یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان جه‌ختی كرد كه هه‌ر سێ ئایینه ئاسمانییه‌كانی (ئیسلام، مه‌سیحی و یه‌هوودی) به توندی هاوڕه‌گه‌زبازی به حه‌رام ده‌زانن.
یه‌كیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ سروشتی پاكی مرۆڤایه‌تی دژایه‌تی هه‌یه و به‌رده‌وامی و درێژه‌ی ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
یه‌كیه‌تی پهلاقهژه بێسوودهكانی كه بۆ داسه‌پاندنی ئه‌و كرداره ناپه‌سه‌نده به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا ده‌كرێ، به‌توندی مه‌حكووم ده‌كا.
له ساڵانی كۆتاییدا هه‌وڵ و گوشاری ڕۆژاوا بۆ سه‌پاندنی هاوڕه‌گه‌زبازی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا زۆر بووه و ئه‌ویان وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كان هه‌ژمار كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوڕه‌گه‌زبازی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕزگاری و شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتنی مرۆڤ بێ!
ئه‌و هه‌وڵانه له چوارچێوه‌ی سووكایه‌تیكردن و بێحوڕمه‌تی به زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا ده‌كرێ، چونكه ئه‌وان ئه‌و كرداره به ناجوان و ناپه‌سه‌ند و لاڕێی ئه‌خلاقی ده‌زانن. ئه‌و هێرش و گوشاره سیاسی و میدیاییه گه‌یشتۆته ئاستی سه‌ركوت و سزادانی نه‌یارانی ئه‌و كرداره ناپه‌سه‌نده، تاكوو ئه‌و جێگایه كه دكتۆرانی پسپۆڕیش له زۆرێك له وڵاتان زاتی ئه‌وه‌یان نییه كه گه‌نده‌ڵی هاوڕه‌گه‌زبازی و زه‌ره‌ره‌كانی ته‌ندرووستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كرداره ناجوانه بخه‌نه ڕوو. به‌ڵكوو ئیزنی لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی زانستی سه‌ربه‌ستانه له‌و بوارهوهیان نییه.
یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان به پێی ئه‌مانه‌تی زانستی شه‌رعی كه له ئه‌ستۆیانه، جه‌خت ده‌كه‌ن سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
١- پێوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازی (نێوان دوو پیاو و یا دوو ئافره‌ت) به‌پێی قوڕئان و سوننه‌ت و كۆی زانایانی ته‌واوی ئایینزاكانی ئیسلامی به‌ته‌واوه‌تی حه‌رامه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
«وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنْكَرَ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَنْ قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ قَالَ رَبِّ انْصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ» (عهنكهبووت:2٨-30)
واته: یادی (لووت)یش بكه كاتێك به قه‌ومه‌كه‌ی وت: ئێوه به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ كه‌س به‌ر له ئێوه به‌كاری وا هه‌ڵنه‌ستاوه! ئایا ئێوه به‌ڕاستتانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگا به خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانهكهتاندا كاری نابه‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن!؟ كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی (به‌دخوو) ته‌نها ئه‌وه بوو كه وتیان: ئاده‌ی كوا سزا و تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌ی؟ بۆمان بهێنه! (لووت دوعای لێ كردن) وتی: په‌روه‌ردگارا: سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چێنن.
٢- حه‌رامبوونی هاوڕهگهرزبازی له ته‌واوی ئایین و شه‌ریعه‌ته‌كانی ئاسمانی وه‌ك یه‌هوودی و مه‌سیحی و..هتد به‌ته‌واوی سه‌لمێنراوه.
٣- ئه‌و هه‌وڵه سه‌رشۆڕانه‌ی كه بۆ ئاساییكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی ئه‌و كرده‌وه ناحه‌زه ده‌درێ و وشه‌گه‌لی گاڵته‌جارانه‌ی وه‌ك زه‌ماوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازانه و بنه‌ماڵه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازانه، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێری بوون و فه‌رهه‌نگی بردووه؛ دۆخێك كه زانایان و ئاوه‌زمه‌ندان له كۆنه‌وه خه‌ڵك وشیار ده‌كه‌نه‌وه.
٤- تۆمه‌ت و سووكایه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی كه دژ به هاوڕهگهزبازین و له سه‌رووی ئه‌وان گه‌لی موسوڵمان و هه‌روه‌ها گوشار و ئازار و زهجرهبهی ڕه‌خنه‌گران و به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه به واتای كۆنه‌په‌رستی و ئاوابوونی خه‌ماوی خۆری ئازادی بڕوا و ڕاده‌ربڕینه و نیشانه‌ی جۆرێك زالێتی، خۆخوازی، سه‌ره‌ڕۆیی و كاردروستییه كه ڕۆژاوا و شوێنكهواتووانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهانیدا ده‌یسه‌پێنن.
٥- له كۆتاییدا یه‌كیه‌تی ڕاسپارده‌ی هه‌مووان ده‌كا كه گوێ بۆ ده‌نگی ئاوه‌ز و ویژدانیان بگرن و به‌رامبه‌ر زانست، حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌سلیم بن. ده‌نگی نه‌ته‌وه‌كان ببیستن و له لادان و سه‌ره‌ونخوونی و مامه‌ڵه‌ی هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كان ده‌ست هه‌ڵگرن.
«وَاللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَنْ تَمِيلُوا مَيْلًا عَظِيمًا» (نیسا‌ء:٢٧)
واته: بێگومان خوا ده‌یه‌وێ ته‌وبه و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێ و له هه‌ڵه‌كانتان خۆش بێ. (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زووات و هه‌وه‌سبازی كه‌وتوون، ده‌یانه‌وێ ئێوه لابده‌ن به لادانێكی گه‌وره.
«وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ»
دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی – دكتۆر ئه‌حمه‌د ریسونی
ئه‌مینداری گشتی – سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی
یه‌كشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان