری له کوردانی ئه‌و وڵاته دابوو، به‌عزێ له کوردانی ئه‌وێی ئه‌ناسی که ئه‌ویچ باسێکه ئه‌بێ له خزمه‌تتاندا عه‌رزی بکه‌م. دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ عالمانی بهغدادیا دانیشتین. که‌سێک،عالمێکی گه‌وره‌ی شیعی هه‌یه به ناوی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌واد خالسی یه-کێ له ره‌هبه‌رانی موعاریزی ئیشغالی عێراقه، له خارجا دائه‌نیشێ. له‌گه‌ڵ دکتور ئه‌حمه‌د عه-بدولغهفوور سامهررایی ره‌ئیسی وه‌قفی سووننه‌ی به‌غداد، له‌گه‌ڵ که‌سێک له جه‌ماعه‌تی ئیسلامی پاکستان دانیشتین، نوێنه‌ری جه‌ماعه‌تی ئیسلامی بوون، جه‌ماعه‌تی عه‌للامه مه‌ودوودی (رحمه الله) له‌گه‌ڵ جه‌معێ له عالمانی تورکیه دانیشتین، هه‌م کورد و هه‌م تورک. له‌گه‌ڵ به‌عزێک له فه‌عالینی کاری ده‌عوه‌ت و ته‌بلیغی جه‌ماعه‌تی شێخ نوورسی دانیشتین له تورکیه. وه له‌گه‌ڵ برایانی کوردستانی عێراق و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ته‌بیعه‌ته‌ن زیاتر دانیشتین، چون ئاشنایی و سابیقه‌ی دوستایهتیمان بوو له خزمه‌تیان.
پ: له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری یه‌کیه‌تی جیهانی زانایانی مۆسۆڵماندا چی؟ مامۆستا پڕۆفیسور دکتور عه‌لی قه‌ره‌داغی
له‌گه‌ڵ مامۆستا پڕۆفیسور دکتور عه‌لی قه‌ره‌داغی، ته‌بیعه‌ته‌ن له سێ‌چوار نهوبهتا له خزمه‌تیا دانیشتین. وه دواییش به‌شی ئه‌و مه‌ئمووریه‌ته‌ی که من له پاشا باسی ئه‌که‌م بۆ قهززاقستان، موفهسسهڵ له یه‌ک دوو جهلهسا دانیشتین وه به هه‌ماهه‌نگی و ته‌وافوقی جه‌نابی دکتور قه‌ره-داغی من ئه‌و موسافیرهتهم ئه‌نجام دا.
پ: به‌ڕێز دکتور قهرزاویچتان بینی جه‌نابتان؟
و: به‌ڵێ به‌ڕێز دکتور قهرزاویچمان بینی فه‌قه‌ت له حه‌ددی چاکی و چۆنی و ئه‌حواڵ پرسییهکدا هه‌ر ئه‌وه‌نه توانیمان بیبینین.
پ: مامۆستاگیان کاته‌که‌مان له‌م ئهڵقهیا ته‌واو بوو زۆر سوپاسته‌که‌ین. بینه‌رانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست هاتینه کۆتایی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه انشاوالله بۆ درێژه‌دانی باسه‌که له ئه‌ڵقه‌ی داهاتوودا له خزمه‌تتاندا ده‌بین له‌گه‌ڵمان بمێنن.
بۆچوونه‌کان
مه نسور
22 تیر 1392 - 07:43بەراستی دەستەکانت خۆش بێت و لە خوا داواکارم هەمیشە قەلەمت وەک ئێستا جووان نووس بێت