تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح یه‌که‌م دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له ساڵی 93ی ھه‌تاوی، ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی مانگی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه ماعه ت به‌ڕێوه چوو. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی پێوه‌ندیه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌ت، یه‌که‌م دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت وئیسلاح له ساڵی 93ی ھه‌تاوی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رانبه‌ر 24ی گوڵان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی لێژنه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی پارێزگاکان و جێگره‌کانی به‌شی ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو. له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی «ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت» وتارێکی له‌ژێر ناوی «دامه‌زراندنی قسط و عدل» له کۆمه‌ڵگادا پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرد و به ئاماژه به چه‌ن ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز، خاڵی سه‌ره‌کی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانی به‌م شێوه ناو برد : 1ـ ناساندنی په‌روه‌ردگار به خه‌ڵکی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دیھێنه‌ر بوون و تاقانەبوونی په‌روه‌ردگار. 2ـ ئاشناکردنی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی به‌دیھاتنیان و ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی بێھوده و بێ که‌ڵک نییه، به‌ڵکو بونه‌وه‌رێکه که له‌لایه‌ن فریشته‌کانه‌وه ڕێزی لێگیراوه و ھه‌موو پێغه‌مبه‌ران و کتێبه ئاسمانیه‌کان له‌به‌ر ئه‌وان ھاتوونه‌تە خوار. 3ـ ڕاگه‌یاندن و ته‌واوکردنی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ریان، 4ـ مزگێنی دان و ترساندنی خه‌ڵک، 5ـ و له کۆتاییشدا یه‌کێ له گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌کانی ئیشی پێغه‌مبه‌ران، دامه‌زراندنی قسط بووه. مامۆستا پیرانی ئایه‌تی لَقَدْ أَرْسَلْنا رُسُلَنا بِالْبَیِّناتِ وَ أَنْزَلْنا مَعَهُمُ الْکِتابَ وَ الْمیزانَ لِیَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ وَ أَنْزَلْنَا الْحَدیدَ فیهِ بَأْسٌ شَدیدٌ وَ مَنافِعُ لِلنَّاسِ وَ لِیَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ یَنْصُرُهُ وَ رُسُلَهُ بِالْغَیْبِ إِنَّ اللَّهَ قَوِیٌّ عَزیزٌ (حدید : ۲۵) به ھه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه زانی که پێغه‌مبه‌ران به پێشکه‌شکردنی به‌ڵگه و ده‌لیلی به‌ھێز له‌گه‌ڵ به‌رنامه و ڕه‌وشت بۆ ژیان، پێوانهیێکیان بۆ ڕێک و پێک کردن به‌رنامه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کان داڕشت. ئاماژه به وشه‌ی حه‌دیدی (ئاسن) به نوماد و نوێنه‌رێک بۆ ھێز نه‌ک زۆرکردن و ئیکراە له خه‌ڵکی بۆ وه‌رگرتنی په‌یامی دین، ناو برد. ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌بێ ھێز (حه‌دید) ته‌نیا له ده‌ست نوێنه‌رانی خه‌ڵکدا بێت. چونکو زۆر کردن و مه‌جبور کردنی خه‌ڵک بۆ وه‌رگرتنی په‌یامی دین، له ئایینی ئیسلامدا ھیچ پلە و پایه‌یێکی نییه. به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره وه‌ختێک گونجاو و دروسته که به پێی ئاگامه‌ندی و ناسین و ئیخلاسه‌وه به‌ڕێوه چوو بێ. ھه‌ر جۆره به‌ندایه‌تیه‌ک که بۆ غه‌یری ئه‌ڵڵا بێت، گونجاو نییه و بێبایه‌خه و ده‌بێته نیفاق و شیرک و دووڕوویی. به‌م بۆنه‌وه دینێک که شیرک و نیفاق به گه‌وره‌ترینی گوناحه‌کان ناوبه‌رێت، به بێ‌شک ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌م ڕێگادا به‌کار ناھێنێت. بێجگه له‌مه ئایاتێکی زۆر له قورئان باس له‌وه ده‌کا که زۆر و ئیجبار له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه ھیچ جۆره پله و پایه‌یێکی نییه. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به‌م ئامانجه گه‌یی که عه‌داڵه‌ت و به‌رانبه‌ری و حه‌ق مه‌داری و دانانی ھه‌ر شتێک له جێگای سه‌ره‌کی و شیاوی خۆی، یه‌که‌م په‌یامی ئیسلام و ھه‌وێنی ڕیساله‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا بووه. ده‌سگرتن به بنه‌مای عه‌داڵه‌ت و ھه‌وڵ و کۆشش بۆ به‌رپاکردنی عه‌دڵ له ژیانی تاکی، بنه‌ماڵه‌یی و له‌نێوان خه‌ڵکدا، ئه‌رکی ھه‌موو شوێنکه‌وتوانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه. به تایبه‌ت حاکمه‌کان که ده‌بێ په‌ره‌پێدانی سه‌روه‌ت و ھێز و ڕه‌خساندنی ھه‌لی به‌رانبه‌ر بۆ ته‌واوی خەڵکی پێوانه‌ی عه‌دڵ ڕچاو بکه‌ن و بۆ جیاوازی مرۆڤه‌کان وه‌ک جیاوازی زمان و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا ھه‌ڵبژاردنی ئیرادی ئه‌وان وه‌ک ھه‌ڵبژاردنی بیر‌و ڕا و دین و مه‌زھه‌ب ڕێز دابنرێ و زوڵمیان لێ نه‌کرێ. ئه‌ندامی شۆڕای ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان، وه‌بیری ھێناوه که ھه‌مووی ئێمه به ده‌سگرتن به سه‌رچاوه‌ی عه‌دڵ و حهقمهداری وه‌کوو یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندی و دروشمه‌کانی ژیانی دیندارانه، له ھه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بهدیھێنهرمان، خزمه‌کان و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ڕوو به ڕوو ده‌بینه‌وه ده‌بێ کۆشش که‌ین تا زاڵم نه‌بین چونکوو به‌ڕاستی «زوڵم» دژی «قسط»ه. له کۆتایی دا ھیوای ئه‌وه‌ی خواست که ھه‌مووان، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که به ئاگامه‌ندیه‌وه ئایینیان قه‌بووڵ کردووه، زیادتر له ڕابردوو ڕێز لێک بنێن و ھه‌وڵ بدرێ تا ئه‌م جیاوازیانه به شێوه‌ی فه‌رمی بناسرێ و بکرێنه ھه‌وێنی ھاوکاری و یارمه‌تیدانی زیاتری یه‌ک، نه‌ک ببێته ھۆی بوغز و کینه و نه‌فره‌ت و پێشێل کردنی مافه‌کانی یه‌کتر. له‌م دانیشتنه‌دا، به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگاکان وێڕای ده‌ربڕینی ڕاپۆرتی ئیش و کار، باسیان له بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که‌ی خۆیان کرد و ڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌ڕێوه‌چوونی ئاڵوگهڕه ئه‌رێنیه‌کان وه‌ک ئاڵوگۆڕه‌کانی پارێزگای ھورموزگان ده‌ر بڕی و ئاواتی ئه‌وه‌یان خواست که به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد به خێراییێکی زیاتره‌وه له ھه‌ندێ پارێزگای وه‌ک خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و باشووری، ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و کوردستان دابمه‌زرێ.
بۆچوونه‌کان