لە ھەشت جێگای قورئانا باسی ھەفت ئاسمان کراوە کە برێتین لە:
۱.» هو الذی خلق لکم ما فی الأرض جمیعاً ثم استوی إلی السماء فسواهن سبع سماوات ...« (بقره- ۲۹)
۲.» فقضاهن سبع سماوات فی یومین ...« (فصلت- ۱۲)
۳. »الله الذی خلق سبع سماوات ... «(طلاق- ۱۲)
۴. »الذی خلق سبع سماوات طباقاً« (ملک- ۳)
۵.» ألمتروا کیف خلق الله سبع سماوات طباقاً؟ «(نوح- ۱۵)
۶.» تسبح له السماوات السبع و الأرض و من فیهن ... «(إسراء- ۴۴)
۷. »قل من رب السماوات السبع و رب العرش العظیم؟« (مؤمنون- ۸۶)
۸.» و بنینا فوقکم سبعاً شداداً« (نبأ- ۱۲)
تا سێ سەدە بەر لە ئێستا بیر وڕای »کولودیۆس بەتلەمیووس« سەبارەت بە ئاسمانەکان لە برەودا بوو و لە زانستگا و کۆڕە زانستییەکاندا بە دەرس دەوترایەوە.بەتلەمیووس ئەستێرەناس و جوگرافیازانێکی یۆنانی بوو و ئەڵێن لە ساڵی ٩٠ تا ساڵی ١٦٨ زایینی لە ژیاندا بوە. دوو کتێبی زۆر بە ناوبانگی ھەیە: ١. المجسطی (Almagest) بە واتای مەزنتر کە «حونەینی کوڕی ئیسحاق» وەریگێڕاوەتە سەر زبانی عەرەبی٢. جوگرافیای (Geography)بەتلەمیووس.
«مودێلی بەتلەمیووسی»(Ptolemaic model)ئەیوت: زەوی ناوەندی جیھانە و ئەستێرە گەڕۆک و نەگەڕەکانی تر بە دەوری زەویدا ئەسووڕێنەوە کە برێتین لە: مانگ، عوتارید، زوھرە، خۆر، مەڕیخ، موشتەری، زوحەل، کۆی ئەو ئەستێرە نەگەڕانە کە لە ٢٤ کاتژمێرا یەک جار بە دەوری زەوی دا ئەسووڕێنەوە و»ئەتڵەس«(بۆ ئەم بەشە ھیچ ئەستێرەیەکی دابینکراوی دانەنابوو و لای وابوو کۆتایی جیھانە!).
کاتێ کە قورئان بۆ پێغەمبەری مەزن ھاتە خوارەوە، نۆ سەدە بوو مودێلی بەتلەمیووسی لە برەودا بوو. لە سەرەتادا موسڵمانان ھەفت ئاسمانی باسکراو لە قورئاندا بە لایانەوە وەک خانوویەکی ھەفت نھۆمی بوو! لە سەرەتای سەردەمی عەبباسییەکاندا موسڵمانان مودێلی بەتلەمیووسییان ناسی و یەک خستنی ئەو بۆچوونە زانستییە لە گەڵ ئایەتەکانی قورئاندا بوو بە کێشەیەکی گەورە بۆیان! لە مودێلی بەتلەمیووسیدا «مانگ» ئەستێرەی یەکەم و «خۆر» ئەستێرەی چوارەم بوو بەڵام قورئان مانگ و خۆری لە ئاسمانەکان جیا کردبوەوە و وێڕای ئەوەش ئاسمانەکان لە مودێلی بەتلەمیووسیدا نۆ بوون و لە ئایەتەکانی قورئاندا ھەفت!
زانای بەناوبانگی موسڵمان «نەسیرەدینی تووسی» (٥٩٧- ٦٧٢ھ) بۆ یەکخستن و پێکەوە گونجاندنی ئەو بۆچوونە لە گەڵ قورئاندا، زۆر ھەوڵیدا بەڵام نەگەیشتە ئاکام. پاشان زانایانی موسڵمان ھاتن عەرش و کورسیشیان لە گەڵ ئەو ھەفت ئاسمانەدا کۆ کردەوە و لایان وابوو ئیتر کێشەکە کۆتایی پێ ھاتوە. بەڵام قسەکەیان لێ وەرنەگیرا و زۆر کەس وتیان عەرش و کورسی ھەر یەکێکن. پاشان وترا:ھەفت ئاسمانەکەی قورئان کەوتوونەتە ئەولای فەلەکی نۆیەمی بەتلەمیووسییەوە! ئەم قسەیەش ھەر وەرنەگیرا چوون قورئان باسی چراخانی کردنی ئاسمانی یەکەمی بۆ مرۆڤ کردوە و ئەمەش بۆ فەلەکی نۆیەم واتە فەلەکی «ئەتڵەس» (کۆتایی جیھان) گونجاو نیە!
لە سەدەی شانزەھەمدا بۆچوونێکی نوێ سەبارەت بە ئاسمانەکان ھاتە ئاراوە و مودێلی بەتلەمیووسی بەتاڵ کردەوە! ئەم بۆچوونە یەکەم جار لە لایەن «کۆپرنیک» ەوە(Copernic) [١٤٧٣- ١٥٤٢ ز] دەرکرا و پاشان »گالیلە«ش (Galileo)[١٥٦٤- ١٦٤٢ ز] سەلماندی. جا لەم بۆچوونەدا خۆر ناوەندی «کۆمەڵەی (پەڕگاڵی) خور» (Solar system) بوو و زەوی و ئەستێرە گەڕۆکەکانی تر بە دەوری زەویدا ئەسووڕانەوە؛ مانگ نەبێت کە ئەم بە دەوری زەویدا ئەسووڕایەوە. لە بەر ئەوە لەو کاتەدا تیلۆسکۆپەکان زۆر پێشکەوتوو نەبوون، تەنیا شەش ئەستێرەی گەڕۆکیان دۆزیبووە کە برێتی بوون لە: عوتارید، زوھرە، زەوی، مەڕیخ، موشتەری و زوحەل ... دیسان ئەم بۆچوونەش لە گەڵ ھەفت ئاسمانەکەی قورئانا جۆری نەھات!
سەد ساڵ پاشتر »ھیرشل« (Herschell) [١٧٣٨- ١٨٢٢ز] لە ساڵی ١٧٨٧ زایینیدا ئەستێرەی گەڕۆکی ھەفتەمی دۆزییەوە و ناوی نا «ئورانووس» و وتی: لام وایە ئەستێرەیەکی تریش لە پاش ئورانووس ھەیە. لە ساڵی ١٨٤٦ زایینیدا ھەشتەمین ئەستێرەش واتە »نیپتۆن«(Neptune)دۆزرایەوەو لە ساڵی ١٩٣٠ یشدا ئاخرین و نۆیەمین ئەستێرەی کۆمەڵەی خۆر واتە پلۆتۆن (Pluto) دۆزرایەوە و کێشەکە لای موسڵمانان قووڵتر بوویەوە و ھەر چارەسەر نەکرا!
بڕێ لە زانایان وتیان: ھەفت ئاسمانمان ھەیە و ھەفت زەوی؛ ھەفت زەوییەکە: عوتارید، زوھرە، زەوی، مەڕیخ، موشتەری، زوحەل و ئورانووسن و ھەفت ئاسمانەکەش: زەپۆش یا تەوشکی(Atmosphere) زەوییە! لە بەر ئەوەش کە نیپتۆن و پلۆتۆن بە چاو نەدەبینران، لە حیسابی ئەستێرەکان دەرکران! ئەم ڕێکخستنەش ھەر ھیچ نەبێ لە گەڵ قسەکەی قورئان سەبارەت بە چراخانی بوونی ئاسمانی دنیادا نەدەگونجا.
بڕێ کەسیش وتیان: سەرجەم ئەستێرە گەڕۆکەکان و پەڕگاڵەکان و ئەستێرە نەگەڕە گەورەکان و کاکێشانەکان لە ئاسمانی یەکەمدان و شەش ئاسمانەکەی تر بۆ مرۆڤ نادیار و نەناسراون! ... ڕەنگە جێی خۆی بێ بڵێین قسەی ئەمان لە ھی ھەموویان بێ سەر و بن تر بوو! نازانم بە گوێرەی چی تەواوی جیھانیان دابەش ئەکرد بە سەر ئاسمانا؟!
بە گوێرەی زانستی پێشکەوتەی ئەمرۆ سەبارەت بەئەستێرە گەڕۆکەکان – لە کۆمەڵەی خۆردا – سێ شتمان بۆ ڕوون بوەتەوە:
١. ئەگەر کێشی تایبەتی ئەستێرە گەڕۆکەکان لە گەڵ ئاودا بەراورد بکرێت (کێشی ھەر سەنتیمەتری سێ گۆشەی ئاو، یەک گەرەمە)، بە ئاکامێکی سەرنج ڕاکێش دەگەین:
[عوتارید: ٤/٥زوھرە: ٣/٥ زەوی:٥٢/٥]
[پلۆتۆن:٧/٤ مەڕیخ:٩/٣ موشتەری:٣/١نیپتۆن:٣/١ ئورانووس:٦/١ زوحەل:٧/٠]
٢. ئەگەر مەودای نێوان خۆر و عوتارید (٤) بێت، مەودای نێوان ئەستێرەکان و زەوی ئەبێتە:
[زوھرە تا عوتارید:٣، زەوی تا زوھرە:٣]
[مەڕیخ تا زەوی:٦، ئاسترۆئیدەکان (کۆمەڵە ئەستێرە وردە گەڕۆکەکان)تا مەڕیخ:١٢، موشتەری تا ئاسترۆئیدەکان:٢٤، زوحەل تا موشتەری:٤٨]
دیسان لێرەشدا دیارە حیسابی زوھرە، زەوی و عوتارید لەوانی تر جیایە و ئەتوانین بڵێین ھەفت ئاسمانەکەی قورئان ھەر لە کۆمەڵەی خۆردان و برێتیین لە: مەڕیخ، ئاسترۆئیدەکان، موشتەری، زوحەل، ئورانووس، نیپتۆن و پلۆتۆن.
لە ئایەتی ١٢ سوورەتی (تەڵاق)دا خوای گەورە ئەفەرموێ: »الله الذی خلق سبع سماوات و من الأرض مثلهن یتنزل الأمر بینهن لتعلموا أن الله علی کل شیء قدیر و أن الله قد أحاط بکل شیء علماً: خوا ھەر ئەو خوایەیە کە ھەفت ئاسمان و ھی تریش لە چەشنی زەوی، خوڵقاندووە؛ فەرمانی خوا لە نێوانی ئەمانەوە دێتە خوارەوە تاکو بزانن خوا بە سەر ھەموو شتێکا توانایە و بێگومان زانیاری خوا ھەموو شتێکی داگرتووە.«
وەک بڕێ لە زانایان وتوویانە (من الأرض) یانێ: لە بەرە و چەشنی زەوی. بە واتایەکی تر: خوا لە چەشنی زەوی، بڕێ لە ئاسمانەکانی خوڵقاندووە. وەکو لە ڕوونکردوەکانی سەرەوەدا دەرکەوت (زوھرە، زەوی و عوتارید)، لە چەشنی یەکن.
٣. ئاسمانەکان پتەو و زۆر ڕەقن و تێکڕا لە بەرد و بازاڵت پێک ھاتوون و ھەر دیوی دەرەوەیان ساف و لووسە کەچی ئەستێرە ھاوچەشنەکانی زەوی، ناوەرۆکیان ئاوەکییە و لە شتی تواوەپێک ھاتوون و ھەر دیوی دەرەوەیان ناساف و چاڵ و چۆڵ و بەرز و نزمە. کاتێ سەرنجی قورئان ئەدەین، خوای گەورەش ھەر ئاسمانەکانی بە پتەوی و ڕەقایی باس کردووە وەکو ئەم ئایەتانە:
-»وبنینا فوقکم سبعاً شداداً« (نبأ- ۱۲)
-»الذی خلق لکم ... و السماء بناها ... «(بقره- ۲۲)
- »والسماء بنیناها بأید و إنا لموسعون« (ذاریات- ۴۷)
-»أأنتم أشد خلقاً أم السماء بناها «(نازعات- ۲۷)
بەڵام کە باسی زەوی دەکا بە پێچەوانەوە ھەست بە جۆرە نەرم و نیانییەک دەکرێت:
-... »و الأرض فرشناها فنعم الماهدون«(ذاریات- ۴۸)
- ... »و الأرض بعد ذلک دحاها أخرج منها ماءها و مرعاها« (نازعات- ۳۰ و ۳۱)
بۆچوونهکان