کۆمه‌ڵێک له زانا و پیاوچاکان باس له گه‌وره‌یی (تةقوا) ده‌که‌ن واته (پارێزكارى) ئاده‌میزادى ته‌قواکار. سه‌ره‌ڕاى پاداشتى گه‌وره‌یی قیامه‌ت خێر و خۆشى و به‌خته‌وه‌رى دنیاشى ده‌ست ئه‌که‌وێت، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه قورئانى پیرۆزه که له دوانزه جێگه‌ى قورئاندا باسى گرنگى ته‌قوا کراوه، و له‌گه‌ڵ خێر و به‌ره‌که‌تى دنیایدا به‌ستراوه به یه‌که‌وه لێره‌دا باسى هه‌ندێکیان ده‌که‌ین: ١-مه‌دح و سوپاسى ته‌قواکار : «وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الأُمُوڕ». ٢-ئاده‌میزادى ته‌قواکار هه‌میشه خواى گه‌وره ئه‌ى پارێزێ: «وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لاَ يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ» ٣-ته‌قواکار له ناره‌حه‌تى سه‌رفرازه و رزقی حه‌لآڵى ده‌ست ئه‌که‌وێت: «ومن يتق الله يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا*وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لاَ يَحْتَسِبُ». ٤-ته‌قوا ئیش و کارى به‌نده چاک ئه‌کات: «يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيدًا». ٥-ته‌قواکار خوا خۆشى ئه‌وێت : «ان الله يحب المتقين» ٦-ته‌قواکار خواى گه‌وره کرده‌وه‌کانى لێ وه‌رده‌گرێت: «إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّه مِنْ الْمُتَّقِينَ ». ٧-ته‌قواکار ڕێز و پایه‌ى لاى خواى گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه‌و به‌قه‌دره : «لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ». ٨-موژده پێدانى خۆش بۆ ته‌قواکاران هه‌یه له‌کاتى ژیان و مردنى دا : «لَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ(63)لَهُمْ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ لاَ تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ». ٩-رزگاربوونى ته‌قواکاران له ناخۆشى: «ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا». ١٠-ته‌قواکاران و له‌خواترسان بۆ هه‌میشه له‌نێو به‌هه‌شتى نه‌بڕاوه‌دا ئه‌مێننه‌وه: «وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ » الشعرا‌ء/٩٠.
بۆچوونه‌کان