یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان ئه‌ندامه‌تی فه‌خریی به شێخ ڕائید سه‌لاح به‌خشی؛ له نووسراوه‌یه‌كدا كه دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕیسونی و دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان واژۆیان كردووه، هاتووه كه:
زانای پایه‌به‌رز و تێكۆشه‌ری ڕێبازی خوا شێخ ڕائید سه‌لاح سڵاو و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ هیوادارین هه‌میشه له په‌ناهی په‌روه‌رێنه‌ری بێهاوتادا بن و هه‌نگاوه‌تان ڕاوه‌ستاو بێ.
یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان له‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه، له‌شساغی و ته‌ندرووستی دینی و و دونیایی ئاواته‌خوازه بۆتان.
شه‌هاده‌ی ئه‌ندامێتی فه‌خری له یه‌كیه‌تی
بۆ به‌رزنرخاندنی هه‌وڵ و تێكۆشان و گیانفیداییه‌كانی بێدرێخی به‌ڕێزتان بۆ به‌رگری له به‌یتولموقه‌دده‌س و مزگه‌وتی ئه‌قسا، یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان شانازی ده‌كا كه به ئێوه وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانایانی موسوڵمان و گه‌وره‌ی خه‌باتكارانی فه‌له‌ستین، ئه‌ندامێتی فه‌خریی پێشكه‌ش ده‌كا.
له خوای گه‌وره داواكارین هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی به‌ڕێزتان قه‌بووڵ بكات و هه‌نگاوه‌تان له‌و ڕێبازه‌دا ڕاوه‌ستاو بكات و چاوی هه‌موومان به ئازادی مزگه‌وتی ئه‌قسا ڕووناك بكاته‌وه.
له پێناوی خوادا بی
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
بۆچوونه‌کان