یازده‌هه‌مین دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 17 ڕه‌شه‌مه، له مه‌ڵبه‌ندی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له تاران به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆڕه، كه تێیدا به‌رپرسانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگاكان و جێگره‌كانیان ئاماده‌بوون، مامۆستا «عبدالرحمن پیرانی» سه‌باره‌ت به چه‌مكی «مه‌ده‌نی بوون» وه‌ك تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جه‌خت له‌سه‌ركراوی به‌ڵگه و ڕیساله‌تی جه‌ماعه‌ت بۆ ئاماده‌بوان باسی كرد.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه، ئاماژه‌ی كرد به بنه‌ما تیۆریه‌كانی چه‌مكی «مه‌ده‌نی بوون» و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی. ئه‌م به‌ڕێزه به ئاماژه به «ڕه‌وا داری» و «قهبووڵـكردنی لایه‌نی دیكه« كه بنه‌مای ژیانی مه‌دنی و ئه‌خلاقیه، یه‌كێ له ئه‌ركه‌كانی مرۆڤی به‌وه‌دانا كه خزمه‌تی هاووڵاتیان و هاونه‌وعانی بكا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ناسنامه و ئایدیولۆجیادا بێت.
له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، دواین خاڵه پهسهندكراوهکانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی، به ئاماده‌بوان ڕاگه‌یێندرا و پاشان به‌رپرسانی پارێزگاكان و جێگرانی ئه‌مینداری گشتی له به‌شی خوێندكاری، ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، خوشكان، پێوه‌ندیه گشتیه‌كان، به‌شی ماڵی، په‌روه‌رده‌یی، مامۆستایانی ئایینی و هه‌روه‌ها به‌شی چاودێری و داوه‌ری، تێبینیه‌كانی خۆیان باس كرد و له‌مباره‌وه پێكه‌وه ڕاوێژیان كرد. ئه‌م دانیشتنه كاتژمێر 5ی عه‌سر كۆتایی پێهات.
بۆچوونه‌کان